وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئێران دەرفەتی رێککەوتنی پێدرا و رەتیکردەوە
3 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری جەنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران دهرفهتی رێككهوتنی پێدرا و رهتیكردهوه و باجی رێكنهكهوتن دهدات؛ دەشڵێت هێرشه ئاسمانیهكانمان زۆر ورد و كوشندهن
یەکشەممە 1ـی ئاداری 2026، پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: بە فەرمانی سەرۆک ترەمپ، وەزارەتی جەنگ ئۆپەراسیۆنی "Epic Fury - تووڕەیی داستان ئاسا"ی دەستپێکردووە، کە بە "کوشندەترین، ئاڵۆزترین و وردترین ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لە مێژوودا" وەسفی کرد.
وەزیری جەنگ ئاماژەی بەوە کرد ئێران دەرفەتی رێککەوتنی پێدرا، بەڵام رەتیکردەوە، بۆیە ئێستا دەبێت بەرگەی لێکەوتەکان و باجی ئەو بڕیارە بگرێت. گوتیشی: بۆ ماوەی نزیکەی پەنجا ساڵە ئێران ئەمریکییەکان دەکاتە ئامانج و دەکوژێت، بەڵام سەرۆک ترەمپ، بە پێچەوانەی هەموو سەرۆکەکانی پێش خۆی، دەستی کردووە بە بنبڕکردنی ئەم شێرپەنجەیە.
سەبارەت بە ئامانجە سەربازییەکانی ئۆپەراسیۆنەکە، وەزیری جەنگ جەختی کردەوە کە رێگە نادەن هیچ موشەکێکی بەهێز گەلی ئەمریکا بکاتە ئامانج، بۆیە تەواوی موشەکەکان و بنکەکانی بەرهەمهێنانیان تێکدەشکێنن. هەروەها رایگەیاند: هێزی دەریایی ئێران لەناو دەبرێت و وەک چۆن سەرۆک ترەمپ هەمیشە وتوویەتی، ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
لە پەیامێکیدا بۆ تاران، وەزیری جەنگی ئەمریکا گوتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەم ململانێیەی دەستپێنەکرد، بەڵام ئێمە کۆتایی پێدەهێنین. ئەگەر لە هەر شوێنێکی جیهان ئەمریکییەکان بکوژن یان هەڕەشەیان لێ بکەن، ئەوا ڕاوتان دەکەین و دەتانکوژین."
