فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتى بەغدا داخراوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرچاوەیەکى ئەمنى ئاشکرایکرد، بەهۆى گرفتێکى تەکنیکیەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا داخراوەو بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گەشتەکان دەستپێبکەنەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە  بەهۆی تێکچوونی ڕووناکیەکانى ڕێڕەوی فڕین لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی تورکیا کە لە ئیستەنبوڵەوە دەگەڕایەیەوە، چەندجارێک بە دەوری خۆیدا سووڕاوەتەوە، ئەمەش وایکردووە بەپێی ڕێکارە ستانداردەکان نەتوانێت کردارى نیشتنەوە ئەنجام بدات، بۆیە ناچار بوو بگەڕێتەوە بۆ ئیستەنبوڵ.

ئاماژەى بەوەشداوە، تیمە تەکنیکییە پسپۆڕەکان دەستبەجێ دەستیان بە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی گرفتەکە کردووە، بە شێوەیەک کە لەگەڵ مەرجەکانی رێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی نێودەوڵەتی بگونجێت."
 
لاى خۆیەوە مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە داخستنی فڕۆکەخانەکە دەکەن بەهۆی کێشەی ئەمنییەوە بێت و دەڵێت، ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەکی راستییان نییە و  لە چەند کاتژمێری داهاتوودا فڕۆکەخانەکە بە رووی گەشتەکاندا دەکرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار