عێراق: هەر هەوڵێکی ڕاکێشانی عێراق بۆ ناو ململانێكە رەتدەكەینەوە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
راگەیەندراوی كۆبوونەوەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لەگەڵ فەرماندە سەربازی و ئەمنییەكان، لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپراسیۆن هاوبەشەكان، بەبەشداری (وەزیری ناوخۆ- سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی- سەرۆكی دەزگای هەواڵگری- سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی- سەرۆكی ئەركانی سوپا- سەرۆكی دەزگای روبەڕووبونەوەی تیرۆر- جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان):
🔺باسی دۆخی ئەمنی كرا، پاش دەستدرێژییەكان بۆسەر چەند پێگەیەكی عێراق، ئەمە لەپاڵ پەرەسەندنی رووداوەكان و ئاڵۆزییەكان هاوتا لەگەڵ دەستدرێژییەكان بۆسەر كۆماری ئیسلامی.
🔺كۆبوونەوەكە جەختی كرد لەسەر هەڵوێستی عێراق بە حكومەت و گەلەكەیەوە، دژ بە لۆژیكی جەنگ و دەستدرێژیی بە هەموو شێوازەكانییەوە، هۆشداری دا لە لێكەوتنەكانی ئەو دەستدرێژییە ئاشکرایەی کە ژمارەیەک شوێنی عێراقی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا چەندین شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
🔺کۆبوونەوەکە دەستدرێژیی ناڕەوا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و هەموو ئەو هێرشانەی کە گەل و سەروەری و دامەزراوە دەستوورییەکانی کردۆتە ئامانج، شەرمەزار کرد.
🔺کۆبوونەوەکە هۆشداریی خۆی دووپاتکردەوە لەهەمبەر هەرچەشنە پێشێلکارییەک بۆ سەر سەروەری و ئاسمانی و خاکی عێراق، یان بەکارهێنانیان وەک ڕێڕەو یان شوێنی هەڵدانی هێرش بۆ سەر ئێران.
🔺كۆبوونەوەكە هەر هەوڵێکی بۆ ڕاکێشانی عێراق بۆ ململانێ ڕەتکردەوە، لەرێگەی بەکارهێنانی خاکەکەی یان ئاوە هەرێمایەتییەكانی وەک بیانوویەک بۆ ئەو جۆرە کارانە. حکومەت بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری خۆی پەنا بۆ هەموو ئەو ڕێگایانە دەبات کە یاسا و نۆرمەکانی نێودەوڵەتی ڕێگەی پێداوە.
🔺لە کۆبوونەوەکەدا هەڵوێستی عێراق دووپاتکرایەوە سەبارەت بە پێویستی ڕاگرتنی دەستبەجێی كردەوە سەربازییەکان و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و ڕێگەی ئاشتیانە کە یاسای نێودەوڵەتی ڕێگەی پێداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە نێودەوڵەتییەکان.
🔺لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە هەموو ناوچەکە بەرەوڕووی دەرئەنجامە پێشبینی نەکراوەکان دەبێتەوەو جەختی لەسەر پێویستیی ئەوە كردەوە وڵاتە زلهێزەکان بە تایبەتی ئەمریکا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و بەشداری کاریگەرانە بکەن لە دۆزینەوەی چارەسەرەکان و، دوور بکەونەوە لە کردەوەی سەربازی.
🔺کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر هەڵوێستی چەسپاو و دەستوری عێراق كردەوە لە ڕەتکردنەوەی ڕێگەی نائاشتیخوازانە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ململانێ و قەیرانەکاندا.
