وتەبێژی پارتی بۆ هاوڵاتی: یه‌کێتی له‌م ساڵانه‌ى دواییدا هیچ به‌هایه‌کی بۆ رێکه‌وتنی نێوانمان نه‌هێشته‌وه‌

7 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: بنار هیدایهت

وتهبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان مهحمود محهمهد لهمیانهى چاوپێکهوتنێکی لهگهڵ رۆژنامهى هاوڵاتی، ئاماژه بهچهند پرسێکی ههنووکهیی عێراق و گۆڕهپانی سیاسیی ههرێم دهکات.

مهحمود محهمهد  سهبارهت به پرسی سهرۆک کۆمار دهڵێت «له ساڵى 2005 رێکهوتنێک کراوه له نێوان یهکێتى و پارتى بۆ ئهوهى ئهوان پۆستی سهرۆک کۆمار بهڕێوه ببهن و پارتی سهرۆکی ههرێم، بهڵام یهکێتی لهم ساڵانهى دواییدا هیچ بههایهکی بۆ رێکهوتنی نێوانمان نههێشتهوه«.

هاوڵاتی: ههوڵهکان بۆ پێکهێنانی حکوومهتی نوێی عێراق گهیشتۆته کوێ و پارتی له چ لایهنێکی عێراقییهوه نزیکه بۆ هاوپهیمانێتی؟

مهحمود محهمهد: خولی گفتوگۆ بهردهوامی ههیه و نهگهیشتۆته ئهو شوێنهى بڵێین کۆبوونهوهکان کۆتایی هاتووه، کۆبوونهوهکان راوێژکارییه بۆ ئهو کوتلانهى براوهن لهههڵبژاردنهکانی عێراق. ههموو کوتلهکان بهرنامهیهکیان ههیه بۆ ئهوهى لهگفتوگۆ و پێکهێنانی کابینهى نوێ بیکهنه بهرنامهیهک بتوانن لهگهڵ کوتلهکانی دیکه حکوومهت پێکبهێنن. بابهتی بهشداریکردن زیاتر لهلای پارتی گرنگه، چۆن دهتوانین وهکوو کورد لهبهغدا شهریکی راستهقینهى دهسهڵات بین لهههموو بوارهکانی دهسهڵات و بڕیار و سیاغهى قهرار و تهوافوق ههبێت له ئهو بهرنامانهى دهکرێت به پرۆژه یاسا و بهتایبهت ئهوانهى پهیوهندییان بهکوردهوه ههیه، چونکه ئهگهر بکرێت به بابهتی کهمینه سوننه و شیعه زۆرترن له وڵاتێکی فره نهتهوه و ئاییندا ناکرێت ئهوانهى ژمارهیان کهمتره زهرهریان پێبگات، سهبارهت بهوهى پارتی لهکام لایهنهوه نزیکه ئهوه دهگهڕێتهوه بۆ ئهوهى کام لایهن لهچهمکی راستهقینه و تهوافوق و تهوازن نزیک بێت لهوانهوه نزیک دهبین.

‌ڕەنگە چوار لایهنەکە ههموویان بایکۆتی پرۆسهى سیاسیی عێراق نهکهن

 هاوڵاتی: دوای ئهو چهند دیدارهى پارتی لهبهغدا کردی، کام لایهن بهدهم داوا و خواستهکانتانهوه نزیک بوون؟

مهحمود محهمهد: ههموو ئهو دیدارانهى کراوه راوێژکاری بووه و خوێندنهوهى ئهفکاری یهکتری بووه، راسته ههمووی ئامادهیی ههبووه بۆ کارکردن بهیهکهوه، زیاتر گرنگی ئهو شانده بووه چوونهته بهغدا، ئهمڕۆش کۆبوونهوهیهکی راوێژکاری ههیه و کاک فازڵ میرانی نوێنهرایهتی دهکات لهسهرۆکایهتی عێراق. زۆربهى ههره زۆری لایهنه سیاسییهکانی بهشدار لهپرۆسهى سیاسیی بهشداری لهم کۆبوونهوهیهى ئهمرۆ دهکهن، دواتر دهکهوینه سهر ئهوهى چۆن کارهکان بهڕێوه ببهین، ئێستا تهفاهومێک ههیه وهکوو کوتله لهگهڵ ئهو لایهنانه کاربکهین، چونکه ههندێک لایهن ههیه یهکتریان قبوڵ نیه، پارتی هیچ کێشهیهکی لهگهڵ هیچ لایهنێک نیه و دوای ئهوه دهکهوینه گفتوگۆ لهگهڵ ئهو لایهنهى که خواستهکان جێبهجێ دهکات و بهتایبهت بهرژهوهندییهکانی کوردستان و پێشمهرگه و شایسته داراییهکان و ماددهى 140 و کێشهى کهرکووک نهوهک وهکوو ئێستا که داگیرکراوه

هاوڵاتی: باس لهپهیوهندییهکی تایبهتی بارزانی و سهدر دهکرێت، پێتان وانیه ئێستا پارتی له سهدرهوه نزیکه بهو حوکمهی یهکهمی براوهى ههڵبژاردنهکانی پهرلهمانه؟

مهحمود محهمهد: مهسهلهى نزیک بوون و دووربوون دهکهوێته سهر ئهو وتوێژهى دهکرێت لهنێوانماندا، پارتی هێڵی سووری لهسهر هیچ لایهنێک نیه و ڤیتۆشمان لهسهر کهس نیه، رهنگه موقتهدا سهدر لهپێشهنگی ههموو ئهو کهسانهدا بێت بهتهلهفۆن ئهم بابهتی باس کردبێت، ههروهها شاندهکهى ئێمهش سهردانمان کردبوو، ههندێک شت له لێدوانهکانی سهدر دهخوێنرێتهوه لهوهى ئهو لهگهڵ زۆرینهى سیاسیی نیه، ئێمهش لهگهڵ ئهوه نین، بهتایبهتی لهگهڵ ئهوهى عێراق فره ئایینه و فره مهزههبه و دهبێت بهرژهوهندی ههموو لایهنهکان لهبهرچاو بگیرێت، دهکرێت لهسهر ئهوه رێکبکهوین ئهم وڵاته لهسهر پێکهاته سهرهکییهکان بهڕێوه ببرێت، ئهویش لهسهر بنهمای ئهم وڵاته پێکهاتووه لهسهر سوننهى عهرهب و شیعهى عهرهب و کورد. دهبێت ئهم سێ پێکهاتهیه بهیهکهوه وڵات بهڕێوه ببهن، سهدر ئهوهى نیشانیداوه زیاتر ئهوهیه لهگهڵ بهشداری ههموو لایهنهکانه لهناو حکوومهت، ههرچهنده لایهنهکانی دیکهش ههمان شت دهڵێن و بهڵام تا ئێستا جگه لهو کۆبوونهوه راوێژکارییه هیچ دانوستانێک نه لهگهڵ سهدر نه لهگهڵ لایهنهکانی دیکه ئهنجام نهدراوه.

هاوڵاتی: پۆستی سهرۆک کۆمار پشکی کورده، بهروونی پێم بڵێ ئهو پۆسته بۆ چ لایهنێک دهبێت، ئهگهر یهکێتی بیبات پارتی چ مهرجێکی دهبێت، ئهگهر پارتی بیبات پۆستی سهرۆکی ههرێم بۆ کێ دهبێت؟

مهحمود محهمهد: پۆستی سهرۆک کۆمار پۆستی خهڵکی کوردستانه و پۆستی هیچ لایهنێکی بهشدار له پرۆسهى سیاسییدا نیه، بهدیاریکراوی نه هی یهکێتییه و نههی پارتییه و نه هی لایهنه سیاسییهکانی دیکهیه، دهبێت بگهڕێینهوه بۆ ئهوهى چهند ساڵ و چهند خوله بۆیهکێتیی نیشتیمانی کوردستان بووه، ئهو کاته لهگهڵ یهکێتی رێکهوتنێک کراوه بهوهى ئهوان پۆستی سهرۆک کۆمار بهڕێوه ببهن و پارتی سهرۆکی ههرێم بهڕێوه ببات، بهڵام یهکێتی له ماوهی ئهم چهند ساڵهى دوایی هیچ بههایهکی بۆ ئهم رێکهوتننه نههێشتهوه، که نهیهێشتهوه کهواته دهمێنێتهوه بۆ ئهو وتوێژانهى لهنێوان پارتی و یهکێتی ههموو لایهنه سیاسییهکان دهکرێت، چونکه پۆستی سهرۆک کۆمار موڵکی یهکێتی و پارتی نیه، بهڵکو موڵکی ههموو هاوڵاتیانی کوردستانه، دهبێت ههموو لایهنه سیاسییهکان بڕیار لهسهر دانانی سهرۆک کۆماری عێراق بدهن، چونکه دهبێت بهرژهوهندییهکانی کوردستان پارێزاو بکات وهکو چۆن سهرۆک وهزیران موڵکی شیعهکان چهند بهباشی بهکاریدههێنن بۆ ئهوهى خزمهت به لایهنی شیعی بکات، وهکوو چۆن سهلیم جبوری چهند خزمهتی لایهنی سوننی کردووه، ئهمهش دهگهڕێتهوه بۆ ئهو گفتوگۆیانهی نێوان پارتی و یهکێتی و پارتی و ههموو لایهنهکان دهکرێت بۆ دیاریکردنی پۆستی سهرۆک کۆماری عێراق.

ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان بڕیار له‌سه‌ر دانانی سه‌رۆک کۆمار بده‌ن،

نه‌ک به‌ ته‌نها یه‌کێتى و پارتى

هاوڵاتی: به رووکهش ئهوهندهى دیار بێت پۆستی سهرۆک کۆمار بۆ کێ دهبێت؟

مهحمود محهمهد: ئهگهر به ئیمتیازات و زۆرینهی دهنگ و کورسی بێت دهبێت بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بێت.

هاوڵاتی: ئهگهر ئهو پۆسته بۆ پارتی بێت پۆستی سهرۆکی ههرێم بۆ کێ دهبێت؟

مهحمود محهمهد: ئهوانه ههمووی دهمێنێتهوه بۆ وتوێژ، ئایا ئهمه دهبێت بهبهرامبهری پۆستی بهرامبهر یا دهبێت به ئیمتیازات، چونکه بێجگه له سهرۆک کۆمار ههندێک پۆستی دیکه بهر کورد دهکهوێت، ههندێک لایهن بهپێی ئهو خاڵبهندایانهى دهیکهن چیان بهردهکهوێت، ئهوانه ههمووی دهکهوێتهوه سهر گفتوگۆکان، تا ئێستا پارتی و یهکێتی لهو بارهیهوه هیچ گفتوگۆیهکیان نهکردووه، پارتی و گۆڕان و یهکگرتوو  و کۆمهڵ و لایهنهکانی دیکه گفتوگۆیان لهو بارهیهوه نهکردووه.

له‌دوای کۆچی دوایی کاک نه‌وشیروان سه‌ردانی گۆرانمان کردووە و

چه‌ندین پرۆژه‌مان خستۆته‌ به‌رده‌میان به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌بووه‌

هاوڵاتی: ئهگهر پۆستی سهرۆک کۆمار وهربگرن پۆستی سهرۆکی ههرێم بۆ یهکێتی دهبێت، پارتی هیچ پێش مهرجێکی بۆ ئهو بابهته ههیه؟

مهحمود محهمهد: هیچ رێکهوتنێک لهو بارهیهوه نیه، ئهو رێکهوتنه هی ساڵی 2005 بووه، ئێستا لایهنی دیکه ههیه، رهنگه لێمان قبوڵ نهکهن ئهو دوو پۆسته لهنێوان یهکێتی و پارتی دابهش بکرێت.

هاوڵاتی: ئایا جارێکی تر بزووتنهوهى گۆڕان پۆستی جێگری سهرۆکی پهرلهمان وهردهگرێتهوه؟

مهحمود محهمهد: پۆستی جێگری سهرۆکی پهرلهمان جاری پێشوو پشکی گۆڕان نهبووه و بهپێی خاڵ بهندیش بهر بزووتنهوهى گۆڕان نهدهکهوت، بهڵام پارتی بۆ نیشاندانی نیهت پاکی ئهو پۆستهى خۆی دا به بزووتنهوهى گۆڕان لهبهر ئهو رێکهوتنهی لهنێوان پارتی و گۆڕان ههبووه تا دڵنیا بن هیچ پۆستێک بهلای پارتییهوه گرنگ نیه تهنها تهبایی نهبێت، بهڵام بهداخهوه ئهوه وا دهرنهچوو. جارێکی تر بزووتنهوهى گۆڕان پۆستی جێگری سهرۆکی پهرلهمانی عێراق وهرناگرێتهوه.

هاوڵاتی: ئهگهر لایهنه سیاسییهکانی دیکه بهدهر لهپارتی و یهکێتی نهیهنه ناو ئهو شانده یهکگرتووهی دهچنه بهغدا چی دهگوزهرێت؟

مهحمود محهمهد:  ئهمه ههڵوێستێکی خراپه، ئێمه که بانگهشهی یهک ههڵوێستی دهکهین بهرامبهر بهو تهحهدییانهى ههیه، بهدهر لهیهکێتی و پارتی ئهو لایهنانهى دیکه دهچوونه بهغدا بۆ ئێستا نایهنه ناو ئهو بهره یهکگرتووهوه، بههێز بوونمان واته چارهسهرکردنی کێشهکانمان، ئهوهى ئهوان دهیکهن نه لهبهرژوهندی خۆیانه وهکوو حزب نه لهبهرژوهندی ههرێمی کوردستانه، هیچ ئاکامێکی ئهرێنی لێ ناخوێنرێتهوه.

جارێکی تر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پۆستی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق وه‌رناگرێته‌وه‌

هاوڵاتی: ئهگهر ههر بایکۆتیان کرد چی دهکهن؟

مهحمود محهمهد: لهگهڵ یهکێتی بهرنامهیهک دادهنێین، ئێستا ئهوهندهى ئێمه ئاگادار بین ئهو شهش لایهنه کهمبۆتهوه بۆچوار لایهن و رهنگه ئهوانهى کورسییان هێنابێت ههموویان بایکۆتی پرۆسهى سیاسیی عێراق نهکهن، چونکه دواجار لهبهرژوهندی ههرێمی کوردستان نابێت.

هاوڵاتی: دانوستانی ئێستای پارتی و گۆڕان باشتره یا دانوستانی سهردهمی نهوشیروان مستهفا؟

مهحمود محهمهد: لهدوای کۆچی دوایی کاک نهوشیروانهوه هیچ کۆبوونهوهیهکی فهرمی و نافهرمی نهکراوه لهنێوان پارتی و گۆڕاندا تا ئهوهمان بۆ یهکلایی بێتهوه بزانین کام سهردهمه بۆ گفتوگۆ باشتر بووه، لهدوای کۆچی دوایی کاک نهوشیروان سهردانمان کردوون و چهندین پرۆژهمان خستۆته بهردهمیان بهڵام وهڵامیان نهبووه، بۆیه دیارنیه چ سهردهمێک بۆ گفتوگۆ و دانوستان باشتر بووه.

هاوڵاتی: دهنگۆی لابردنی ئهدههم بارزانی لهپۆستی لێپرسراوی ئهنجوومهنی سهرکردایهتی پارتی لهسلێمانی و ههڵهبجه راسته؟

مهحمود محهمهد: دوای ههموو ههڵبژاردنێک دهبێت ههڵسهنگاندنی خۆمان بکهین له کار و چالاکی لق و سهرکردایهتییهکان دهکرێت، تا ئێستا ئهو ههڵسهنگاندنه تهواو نهبووه، لهچهند رۆژی داهاتوو تهواو دهبێت، بهرپرسی لقی 12 خۆی داوایکردووه له پۆستهى لاببرێت و دوای داواکارییهکهى پۆستهکهى پڕکراوهتهوه، بۆ ئهوانهى دیکه ههڵسهنگاندن دهکهین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار