حكومەتێك لەدەرەوەی حكومەتی هەرێم  كۆنتـــڕۆڵی جومگەكانی كـــردووەو چــۆنـی بووێت ئـاوا هەنگـــــــاو دەنێت

دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هاوڵاتى:

4 ساڵ لەمەوپێش



 مەزهەر كەریم

ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەدات كە بەشدارن لەحكومەت بەڵام" حكومەتێك هەیە لەدەرەوەی حكومەت، ئەمەش هەقەتەكەیە، كە كۆنتڕۆڵی جومگەكانی حكومەتی كردووە چۆنی بوێت ئاوا هەنگاو دەنێت".

دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە چاوپێكەوتنێكدا كە لە رۆژنامەی هاوڵاتی ژمارەی 1926 ئەمرۆ دووشەممەدا بڵاوكراوەتەوە لەوەڵامی یەكێك لە پرسیارەكاندا دەڵێت:" وەك هۆشداریمان لەحكومەت بەپێی ئەو رێكەوتنەی هەیە هەندێك شت دەبوو بكرێت نەكراوە".

دەشڵێت" بەتایبەت مەسەلەی یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی  سندوقی داهاتە نەوتییەكان كەهیچ رێگرییەك نیەو هیچ كێشەیەك نیەو یاساكەی هەیەو دەكرێت تەشكیل بكرێتو پێكبهێنرێت".

دەرباز محەمەد،  رونیكردۆتەوە و وتویەتی"كێشەكە لەوەدایە، بۆچی پێكهێنانی سندوقەكە دوابخرێت، یەعنی ئەمە بۆخۆی كێشەیە، ئایا یاساكە خراپە؟ ئەگەر یاساكە خراپە با هەوڵی هەمواركردنی بدرێت، ئەگەر یاساكە خراپ نیە بۆچی هەوڵی جێبەجێ كردنی نادرێت، چونكە مەلەفی داهاتە نەوتییەكان بۆ خەڵكیش زۆر زۆر گرنگە، ئێمە بەشدارین لەحكومەت، بەس حكومەتێك هەیە لەدەرەوەی حكومەت ئەمەش هەقیقەتەكەیە، كە كۆنتڕۆڵی جومگەكانی حكومەتی كردووە چۆنی بوێت ئاوا هەنگاو دەنێت، بەكوردیەكەی هەتا چەك لەدەرەوەی حكومەت بێت دەسەڵاتیش لەدەرەوەی حكومەت دەبێت.

ئەندامەكەی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان جەختیش دەكاتەوە گۆڕان قەبولی نیە یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازیو سندوقی داهاتە نەوتییەكان پێكنەهێندراوە و وتی:"بەڵام ماوەتەوە سەرئەوەی رەد فیعلی ئێمە چی دەبێت، ئەگینا ئێمە ماوەی شەش مانگ زیاترە ناومان ناردووە دەبوو ئەو سندوقە پێكبهێنرێت، بەڵام تائێستا ئەو سندوقە پێكنەهێندراوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار