شێخ نه‌هرۆ: موجامه‌له‌ى به‌رپرسان مه‌که‌ن
"خه‌ڵک دژى زوڵم زۆردارى راپه‌ڕێت له‌به‌ره‌ى خه‌ڵک ده‌بین و پاڵپشتى ده‌که‌ین"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ته‌ریقه‌تى که‌سنه‌زانى له‌جیهان داواى له‌هاوڵاتیان کرد موجامه‌له‌ى به‌رپسان نه‌که‌ن چونکه ئه‌وان به‌ده‌نگى میلله‌ت گه‌یشتونه‌ته ئه‌و شوێنه و ده‌نگى ئێوه‌ش به‌نرخه و ده‌شڵێت:" خه‌ڵک دژى زوڵم زۆردارى راپه‌ڕێت، ئێمه له‌به‌ره‌ى خه‌ڵک ده‌بین و پاڵپشتى له راپه‌ڕینه‌که ده‌که‌ین"
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چوارى ته‌موزى 2021، شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانى له دانیشتنێکدا له ته‌کیه‌ى سه‌ره‌کى که‌سنه‌زانى له‌سلێمانى دوپاتیکرده‌وه که به‌ده‌ستهێنانى کورسى به‌لاى ئه‌وانه‌وه گرنگ نیه، به‌ڵام گرنگه یه‌کێک هه‌ڵبژێردرێت خزمه‌تى گه‌ل بکات و ده‌نگ به‌یه‌کێک بدرێت ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژى کرده سه‌ر مافى هاوڵاتیان بتوانن دواتر لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
هه‌روه‌ها وتیشى:" رێکبکه‌ون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى که‌سێک که خزمه‌تى گه‌لى عێراق بکات، وتیشی، عێراق له‌پێشه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌کانه‌وه بوه که‌چى ئێستا به‌هۆى گه‌نده‌ڵکارانه‌وه له‌خراپترین ئاستدایه".
هاوکات رونیشیکرده‌وه، نه‌هامه‌تى کورد و عه‌ره‌ب یه‌کێکه و هه‌ردوکیان به‌ده‌ست کێشه‌ى ئیداره‌ى حزبیه‌وه ده‌ناڵێنن و پێویسته ئامانجى حزبه‌کان ته‌نها بۆ عێراق و عێراقیه‌کان بێت، ئێستاش هیوایه‌ک ماوه بۆ چاکسازى به‌ڵام "ئه‌گه‌ر دۆخه‌که بگاته بنبه‌ست و خه‌ڵکه‌که دژى زوڵم زۆردارى راپه‌ڕێت، ئێمه له‌به‌ره‌ى خه‌ڵک ده‌بین و پاڵپشتى له راپه‌ڕینه‌که ده‌که‌ین".
