ئیلهام ئەحمەد: بەرخۆدانی شەهیدان و کوردان لەبیر ناکەین

کاتژمێرێک لەمەوپێش



ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا، ڕایگەیاند کە دەبێت گەل بەرامبەر پلانگێڕییەکان هوشیار بێت و جەختی کردەوە کە لە دەستووردا مافەکانی گەلی کورد زامن دەکرێن و دەستکەوتی گەورەتر بەدەست دەهێنرێن.

ئەمڕۆ، یەکێتیی ڕۆشنبیرانی کانتۆنی جزیرە لە کتێبخانەی شلێر لە شاری قامیشلۆ، سیمینارێکی تایبەتی سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی سووریا و ڕێککەوتنی ۲۹ی کانوونی دووەمی نێوان قەسەدە و حکومەتی کاتی سووریا ڕێکخست.

ئیلهام ئەحمەد لە سمینارەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ دروستکردنی شەڕی ناوخۆیی و فیتنە لە نێوان پێکهاتەکاندا، وتیشی: دەیانەوێت گەلی کورد لەناوبەرن و بێ ماف و ناسنامە بیهێڵنەوە، بەڵام پڕۆژەی ئێمە بۆ ئازادیی هەموو گەلانە و ڕێگری لەو پیلانانە دەکەین.

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەختی کردەوە: بڕیاری حکومەتی کاتی بۆ داننان بە مافەکانی کورد هەنگاوێکی ئەرێنییە و بۆ یەکەمجارە بڕیارێکی وا دەردەچێت، ئێمە لە ڕووی سیاسی و یاساییەوە بەدواداچوون دەکەین بۆ ئەوەی ئەو بڕیارانە لەسەر زەوی جێبەجێ بکرێن.

هەروەها لەبارەی وردەکارییە سەربازی و کارگێڕییەکانەوە، ئاشکرای کرد کە فیرقە و لیوای نوێ لە حەسەکە و کۆبانێ دروست دەکرێن و ژنان ڕۆڵی تێدا دەبینن، ئاماژەی بەوەش کرد کە پارێزگاری حەسەکە دیاری کراوە و گفتوگۆ لەسەر دەروازە سنوورییەکان و زمان بەردەوامە و لیژنەیەکیش بۆ نووسینەوەی دەستوور پێکدەهێنرێت.

ئیلهام ئەحمەد جەختی لە یەکێتی مێژوویی کورد کردەوە و ڕایگەیاند کە قەڵەم لە فیشەک بەهێزترە، ئاماژەی بەوەش کرد کە هەموو هەوڵێکیان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین و سەرێکانی و دابینکردنی ئارامی و ئازادییە بۆ تەواوی خەڵکی ناوچەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار