عیراق رێککەوتنێکى نەوتى لەگەڵ کۆمپانیاى شیفرۆنى ئەمریکى واژۆ دەکات

4 كاتژمێر لەمەوپێش



کۆمپانیاکانی نەوتی بەسرە، زیقار و باکووری عێراق دوو گرێبەستیان بۆ پەرەپێدان لە ژمارەیەک کێڵگەی نەوت لەگەڵ کۆمپانیای کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی واژۆکرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سودانی، لە ڕێوڕەسمێکدا، دوو گرێبەست لەنێوان کۆمپانیاکانی نەوتی بەسرە، زیقار و باکوور و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی واژۆکراوە.

ڕاشیگەیاندووە، گرێبەستی یەکەم لە نێوان کۆمپانیای نەوتی بەسرە و کۆمپانیای شیڤرۆن، تایبەت بە گواستنەوەی بەڕێوەبردنی کێڵگەی نەوتی "ڕۆژئاوای قورنە/٢" و گرێبەستی دووەم لە نێوان کۆمپانیاکانی نەوتی زیقار و باکوور و کۆمپانیای شیڤرۆن واژۆکراوە، ئەوەیش بە ئامانجی پەرەپێدان لە کێڵگەی نەوتی ناسرییە و کێڵگەی نەوتی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، باسی لەوەش کردووە، کە نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق، تۆم باراک و ھەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، جۆشوا ھاریس ئامادەی ڕێوڕەسمی واژووکردنی گرێبەستەکان بوون.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو، محەممەد شیاع سودانی لە میانی ڕێوڕەسمەکەدا، ئاماژەی بە گرنگی گرێبەستەکان کردووە ڕاگەیاندووە کە لە ڕێگای ئەم گرێبەستەنەوە، ئاستی ئابووریی پارێزگاکانی زیقار و سەڵاحەددین زیاتر دەبوژێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار