مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: سەرۆککۆمار پشکی کوردە و پارتیش زۆرترین دەنگی هێناوە لە عێراق بۆیە پۆستی سەرۆککۆمار مافی خۆیەتی. هەروەها ئەوەشى خستەڕوو د، فوئاد حوسێن کەسێکی گونجاوە و ئەرکەکانی پێشووی نیشانەی گونجاوییەتی. دەشلێت : مەترسیی داعش راستی و جدییە.

لە میانەی گۆڕانکارییە خێراکان و ئاڵۆزییەکانی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان, لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی (سکای نیوز عربیة) تیشک دەخاتە سەر نوێترین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان، هەروەها دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ سەقامگیریی ناوچەکە دەخاتە روو.

شەممە، 7ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ دوایین پەرەسەندنەکان و خوێندنەوەی هاوکێشە ئاڵۆزەکانی ناوچەکە، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی (سکای نیوز عربیة)، بە وردی تیشک دەخاتە سەر دۆسیە گەرمەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 

ئەم چاوپێکەوتنە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی پڕ لە گۆڕانکاریدا تێدەپەڕێت و تێڕوانین و هەڵوێستەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، جێگەی بایەخی ناوەندە سیاسی و دیپلۆماسییەکانە.

بۆ بینینی وردەکارییەکانی ئەم چاوپێکەوتنە و گرنگترین ئەو پەیامانەی مەسرور بارزانی دەیانخاتە روو، دەتوانن راستەوخۆ لە رێگەی کەناڵی (سکای نیوز عربیة)، بینەری بن، یاخود دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕ و شاشەی کوردستان24ـەوە بینەری بن.

لە دەستپێکدا مەسرور بارزانی رایگەیاند: گرنگە رێز لە دەنگ و خواستی خەڵکی عیراق بگیرێت، هەڵبژارندمان کرد و خەڵک دەنگی خۆیان دا، هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک وەزیران دەبێت رەنگدانەوە واقعی خەڵک بێت، سەرەوەریی وڵات زۆر گرنگە، دەبێت رێزی لێ بگیرێت.

ئاماژەی بەوە دا، بەشێک لە دۆستانی عێراق رێزیان لەو سەرەوەرییە گرتووە، هەروەها پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی نێودەوڵەتی زۆر گرنگە.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئێمە رێز لە پێکهاتەی شیعە دەگرین، هەروەک دەزانن هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران لە ئەرکی پێکهاتەی شیعەیە، کە لە چەندین هەڵبژاردنی ڕابردووش هەروا بووە.

باسی لەوەش کرد، پێمان وایە کوتلەی شیعە، بەرپرسیاری یەکەمە لە پێشکەشکردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، ئێمەش ڕێز لە بریار و کاندیدی ئەوان دەگرین.

لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە، مەسرور بارزانی، گوتی: کورد کاندیدی سەرۆککۆمار هەڵدەبژیریت، کە دەبێتە سەرۆکی هەموو عێراق نەک تەنیا هی کورد، هاوکات سەرۆکی پەرلەمان پشکی سوننەیە و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانیش شیعە هەڵیدەبژێرێت.

سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، پارتی زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە لە هەموو عێراق، زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 دەنگ، کە ئەمەش وای کرد پارتی ببێتە گەورەترین حزب لە عێراق.

گوتیشی: مانای ئەوەیە زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەنگیان بە پارتی داوە، بۆیە ئەگەر لۆجیکی سووننە و شیعە بەکاربهێنین، کە کانیدی خۆیان بۆ ئەو پۆستانە دیاری دەکەن، ئەوە مافی پارتییە کە پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی بکات.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستە روو، پارتی دەیەوێت سەیری زۆرینەی خەڵکی کورد و بەرژەوەندییەکانی بکات،  رێز لە رێککەوتنی نێوان لایەنەکان بگرێت، بۆ دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.

دەشڵێت: بۆیە ئێمە ناچارین، پرۆسەیەکی دیموکراتی دادپەروە و یەکسان بەکار بهێنین، ئەمەش لە ڕێگەی هەڵبژاردنی کاندیدێک لە پەرلەمانی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار