بێدەنگی هه‌ولێر ژنان دەیشکێنن

دکتۆر شایەن عەسکەری، نیاز عەبدوڵا

7 ساڵ لەمەوپێش



له داواى نانهوه بۆ داواکردنى ئازادی، دیارترین ئهو دروشمانه بوو که ژنانى ههولێر بهرزیان دهکرهوه

 

هاوڵاتی - نهجات ئهحمهد / ههولێر

ژنه پزیشکێک له شوێنێکى دهورهدراو به پۆلیس و هێزی ئهمنى جۆراوجۆر، بۆ یهکهمجار دهستى برد بۆ مۆبایلهکهی و وێنهى ئهو کارمهنده ئهمنیانهى گرت که به جلی مهدهنییهوه لهناو ههولێر رێگریان له خهڵکى دهکرد، خۆپیشان ئهنجام بدەت. ئهمهش کارێکى تا رادهیهک چاوهڕوان نهکراو بوو له شارێکدا به «کپکراو» ناسراوه.

دیمهنى ناو مۆبایلهکهى د.شایان به خێرایی لهڕێی تۆڕه کۆمهڵایهتییهکانهوه گهیشته ههموو ماڵێک، ئهو ڤیدیۆیه نیشانی دا که هێزه ئهمنییهکان، ناتوانن کۆنتڕۆڵی ناڕهزایهتییهکهى ئهو رۆژه بکهن،  که تێیدا دهردهکهوێت کارمهندێکى هێزه ئهمنییهکانى ههولێر، خۆى وهکو کهسێکى بێ ئیش دهناسێنێت و دهیهوێت رێگریی له خۆپیشاندانهکه بکات، بهڵام پزیشکهکه وێنهى دهگرێت، دواتر پهلاماری مۆبایلەکەی دهدهن.

لهناو کوردا پهلاماردان و هێرشکردنه سهر ئافرهتان به کارێکى «قێزهون» سهیر دهکرێت، ئهمهش ههلێکى دایه ئهو ئافرهتانه باشتر بتوانن بڕۆنه پێشهوهى خۆپیشاندانهکان، بۆئهوهى رووبهڕووى پهلاماردان نهبنهوه، بهڵام کاتێک پزیشکه ئافرهتهکه بهردهوام دهبێت له وێنه گرتن، کارمهندێکى تری هێزه ئهمنییهکان که به جلی مهندهنییهوه دهسوڕایهوه، تهحهمولی پچڕاو پهلاماری مۆبایلهکهى دا.

د.شایان تاکه ژنى نێو ئهو ناڕهزایهتیانیەی ههولێر نهبوو که له 25/3/2018 دهستپێکرد، بهڵکو لهو گرته ڤیدیۆیانهدا سهدان ژنى تر دهبینرێن که له پێشهوهى خۆپیشاندانهکاندا هوتاف دهکێشن، ههندێک لهو هوتافانه زیاترن له داواکردنى مووچه، بهڵکو داوای ئازادی و رۆیشتنى دهسهڵاتدارانیش دهکهن.

ڤاڵانتاین عهبدولڕهحمان ژنێکى بهشداربووى خۆپیشاندانهکانى ههولێره، ئهو وهکو فهرمانبهرێک بۆ داواکردنى مووچهکهى رۆیشته ناو خۆپیشاندهرانهوه، بهڵام دیمهنى ژنانى تری ناو خۆپیشاندهران سهرهنجى راکێشاوه که بهو ناڕهزایهتییانه بڵێت، «ئهوهى روویدا جۆرێک بوو له شۆڕشی سپى ئافرهتان «.

ڤاڵانتاین عهبدولڕهحمان ههروهها وتى «ئهمجاره ژنانى ههولێر توانییان بهربهستهکان بشکێنن و شێرانه بێنه مهیدان و ژن شانبهشانى پیاو دهنگى ناڕهزاییهکانی بهرزبکاتهوه، ئهمه وایکرد مهوداى ناڕهزاییهکان فراوانتر بکات».

«ئهوهى ئهمجاره له ههولێر روویدا گهوریى قهیرانهکان بوو لهسهر ژن، لهبهر ئهوهى ژن له کوردستان بووهته قوربانى یهکهمى ئهو سیستهمه، بۆیه پڕ به دهنگى هاوارى دهکرد ئاشتى ئاشتى، چونکه ئهو لهماڵه و دهزانێ ئهو قیرانه چهنده گهورهیه لهسهر کۆمهڵگا» ڤاڵانتاین واى وت.

نیاز عهبدوڵلا،  رۆژنامهنووس و چالاکوانى داکۆکیکار له مافى مرۆڤ، یهکێکى تر بوو لهو کهسانهى بهشدارى خۆپیشاندانهکانى ههولێرى کردوو، رووبهڕووى لێدان و ههڕهشهو سوکایهتیکردن بوویهوه.

نیاز به‌‌هاوڵاتی وت «خۆپیشاندانهکانى ههولێر توانى ئهو تهلیسمه کۆمهڵایهتییه تێکبشکێنێت که ساڵانێکه وهک رهخنه ئاڕاستهى دهکرێت بهوهى که ژنان ئامادهیان نیه له شهقام و نابینرێن و ههولێر کۆمهڵگایهکى داخراوه و ژنان له پهراروێزن».

ههروهها وتى «ئهمه له کاتێکدابوو که جۆرهها رووبەڕووبوونهوه لهلایهن بهڵتهجیهکانهوه ههبوو چ به پهلاماردان و ناو زڕاندن یان به ئیهانهکردن و جنێوى ناشرین و دهیان ویست بهلاڕێدا بیبهن، کهچى ژنان ئازایانهتر بهرگرییان کرد و بهرههمى ئهویش خۆپیشاندانهکان زۆر مهدهنیانه کهوتهوه«.

چیرۆکى رفاندنى مۆبایلى ئهم رۆژنامهنووسه به بهرچاوى بهڕێوهبهرى پۆلیسى ههولێرهوه، کاردانهوهیهکى گهورهى لهنێو تۆڕى کۆمهڵایهتى فهیسبوک بهدواى خۆى دا هێنا که چۆن رادهکات بهدواى ئهو کهسهداو مۆبایلهکهى لێوهردهگرێتهوه.

نیاز بهمشێوهیه چیرۆکهکه دهگێڕێتهوه «ئهو رۆژه کاتێ یهکێک له بهڵتهجیهکان، لهبهرچاوى بهڕێوهبهرى پۆلیسى ههولێر مۆبایلهکهمى رفاندو رایکرد، منیش رووبهڕووى بوومهوه و لێم وهرگرتهوه، ئهو دهیویست مۆبایلهکهم لێ ببات، ههرگیز نهبووه بهڕێوهبهرى پۆلیس پاسهوانى لهدز بکات و یهکێک به جلى مهدهنیهوه بێت کهرەسته و ماڵى تۆ ببات و بیخاته دهستى بهڕێوهبهرى پۆلیسهوه«.

وتیشى «بهداخهوه مامهڵهى زۆر ناشیرنیان لهگهڵ ژنانى خۆپیشاندەر دهکردو لێیان دهداین و قسهى ناشرین و بریندارکهریان به ژنهکان دهوت».

بهشداریکردنى چڕی ژنان لهو خۆپیشاندانانهدا بۆته جێگهى ستایشی پیاوان به جۆرێک دهڵێن ئهو بهشداریکردنهى ژنان له چاوهڕوانیدا نهبووه، ههر بۆیه وهکو شۆکێک بۆ دهسهڵاتدارانى ههولێر سهیری دهکهن، ههربۆیه ئهم جاره ئهوان کرانه ئامانج.

ئهسکهندهر جهلال، پیاوێکى بهشداربووى خۆپیشاندانهکانى ههولێره، به‌‌هاوڵاتی وت »لهم خۆپیشاندانانهى ههولێر، ئافرهت بهپێچهوانهى ههموو جارهکانى تر، ئهمجاره لهنێو ئاپۆڕاکاندا ئامادهگى کارا و دیارى ههبوو، ئافرهت نهک ههر ئامادهگى و هاوبهشیان ههبوو، بهڵکو رۆڵى پێشڕهوییان  دهبینی».

وتیشى «بوێرى و جهرائهت و تێههڵچوونانهى ئافرهتانى ههولێر حاڵهتێکى شۆک و تاسانى لهلاى دهسهڵاتداران درووست کرد که زۆر دوور بوو لهپێشبینى ئهوان و بههیچ جۆرێک بۆ ئهوه نهچووبوون ئافرهت بهمشێوهیهو بهو ژماره زۆره بتوانێت بێته شهقام و داواى ماف و دادپهروهریى بکات و سڵ نهکاتهوه لهههر ئازاردان و پێشێلکارییهک که بهرامبهرى بکرێت»

زۆرێک له ژنان لهکاتى هوتاف کێشاندا بهتهنها داوای مووچه پاشکهوتکراوهکانینان نهدهکرد، بهڵکو له چهندین هوتافی  تردا داواى ئازادی و رۆیشتنى دهسهلاتدارنیان دهکرد.

له لای نیاز عهبدولا ئهم هوتافانهى ژنانى ههولێر قۆناغێکى ترى پێگهیشتنى ژنانه، ئهو وتى «ساڵانێکه ئهو حکومهته خواستى بۆ کۆمهڵگایهکى ژن کوژ و نامووس پهرست ههبووه درێژى ههیه، بهڵام بۆمان دهرکهوت که ژنان له قۆناغێکى زۆر پێشکهوتوو داکۆکیکارێکى بههێزترى بهدیهێنانى مافهکانیانن».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار