شازادەی جێنشینی سعودییە ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لەکوشتنى خامنەییدا

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ڕاپۆرتێکی ئەمەریکایی دەڵێت لەکاتێکدا سەرۆکی ئەمەریکا هەڵسانگاندنی کردووە بۆ هەنگاوەکانی چۆنیەتی یەکلاییکردنەوەی پرسی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، شازادەی جێنشینی سعودیە چەندین هەوڵی بەردەوامی داوە بۆ هاندانی ئەمەریکا بۆ هێرشی سەربازی.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست دەڵێت زانیاری دەستکەوتووە کە محەمەد بن سەلمان لە مانگی ڕابردوودا چەندین پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سەرۆک دۆناڵد ترامپەوە کردووە و داوای کردووە هێرش بکرێتە سەر ئێران، هەرچەندە لە ڕاگەیاندنە فەرمییەکاندا داوای چارەسەری دیپلۆماسی دەکرد.

حکومەتی سعودییە دوێنێ شەممە ڕایگەیاند کە ئێران هێرشی کردووەتە سەر ئامانجێک لە ڕیاز و چەند ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە. هۆشداریشیدا کە مافی و تۆڵەسەندنەوەی هەیە.

ڕۆژی 27ی یەکی 2026 محەمەد بن سەلمان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند حکومەتەکەی ڕێگە بە بەکارهێنانی خاکی سعودییە نادات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و داوای گفتوگۆی کرد بۆ گەیشتنە چارەسەر لە نێوان ئەمەریکا و ئێراندا.

بەڵام بەگوێرەی راپۆرتەکەی واشنتن پۆست، محەمەد بن سەلمان هۆشداری داوەتە بەرپرسانی ئەمەریکای ئەگەر "بەم زووانە" هێرش ڕوونەدات، ئێران بەهێزتر و مەترسیدارتر دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار