هەپەگە ناسنامەی شەش گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

2 كاتژمێر لەمەوپێش
هەپەگە ناسنامەی شەش گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە هەرێمەکانی پارستی مەدیا شەهیدبوون و ڕایگەیاند، بە ئیرادەی بێوێنەی خۆیان لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا جێگەی خۆیان گرتەوە، بوونە شانازی گەلەکەمان و بۆ هەمیشە ڕێگامان ڕووناک دەکەنەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی شەش گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد، کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
“بە ڕێزداری و حورمەتەوە هەڤاڵانمان جودی، عەگید، ڕۆژین، ئارمانچ، یوجەل و تایهان، کە لە ٢٠١٨، ساڵێک کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە ئیرادەیەکی بەرزەوە تێکۆشانیان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا شەهید بوون بە بیر دێنینەوە.
هەڤاڵانمان جودی، عەگید، ڕۆژین، ئارمانچ، یوجەل و تایهان بە فیداکارییەکانیان بۆ ئازادی گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون. ئەوان لە هەر گۆڕەپانێکدا کە تێدا بەشدار بوون، بە هەستیاری و جددییەتی بەرزەوە ئەرکەکانی تێکۆشانی خۆیان جێبەجێ کرد و بەردەوام هەوڵیان دەدا ئەرکی مێژوویی خۆیان بە تەواوی بگەیەننە ئەنجام. هەڤاڵانمان بە هەڵوێستی شۆڕشگێڕیی خۆیان لە ژیان و شەڕدا، میراتێکی گەورەی تێکۆشانیان بۆمان بەجێهێشت. هەڤاڵانمان جودی، عەگید، ڕۆژین، ئارمانج، یوجەل و تایهان، بە ئیرادەی بێوێنەیان لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا جێگەی خۆیان گرتەوە و بۆ هەمیشە ڕێگاکەمان ڕووناک دەکەنەوە.
ئێمە وەک میلیتانانی ئاپۆیی سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هەڤاڵانمان، جودی، عەگید، ڕۆژین، ئارمانج، یوجەل، تایهان و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. هەروەها بەڵێن دەدەین بەردەوام یادی شەهیدانمان لە تێکۆشانی ئازادیدا بە زیندوو بهێڵینەوە و ئامانج و خەونەکانیان بەدی بێنین.”
هەپەگە زانیاری دەربارەی ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیە خستووەتەڕوو:
ناسناو: جودی گەڤەر
ناو و ناسناو: بارش بۆر
شوێنی لەدایک بوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: حەنیفە-جەمیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠١٨/ زاپ
ناسناو: عەگید مەلازگرد
ناو و ناسناو: توران ئاتیش
شوێنی لەدایک بوون: موش
ناوی دایک و باوک: حەمیدە-عەلادین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠١٨/ زاپ
ناسناو: ڕۆژین ڕۆژهەڵات
ناو و ناسناو: زینا کایا
شوێنی لەدایک بوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: وەحیدە-مستەفا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ـی نیسانی ٢٠١٨ / خواکورک
ناسناو: ئارمانج مێردین
ناو و ناسناو: ئەرکان بولوش
شوێنی لەدایک بوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: ئەڵماس-حەسەن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ / گارە
ناسناو: یوجەل خەرزان
ناو و ناسناو: ئۆنور کاپڵان
شوێنی لەدایک بوون: مێرسین
ناوی دایک و باوک: ناعیمە-ئەحمەدان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ / زاپ
ناسناو: تایهان ژێهات
ناو و ناسناو: باران بارین
شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس
ناوی دایک و باوک: زوبەیدە-مەحموود
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ / زاپ
