سێنتکۆم: داوا لە هەسەدە و دیمەشق دەکەین بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ

2 كاتژمێر لەمەوپێش



فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی حەلەب هاتە دەنگ و داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، لەپێناو پاراستنی هاووڵاتییان و ژێرخانی وڵاتەکە، دانبەخۆدابگرن و لەبری توندوتیژی، بە نیازپاکییەوە بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.

سێشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2026، براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم)، لە بارەی دۆخی حەلەب ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، لە نزیکەوەی چاودێری پەرەسەندنەکانی حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری دەکەین.

دەشڵێت: داوا لە هەموو لایەنێک دەکەین خۆیان لە هەر کردەوەیەکی توندوتیژ کە ببێتە هۆی پەرەسەندنی زیاتر بە دوور بگرن و پاراستنی هاووڵاتییان و ژێرخانە گرنگەکان بکە کاری هەرە لە پێشینەیان.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەردەوام داوا لە لایەنەکانی پەیوەندیدار دەکەین بە نیازێکی باش بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و لە ڕێگەیەوە بگەنە ڕێگەچارەسەرێکی دیپلۆماسی.

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا دووپاتیشی دەکاتەوە، بوونی سووریایەک ئاشتی بۆ خۆی و دراوسێکانی، دەبێتە هۆی فەراهەمبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی ئارامتر و ئاوەدانتر.

جەختیشی دەکاتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و سووریا بەرژەوەندییەکی هاوبەشیان لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی سەرانسەری ناوچەکەدا هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار