خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى و شه‌رڤانانى ژن پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان رۆژئاڤا و ده‌سه‌ڵاتى دیمه‌شقن
4 كاتژمێر لەمەوپێش
پاش چه‌ندین ساڵ له تێكۆشان و هه‌زاران قوربانى، ژنانى شه‌رڤان له رۆژئاواى كوردستان له به‌رده‌م چاره‌نووسێكى نادیاردان، خواستى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریش گرێیه‌كى به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانى نێوان به‌رپرسانى ئه‌و به‌شه‌ى كوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێستاى دیمه‌شقه.
به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له 30ى كانونى دووه‌مى رابردوودا له‌نێوان هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" و ده‌سه‌ڵاتدارانى سوریا ئه‌نجامدرا، چوار لیواى سه‌ربازى له شه‌رڤانانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات پێكده‌هێنرێت، جگه له پێدانى ژماره‌یه‌ك پۆستى ئیدارى و سه‌ربازى به نوێنه‌رانى كورد له‌نێو حكومه‌تى خۆجێى و حكومه‌تى دیمه‌شقدا.
یه‌كێك له‌و ئاسته‌نگانه‌ى له پێكهێنانى ئه‌و چوار لیوایه‌دا تائێستا باسى لێوه‌ده‌كرێت بوونى شه‌رڤانانى ژنه و پێده‌چێت وا به‌زوویى و ئاسانى له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه هه‌زم نه‌كرێت.
شیكهرهوهیهكى تایبه‌ت به پرسى كورد پێیوایه "چاره‌نووسى شه‌رڤانه ژنه‌كان یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كان بێت".
تۆڕى (DW)ى ئه‌ڵمانى له‌زارى مۆتلۆ جیفیر ئۆغلۆ ده‌ڵێت، "كورد به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژنان رازى نابێت، چونكه ژن "پێگه‌یه‌كى به‌رزى له سیستمه سیاسییه‌كه‌یاندا" هه‌یه. به‌جۆرێك سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ر ناوه‌ندێكى سیاسى به هاوسهرۆكێكى ژن و پیاو ده‌به‌خشن.
رۆكسان محه‌مه‌د، وته‌بێژى یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژنان-یش ده‌ڵێت، قوربانییه‌كى زۆرماندا، هه‌زاران شه‌هید خوێنیان رژا، زۆرێك له هاوڕێ نزیكه‌كانم گیانیان به‌ختكرد.
ده‌شڵێت، "سوورین له‌سه‌ر درێژه‌دان به تێكۆشان تا ته‌واوى مافه‌كانى ژنان له ده‌ستوورى نوێ‌دا ده‌چه‌سپێت".
سه‌ره‌ڕاى واژووكردنى رێككه‌وتنه‌كه له‌نێوان هه‌ردوولا، به‌ڵام شێوازى جێبه‌جێكردنى و ورده‌كارییه‌كانى تائێستا رێگربووه تا بكه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
جیفیر ئۆغلو ده‌ڵێت، "بابه‌تى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى یه‌كێكى دیكه‌یه له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا"، له‌كاتێكدا ئیداره‌كه‌ى شه‌رع تێكه‌ڵكردنه‌كه به چوونه ناوه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى بۆ ناو پێكهاته ئیدارى و سه‌ربازییه‌كان لێكده‌داته‌وه، كورد وه‌ك چوونه ناو پێكهاته‌ى ده‌وڵه‌تێكى نوێ له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردن له ناسنامه و خاڵه پێشینه‌كانیان لێكیده‌ده‌نه‌وه.
كورد كه به درێژایی ده‌یه‌كانى رابردوو قوربانى جیاكارى و سه‌ركوتكارى بووه، ته‌نانه‌ت پێش چوونه سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن خێزانى ئه‌سه‌ده‌وه، له‌ڕێى قوربانییهكانیهوه و پشتبه‌ست به مافه بنه‌ڕه‌تى و مێژووییه‌كانى ده‌یه‌وێت ئایینده‌یه‌كى باش له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنه‌كان بونیاد بنێت.
له‌كاتێكیشدا یه‌كه‌م هه‌نگاو له 16ى كانونى دووه‌مى رابردوو له‌ڕێى ئه‌و مه‌رسومه‌وه نرا كه تیایدا دان به مافه‌كان و زمانى كوردى ده‌نێت، داننانێك كورد له‌وه‌ته‌ى سوریا سه‌ربه‌خۆیى وه‌رگرتووه له ساڵى 1947ه‌وه به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، به‌ڵام هێشتا خواسته‌كان پڕناكاته‌وه.
حسێن عیسى (ته‌مه‌ن 50 ساڵ) كه فه‌رمانبه‌ره له ده‌سته‌ى په‌روه‌رده‌ى سه‌ر به ئیداره‌ى خۆسه‌ر ده‌ڵێت، "ترسێكى زۆرمان له‌باره‌ى منداڵه‌كانمانه‌وه هه‌یه كه ساڵانێكه وانه‌كانیان به كوردى ده‌خوێنن، له قۆناغی یه‌كه‌مه‌وه تا قۆناغی زانكۆ، نازانین چاره‌نووسیان چى ده‌بێت؟".
