یەکێتی و پارتی دەست بۆ چەکەکەی ٢٠١٨ دەبەنەوە
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی نیوز
جارێکی دیکە لەگەڵ نزیکبوونەوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، یەکێتی و پارتی پەنا بۆ چەکێکی کۆنی ساڵی ٢٠١٨ دەبەنەوە، لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا یەکێتی دەیوت هەولێر وەردەگرینەوە و پارتیش دەیوت ناتوانن، دوای شەش ساڵ جارێکی دیکە هەمان چیرۆک دووبارە دەکەنەوە، کوڕانی کۆسرەت ڕەسوڵ دەڵێن هەولێر وەردەگرینەوە، پارتی دەڵێت: مەگەر لە مەریخ وەریبگرنەوە، سەعدی پیرەش دەڵێت هەولێر وەک مەریخ ئاوی نییە.
شەوی ڕابردووش شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ وتی: دۆخی هەولێر، دۆخێکی نادروست و ناهەموارە و هەولێر وەردەگرینەوە.
دواتر درەنگانێکی شەو، پارێزگاری هەولێر بەرگە حزبییەکەی لەبەرکردەوە و وتی: "ههولێر بیست و ھەشت ساڵ پێش ئێستا تۆڵهی خۆی لێکردنهوه و به چوار بیست و چوار ساڵی دیکەش ناتوانن له بیری بکهن".
پارێزگاری ههولێر له پهیامهكهیدا ئهوهشی وتووه: "ههولێر نهک له ژێر ههڕهشهدا نییه و نابێ، ههولێر دهمێکه دهستی ههڕهشه چییهکانی بڕیوه و ئێستا و داهاتووش، ههر ههڕهشهچییهک دهستی لۆ بێنێ، دهیبڕێ".
ئەوەی سەیرە، هەریەکە لە پارتی و یەکێتی لە دواین هەڵبژاردندا نەیانتوانیوە نیوەی دەنگی خەڵکی شاری هەولێر بەدەستبهێنن و بایکۆت لە هەردووکیانی بردووەتەوە، کە ئەگەر ئەو دەنگانە بدرێتە هەر حزبێک، ئەوا پارتی و یەکێتی هەردووکیان دەدۆڕێن.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆتا هەڵبژاردندا کە ساڵی ٢٠١٨یە، توانیویەتی لەتەواوی پارێزگای هەولێر 258 هەزار و 351 دەنگ بەدەست بهێنێت. بەڵام نزیکەی نیوەی دەنگەکانی ئەو پارێزگایەی لەیەک بازنەدا بەدەستهێناوە، ئەویش بازنەی یەکی پارێزگای هەولێرە و ئەو بازنەیە سەدا 20ی کۆی دانیشتوانی هەولێر پێکدەهێنێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان تەنیا لەبازنەی یەکی پارێزگای هەولێر، کە قەزاکانی چۆمان و سۆران و ڕەواندز و شەقڵاوە و مێرگەسۆر دەگرێتەوە، تونیویەتی 128 هەزار و 526 دەنگ لەو بازنەیەدا بەدەست بهێنێت، لە سێ بازنەکەی دیکەی هەولێریش 119 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا ئەو سێ بازنەیە سەدا 80 ی دانیشتوانی هەولێر پێکدەهێنێت، واتا پارتی بە دەنگی دەرەوەی هەولێر حوکمی ناو هەولێر دەکات.
تۆ بڵێی ئەمەی یەکێتی و پارتی دەیکەن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بێ و دواتر پێکەوە حکومەت پێکبهێنن؟