سەرۆک بارزانی: هاوپەیمانێتی گەلی کورد و ئەمریکا بەردەوام دەبێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەمڕۆ، سەرۆک بارزانی و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە سوریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

لە پەیوەندییەکەدا  باسی دۆخی ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی سوریا کرا، هەردوولا هاوڕابوون، کە دەبێت هەموو هەنگاوێک بگرێتەبەر بۆ ئەوەی ڕێگە لە پشێوی و ئاڵۆزی و شەڕ بگیرێت.

دەقى راگەیەندراوەکە..
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا

ڕۆژی یەكشەممە 8ی شوباتی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراك نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا ئەنجام درا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە بە گشتی و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا. هەردوولا هاوڕا بوون لە پێویستی بەردەوامی گرتنەبەری هەموو هەنگاوێك بۆ ئەوەی ڕێگە لە پشێوی و ئاڵۆزی و شەڕ بگیرێت و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە جێگیر ببێت.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا هەردوولا دەستخۆشیان لەیەكتری كرد بۆ ئەو ڕۆڵە كاریگەرەی كە لە بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا گێڕاویانە. هەروەها سەرۆك بارزانی وێڕای دەربڕینی پێزانین بۆ ڕۆڵی ئەمەریكا، جەختی لە بەردەوامیی هاوپەیمانێتی نێوان گەلی كوردستان و ئەمەریكا كردەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار