رێباز حه‌ملان: به‌غدا ده‌ستى ده‌ستیمان پێده‌کات و باشتر وایه داهاتى خۆمان کۆبکه‌ینه‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ کاروبارى دارایى و ئابورى رایگه‌یاند:"پرسى دواکه‌وتنى موچه، به‌شێکى په‌یوه‌ندى به بانکه‌کانه‌وه هه‌یه، به‌شێکیشى له هه‌ندێک ده‌روازه داهات وه‌ک خۆى ناگه‌ڕێته‌وه.
رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ کاروبارى دارایى و ئابورى له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵ 24 رایگه‌یاند:"ئێمه له‌م کاته‌دا، مانگانه 504 ملیۆن دۆلار ده‌ده‌ینه موچه، به لێڕینى %21ه‌که‌وه. له‌مه‌ش 200 ملیۆن دۆلارى هى داهاتى ناوخۆیه، داهاتى نه‌وتیش 335 ملیۆن دۆلار بووه. واته ئێمه له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگێکى گه‌وره‌دا‌ین."
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له مانگه‌کانى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ داهاتى ناوخۆ به‌رزبویه‌وه‌و زۆر باش بوو، ئه‌مه دوو مانگه ئه‌م داهاته که‌میکردوه. ئه‌وه‌ى رونه بۆ خه‌ڵکى باس بکه‌ین، ئه‌مڕۆ جه‌نابى سه‌رۆک وه‌زیران له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئابورى ته‌ئکیدى کرده‌وه، ئه‌وله‌ویه‌تى کارى حکومه‌ت دابینکردنى موچه‌یه‌و ده‌بێت له پێشینه‌ى هه‌مو کاره‌کان بێت."
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به دواکه‌وتنى موچه وتى:"گرنگه 30 رۆژ جارێک موچه دابین بکرێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرۆسه‌ى دواکه‌وتنى موچه، به‌شێکى په‌یوه‌ندى به بانکه‌کانه‌وه هه‌یه، که ره‌نگه سیوله له‌به‌ر ده‌ست نه‌بێت، له هه‌ندێک ده‌روازه کێشه‌مان هه‌یه و داهات وه‌ک خۆى ناگه‌ڕێته‌وه."
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچى له هه‌ندێک ده‌روازه‌وه داهات وه‌ک خۆى ناگه‌ڕێته‌وه رێباز حه‌ملان وتویه‌تی"سه‌رۆک وه‌زیران له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا جه‌نابى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى راسپارد، که له کۆکردنه‌وه‌ى داهات و رسوماتى وه‌زاره‌ته‌کان و رێکخستنه‌وه‌ى باج له هه‌رێمى کوردستان، به ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نى ئابورییه‌وه، کاربکات و هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێکى سه‌رۆک وه‌زیران درایه جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بکات.
هاوكات، له‌باره‌ى پشتبه‌ستن و چاوه‌ڕێکردنى پاره‌که‌ى به‌غداشه‌وه وتویه‌تی"ئێمه ئه‌وه‌نده‌ى خه‌ریکى به‌غداین، پشت به خۆمان ببه‌ستین باشتره، به‌غدا ده‌ستى ده‌ستیمان پێده‌کات و باشتر وایه داهاتى خۆمان کۆبکه‌ینه‌وه‌و چاکسازییه‌کى زۆر پته‌و له بوارى نه‌وتیش به‌ڕێوه‌یه."
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى داهاته‌کانه‌وه، رێباز حه‌ملان ئاشکرایکردوه "ده‌مه‌وێت هه‌ندێک ورده‌کارى باس بکه‌م. ئێستا 200 ملیۆن دۆلار داهاتى ناوخۆمان هه‌یه جگه له نه‌وت. له‌و بڕه 97 ملیۆن دۆلارى هى گومرگه. %65ى هى هه‌ولێر و دهۆکه و %35ى هى پارێزگاى سلێمانییه. له کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له‌وه کرا، دادپه‌روه‌رى هه‌بێت و هه‌مو پارێزگاکان هه‌وڵبده‌ن داهات وه‌ک پێویست کۆبکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها 27 ملیۆن دۆلارى هى باج بو، %83ى هى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆکه و %17ى هى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌یه و ئه‌و رێژه‌یه که‌مه، که له باج ده‌گه‌ڕێته‌وه. پێویسته هه‌مو پارێزگاکان وه‌ک یه‌ک هه‌وڵ بده‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ى داهات."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى وتوه"ئێمه له‌م کاته‌دا، مانگانه 504 ملیۆن دۆلار ده‌ده‌ینه موچه. به لێڕینى %21ه‌که‌وه. له‌مه‌ش 200 ملیۆن دۆلارى هى داهاتى ناوخۆیه. داهاتى نه‌وتیش 335 ملیۆن دۆلار بوه. واته ئێمه له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگێکى گه‌وره‌دا‌ین. پێویسته موچه‌خۆرانى کوردستان له‌وه تێبگه‌ن، به‌و داهاته‌ى هه‌مانه موچه‌مان دابین کردوه، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک خه‌رجى دیکه‌مان هه‌یه، بۆ نه‌خۆشخانه و رێگه‌وبان و شاره‌وانى و فڕۆکه‌خانه و پاککردنه‌وه‌ى شاره‌کان و خزمه‌تگوزارى گشتیى و به‌ڕێوه‌چونى حکومه‌ت و پڕۆژه‌کان، که ئێستا به‌رده‌وامن. واته ئێمه نه‌وه‌ستاوین و هه‌وڵى چاکسازى و رێکخستنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت."
