پرۆسەی دادگایی‌کردنی پێنج چالاكوانی دیكەی بادینان دواخرا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هەرچەندە بڕیاربو ئەمڕۆ دوشەممە و دوای 10 مانگ لە دەستگیركردنیان، پێنج چالاكوانی دیكەی بادینان بە ئامادەبونی پارێزەرانیان لە دادگای تاوانەكانی دوی هەولێر دادگایی بکرێن، بەڵام بەهۆکاری ئامادەنەبونی دادوەری سەرەکی دادگا پرۆسەی دادگاییکردنەکە دواخرا.
کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەرچەندە بڕیاربو ئەمڕۆ پرۆسەی دادگایی‌کردنی گیراوانی بادینان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆکاری ئامادەنەبونی دادوەری سەرەکی دادگا، پرۆسەی دادگاییکردنەکە دواخراوە.
28ی ئەم مانگەش دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی تانه‌ی پارێزه‌رانی به‌رگری له رۆژنامه‌نوس و چالاكوانانی بادینانی دایه‌وه، له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی دوی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی هه‌ولێر، به‌گوێره‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ش، بڕیاری شه‌ش ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر پێنج چالاكوان و رۆژنامه‌نوسانی دیکەی بادینان چوە بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
16ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ دوای دو ڕۆژ له‌دانیشتنی دادگا، دادگای دوی هه‌ولێر سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی بادینان (شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، شڤان سه‌عید، ئه‌یاز كه‌ره‌م، هاریوان عیسا) سه‌پاند.
ده‌سته‌ی سزای دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێم له‌بڕیارێكدا كه 28ی (نیسان/4)ی 2021 به واژۆی عه‌بدوڵا عه‌لی ئه‌حمه‌د شرفانی سه‌رۆكی دادگای پێداچونه‌وه ده‌رچوه باس له‌وه‌كراوه، به‌گوێره‌ی یاسای ژماره 21ی ساڵی 2003 برگه‌كانی 47، 48 و 49 بڕیاری دادگا بۆ شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی (شێروان شێروانی، ئه‌یاد كه‌ره‌م، گوهدار محه‌مه‌د ئه‌مین، شڤان سه‌عید و هاریوان عیسا) بڕیارێكی دروسته و له‌گه‌ڵ یاسادا گونجاوه.
