بۆ یەکەم جار ڕەشنووسێک بە زمانی کوردی لە پەرلەمانی تورکیا قبوڵ کرا

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بۆ جاری یەکەم لە مێژووی پەرلەمانی تورکیادا، ڕەشنوسێکی پەرلەمانتارانی (دەم پارتی)، کە بە زاراوەی کرمانجکی (زازاکی) ئامادەکرابوو، قبوڵ کرا.

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی (زمانی دیك) بوو، پەرلەمانی تورکیا هێشتا زمانی کوردی لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا بە "زمانێکی نەناسراو" پێناسە دەکات.

بەڵام بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی (ئازادیی وڵات)، ئەمڕۆ لە مێژووی سیاسیی تورکیادا هەنگاوێکی مێژوویی لە بواری زماندا نراوە، بە هاوکاریی ئەنجومەنی زمانی کرمانجکی (زازاکی)، پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، ڕەشنوسی لێکۆڵینەوە لە زاراوەی کرمانجکی (زازاکی، دملکی، کردکی)یان پێشكەشی پەرلەمان كردووەو، سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیاوە قبوڵە کردووە.

رەشنووسەکە لەلایەن _سالیحە ئاکدەنیز) پەرلەمانتاری دەم پارتی لە (مێردین)، ئایتەن کۆردو (دێرسیم)، عەدالەت کایا (ئامەد)، چەمگز چیچەک (ئیستەنبووڵ) و عومەر فارووق هولاکو (چەولیگ) ئامادەکراوە.

ئەمە یەکەمجارە دەقێکی فەرمی کە بە تەواوی بە زمانێکی جیاواز لە تورکی نوسرابێت، بەبێ بەربەست قبوڵ بکرێت، ئەم قبووڵکردنە وەک لەدایکبوونێک بۆ مافە کولتوورییەکان و زمانە مەترسیدارەکان سەیر دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار