مەلا بەختیار: ماستاوكردن خەستتر دەكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مەلا بەختیار دەڵێت:" ماستاوكردن گەیشتووەتە رادەیەك، كاربەدەستی دەوڵەتە گەورەكان، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان، سەرۆكوەزیرانی عێراق، چاودێرە ناسراوەكانی دونیای سیاسەت، پەیتا پەیتا دەڵێن: دۆخی هەرێمی كوردستان مەترسیدارە".
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی رۆژی یەکشەممە 04-07-2021 لە ژێر ناوی "دۆخی كوردستان و ماستاو چییەكان" كورتە نووسینێکی رەخنەییانەی لە فەیسبووکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "ماستاوی سیاسییە، زادەی هەڵپەرستییە؛ ئەو كەسانەی كە لە سیاسەتدا، مێژوویان لاوازە، یان بێ هەڵوێست بوون و بەشێك بوون لە تاوانەكان، ئەمانە لە ئاستی مەترسی و تاوانەكان بێ دەنگ دەبن. توانای بیركردنەوەیان كورت كورتە.. ئیتر چاریان نامێنێ، ماستاوكردن نەبێ. بۆ ماستاوكردنیش، وردە وردە لە میدیای دیجیتاڵدا وا شارەزا دەبن، لە مۆنتاژی چالاكییەكانیان و تایتڵی رازیكردنی سەروی خۆیان، كارامە دەبن. رێك نەریتی دیوەخان بە ناوی دیموكراسی و سۆسیالست و بەناوی حیزبایەتییەوە، كۆپی دەكەن."
مەلا بەختیار لە نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە "ماستاوی سیاسییە، زادەی هەڵپەرستییە؛ ئەو كەسانەی كە لە سیاسەتدا، مێژوویان لاوازە، یان بێ هەڵوێست بوون و بەشێك بوون لە تاوانەكان، ئەمانە لە ئاستی مەترسی و تاوانەكان بێ دەنگ دەبن. توانای بیركردنەوەیان كورت كورتە.. ئیتر چاریان نامێنێ، ماستاوكردن نەبێ. بۆ ماستاوكردنیش، وردە وردە لە میدیای دیجیتاڵدا وا شارەزا دەبن، لە مۆنتاژی چالاكییەكانیان و تایتڵی رازیكردنی سەروی خۆیان، كارامە دەبن. رێك نەریتی دیوەخان بە ناوی دیموكراسی و سۆسیالست و بەناوی حیزبایەتییەوە، كۆپی دەكەن."
لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا مەلا بەختیار پێیوایە "ماستاوكردن گەیشتووەتە رادەیەك، كاربەدەستی دەوڵەتە گەورەكان، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان، سەرۆكوەزیرانی عێراق، چاودێرە ناسراوەكانی دونیای سیاسەت، پەیتا پەیتا دەڵێن: دۆخی هەرێمی كوردستان مەترسیدارە.. كەچی بەناو سەركردە هەن دەفەرموون: ئەو كەسانەی دەڵێن دۆخی كوردستان خراپە.. رەشبینی بڵاودەكەنەوە."
لە کۆتایی نووسینەکەیشدا مەلا بەختیار قسەیەکی نووسەری نێوداری رووسیای بە نموونە هێناوەتەوە و دەڵێت، تۆڵستۆی جوانی فەرمووە کە دەڵێ ''رێزی گێلەکان بگرن چونکە زۆرینەن.''
لیۆ تۆڵستۆی یا کۆنت لیێڤ نیکۆلایێڤیچ، نووسەری نێوداری رووسیایە کە بە نووسەرێکی سەرکەوتوو لە سەرانسەر جیهان ناسراوە. رۆژی 9ی ئەیلوولی 1828 لە دایکبووە و لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 1910 کۆچی دواییکردووە.
