کۆمه‌ڵ و گۆڕان ناویان له‌لیستى حزبه مۆڵه‌تپێدراوه‌کانى هه‌رێمدا نیه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى رایگه‌یاند، کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ناویان له لیستى حزبه مۆڵه‌تپێدراوه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمدا نیه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چوارى ته‌موزى 2021، عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى به به‌ڵگه‌وه بڵاویکردوه‌ته‌وه که کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان ناوى له لیستى حزبه مۆڵه‌تپێدراوه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمدا نیه.
هه‌ر له‌و لیسته‌دا ناوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیشى تێدا نیه که مۆڵه‌تیان له حکومه‌تى هه‌رێمدا هه‌یه.
عه‌بدولستار مه‌جید ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوه، "ئێستا کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى مۆڵه‌تى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق و وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان (ئیداره‌ى سلێمانیی) هه‌یه، به‌ڵام له لیستى حزبه مۆڵه‌ت پێدراوه‌کاندا بونى نیه."
وتوشیه‌تی،" دواى یه‌کگرتنه‌وه‌ى هه‌ردو ئیداره‌ى هه‌ولێر و سلێمانى بڕیاردرابو ئه‌و حزبانه‌ى له پێشودا مۆڵه‌تى له سلێمانى یان هه‌ولێر وه‌رگرتوه، له حکومه‌تى یه‌کگرتودا ببنه مۆڵه‌تى فه‌رمیی."
