پێشنیازی ئەوە بۆ ترەمپ كراوە سەرەتا ئیسرائیل هێرش بۆ سەر ئێران دەستپێبكات 

2 كاتژمێر لەمەوپێش



کەناڵی " ABC News"ی ئەمریكی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، درەنگانی شەوی رابردوو، وردەكاری لەبارەی بژاردە سەربازییەكان دژی ئێران داوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، ئەمەش لە کاتێکدایە گرژییەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمی و موشەکییەکانی ئێران پەرەدەسێنن.

بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە ترەمپ، کە قسەی بۆ کەناڵەكە کردووە، لە دیدارەكەدا جەنەڕاڵ دان کین، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا، لەگەڵ راوێژکارە باڵاکانی دیکەی سەربازیش ئامادەی بوون.

هاوكات كەناڵەكە، لە زاری دوو سەرچاوەوە بڵاویکردووەتەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەك لە کۆماریخواز و بەشێک لە بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ، بیرۆکەی ئەوەیان وروژاندووە، کە سەرەتا ئیسرائیل هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئەو کەناڵە ئەمریکییە، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئەمریکی و ئیسرائیل هێشتا لەسەر مێزی گفتوگۆیە، بەتایبەتی كە واشنتۆن بوونی خۆی لە ناوچەكە بەهێزكردووە بە جێگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کەشتی و فڕۆکەی جەنگی نزیک لە ئێران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار