وەزیری پەروەردە: نوسراوی تاقیكردنەوەكان ساختەكراوە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند: نوسراوی كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 ساختەكراوەو تاقیكردنەوەكانیش لە 25ی مانگەوە دەستپێدەكات.
ئەمڕۆ دووشهممه 5ی تهمموزی 2021، ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بڕیاری كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی ساختەكراوەو ئەوەی بڵاوكراوەتەوە پەروەردە دەرینەكردوەو ئێمە هەر راگەیەنراوێكی رەسمی هەبێت لەراگەیاندنە رەسمیەكانی پەروەردەوە رادەگەیەنرێت.
وتیشی: ئەوەی بڵاوكراوەوەتەوە ئامانج لێی چەواشەكردنی خوێندكارانە، بۆیە لێرەوە خوێندكاران دڵنیا دەكەینەوە كە رۆژی 25ی 7ی 2021 تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەسەرجەم بەشەكانەوە دەستپێدەكات.
وەزیری پەروەردە دەشڵێت: لەئێستاوە سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دابنیكردنی كارەبای بەردەوام لەرۆژانی تاقیكردنەوەو تا ئامێری فێنكەرەوە بۆ خوێندكاران دابنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە بە واژۆی د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بەوەکراوە کە "کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهۆی جەژنی قوربانەوە بۆ 1-08-2021 دواخراوە".
تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە رۆژی یەکشەممە 25-07-2021 دەستپێدەکات و رۆژی چوارشەممە 18-8-2021 کۆتایی دێت.
