بە ڤیدیۆ: لە ئەمریکا پێنج پۆلیس هێرش دەکەنە سەر پیاوێکی ڕەش پێست و بەهۆیەوە گیان لەدەست ئەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە شاری مەمفیس، پێنج پۆلیس هێرش دەکەنە سەر پیاوێکی ڕەش پێست لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا و بیبەر دەکەن بە دەمووچاویدا، بەوهۆیەوە پیاوەکە دوای ٣ ڕۆژ گیان لەدەست ئەدات.

لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا، تایر نیکۆڵس کاتێک پۆلیس هێرش دەکاتە سەری و قاچێکی بریندار دەکەن بەهۆیەوە ناتوانێت بڕوات و هاواری دایکی دەکات، پاش بریندارکردنی تایر نیکۆڵس ناتوانێت بڕوات و بەهۆیەوە پۆلیسەکان ئەمبوڵانس بانگ دەکەن؛ ئەو پۆلیسانەی هێرشیان کردۆتە سەری پێنج  پۆلیس بوون و سەرجەمیان ڕەش پێست بوون.

بەهۆی ڕوداوەکەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ناڕەزایی ونیگەرانی خۆی دەربڕی،هاوکات  هەر پێنج پۆلیسەکە لەکارەکانیان دورخارونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا   لەچەندین و شار ویلایەتی ئەمریکا خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێوەچوو دژی کاری دڕندانەی پۆلیس بەرامبەر ڕيشپێستەکان.

تایر نیکۆڵس، گەنجێکی تەمەن ٢٩ ساڵی ڕەشپێستە کە لە  ١٠ مانگی کانوونی دووەمدا بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا، تایر نیکۆڵس ٣ ڕۆژ بەر لە مردنی لە لایەن پۆلیسەوە لە شاری مەمفیس وەک لە گرتە ڤیدیۆەکەدا کە پۆلیس بڵاوی کردۆتەوە، بە تۆمەتی دزین بە سەختی بریندار دەکرێت لە لایەن پۆلیسەوە و تەنها کاتژمێرێک دوای بریندارکردنی ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار