شاسوار عەبدولواحید لەسەر دۆسیەیەکی تر دادگایی دەکرێتەوە
2 ڕۆژ لەمەوپێش
لە ڕۆژی ٢٧ـی ئەم مانگە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وادەی سزاکەی کۆتایی دێت، بەڵام لە ڕۆژی ١٦ـی مانگ لەسەر دۆسیەیەکی تر دادگایی دەکرێتەوە.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد- پەرلەمانتاری پێشووی جوڵانەوەکەی، بە پێنج مانگ زیندانیکردن سزا درا، بەڵام لە ڕۆژی ٢٧ـی ئەم مانگە وادەی سزاکەی کۆتایی دێت.
بڕیارە لە ڕۆژی ١٦ـی ئەم مانگە، لەسەر سکاڵای ڕۆژنامەنوسێکی یەکێتی، شاسوار عەبدولواحید دادگایی بکرێت، کە ناوبراو تۆمەتبار کراوە بە "تەشهیر و ناو زڕاندن."
بەرپرسانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، هێشتا بەرچاویان ڕوون نییە سەرۆکی جوڵانەوەکەیان لە کۆتایی ئەم مانگە ئازاد دەکرێت، یاخود لەسەر دۆسیەی تر سزا دەدرێتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار
