تایوان: چین ئامادەکاری بۆ ھێرشی سەربازی دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 لەڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی بەرگری تایوان ئاشکرایکرد، چین ئامادەکاری دەکات بۆ ھێرشکردنە سەر ھەرێمەکەیان، ئەمریکاش جەختدەکاتەوە لەسەر پێویستی دیالۆگ لەگەڵ چین بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان.

وەزارەتی بەرگری تایوان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھێزەکانیان ژمارەیەک جموجۆڵی کەشتی و فڕۆکە جەنگییەکانی چینیان لە گەرووی تایوان و ھێڵی جیاکەرەوەی نێوانیان تۆمارکردوە کە ئاماژەن بۆ ئامادەکاری ئەو وڵاتە بۆ ھێرشکردنە سەر ھەرێمەکەیان.

لای خۆشییەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا جەختیکردەوە لەسەر پێویستی ھێشتنەوەی  دیالۆگ  لەگەڵ چین لەپێناو ھێورکردنەوەی رەوشەکە، هاوکات کۆشکی سپیش داوای لە چین کرد، مانۆڕە سەربازییەکانی لە گەرووی تایوان رابگرێت کە لەگەڵ سەردانەکەی نانسی پیڵۆسی بۆ تایوان دەستیپێکردوە.

رۆژنامەی پۆلەتیکۆی ئەمریکی ئاشکرایکرد، فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا چەند جارێک ھەوڵیانداوە پەیوەندی بە ھاوتا چینییەکانیانەوە بکەن بۆ ھێورکردنەوەی رەوشەکە، بەڵام بێ ئەنجامبووە و دەسەڵاتدارانی چین نێوەندگیری رەتدەکەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار