ترەمپ: فەلەستینیەکان مافى گەڕانەوەیان نیە بۆ غەززە
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/%D9%A2%D9%A3%20(2).png)
15 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتى
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە فەلەستینییەکان مافی گەڕانەوەیان بۆ غەززە نابێت بەپێی پلانەکەی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو خاکە، ئەمە وتانەى لەمیانەى چاوپێکەوتنێکدا کردووە کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکرایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ڕێگە بە فەلەستینییەکان دەدرێت بگەڕێنەوە، ترەمپ بە کەناڵى فۆکس نیوزی ڕاگەیاندوە: نا، ئەوان خانووبەرەی زۆر باشتر بەدەست ناهێنن.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردوە، بە واتایەکی تر باس لە دروستکردنی شوێنێکی هەمیشەیی بۆ ئەوان دەکەم، ئاماژەی بەوەشکرد کە ژیانکردن بۆ چەند ساڵێک لەکەرتى غەززە بەردەوام نابێت.
لەو چاوپێکەوتنەکەدا کە ڕۆژی دووشەممە بەشی یەکەم پەخش دەکرێت، وتی کۆمەڵگەی سەرسوڕهێنەر بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی دانیشتووی غەززە دروست دەکات. وتیشی: کۆمەڵگەی سەلامەت دروست دەکەین، کەمێک دوور لەو شوێنەی ئێستا کە هەموو مەترسییەکانی لێیە، بیر لەوە بکەرەوە وەک گەشەپێدانێکی خانووبەرە بۆ داهاتوو، ئەوە پارچە زەوییەکی جوان دەبێت.
ترامپ خواستی خۆی بۆ وەرگرتنی ژمارەیەک لە خەڵکی غەززی بۆ ئوردن و میسر دووپاتکردەوە و دەشڵێت: پێدەچێت باس لە ملیۆن و نیوێک بکەین، ئێمە بە سادەیی هەموو ناوچەکە پاک دەکەینەوە. وەک دەزانن بەدرێژایی سەدەکان ئەم ناوچەیە شایەتی ململانێی زۆر بووە، نازانم بەڵام دەبێت شتێک ڕووبدات.
دوای ماوەیەکی کەم لە دەستبەکاربوونی لە ٢٠ی مانگى یەکى ڕابردوو، سەرۆکی ئەمریکا بیرۆکەی کۆنترۆڵکردنی ئەمریکا بەسەر غەززە و بەشداریکردنی هەوڵە بەرفراوانەکانی ئاوەدانکردنەوەی غەززەی خستەڕوو.
ترامپ پێشنیاری کرد کە ئەمریکا پاش نیشتەجێکردنی فەلەستینییەکان لە شوێنێکی دیکە، غەززە لە ئیسرائیلەوە کۆنترۆڵ بکات و "ریڤێرای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" دروست بکات.
دیار نییە ئەمریکا لەژێر چ دەسەڵاتێکدا داوای کۆنترۆڵکردنی غەززە دەکات. ئەم ڕاگەیاندنەی ترەمپ ڕەخنەی دەستبەجێی چەند وڵاتێکی لێکەوتەوە.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/photo_2025-02-10_21-20-43.jpg)