عارف ته‌یفور بۆ هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر نه‌جمه‌دین که‌ریم لیستى جیای هه‌بێت بۆ که‌رکوک پیرۆزبایى لێده‌که‌ین
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی: ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى ده‌ڵێت کابینه‌کانى پێشووى حکومه‌ت درێژکراوه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌و ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌کێتى و گۆڕان خزمه‌تى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن.
عارف ته‌یفور، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى و به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى له‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ ده‌ڵێت له حکومه‌تى ئاینده‌ى خۆجێیى سلێمانى به‌شداریده‌که‌ن و پشکى خۆیان وه‌رده‌گرن و پێشیوایه تا راده‌یه‌کى زۆر ئیرهابى فکرى به‌رانبه‌ر پارتى به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها عارف ته‌یفور زۆر به راشکاوى ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که ده‌سه‌ڵاتیان له‌پارێزگاى سلێمانیدا نییه بۆ جێبه‌جێکردنى خزمه‌تگوزارییه‌کان و بودجه‌و پاره‌که‌ى لاى یه‌کێتیه و بودجه‌و پاره‌ى هه‌ولێرو دهۆکیش لاى پارتییه.
هاوکات جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه وه‌کو مه‌کته‌بى سیاسى پارتى تا حهدێکى زۆر له ئه‌داى نێچیرڤان بارزانى رازی بوون له‌سه‌رۆکایه‌تى کابینه‌کانى حکومه‌تدا به‌تایبه‌ت له‌دواى ریفراندۆم که‌حکومه‌تى هه‌رێمى ههستاندهوهو په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى بنیاتنایه‌وه.
هاوڵاتی وه‌کو به‌رپرسی یه‌که‌مى پارتى له‌پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ئه‌وله‌ویه‌ت و به‌رنامه‌تان چیه بۆ کادرو ئه‌ندامانى خۆتان؟
عارف ته‌یفور: ئێمه وه‌کو پارتى زیاتر له 70 ساڵه له‌مه‌یدانى سیاسیداین له‌ناو میلله‌تى کورد، له‌دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌مه‌وه پارتیمان له 16ى ئابی 1946 دامه‌زراوه، له‌بنه‌مادا ئه‌م حزبه دانراوه بۆ ئه‌وه‌ى که به‌شێوه‌یه‌کى ئیختیارى خه‌ڵک کۆبکاته‌وه له رێکخستنێکدا که پارتى دیموکراتى کوردستانه، له‌به‌رئه‌وه لایه‌نگران و پاڵێوراو ئه‌ندام و کادرانمان هه‌یه، ئێمه وه‌کو شانه‌و بنکه‌و ناوچه و لق و ئه‌نجومه‌ن و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى.
ئه‌وله‌ویه‌تى ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه بتوانین خزمه‌تى ئه‌م میلله‌ته بکه‌ین رۆشنفکرى بۆ شێوه‌ى کوردایه‌تى بکه‌ین چۆن هه‌مومان له‌یه‌ک نزیکببینه‌وه که تهکهتولێکى کوردایه‌تى وا بکه‌ین که بتوانین خزمه‌ت به‌میلله‌ته‌که‌مان بکه‌ین، ئه‌ندامانى ئێمه ئه‌رکیان ئه‌وه‌یه له‌ناو میلله‌ته‌که‌دا بڵاوببنه‌وه له‌گه‌ڵیاندا هه‌وڵبده‌ن کێشه‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن و له‌خۆشى و ناخۆشیشیاندا به‌شداربن.
وه‌کو پارتى دیموکراتى کوردستان به‌رنامه‌یه‌کى تۆکمه‌مان له‌م سنوره‌دا هه‌یه که‌چۆن بتوانین رێکخستنه‌کانمان به‌ره‌و پێش ببه‌ین، بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه دۆخى ئێمه ئازادى ئه‌وتۆى تێدا نییه‌و سنوره‌که کێشه‌ى زۆره‌و تا ئاستێکى زۆر ئیرهابى فکرى تێدایه بۆ ئێمه‌ى پارتى دروستکراوه، هه‌رچه‌نده له‌و کاته‌وه‌ى ده‌ستبه‌کاربووم تا راده‌یه‌ک کاڵ بۆته‌وه‌و وه‌کو جاران نه‌ماوه، به‌ڵام هێشتا ئیرهابى فکرى به‌رانبه‌ر پارتى به‌رده‌وامه.
له‌فه‌رمانگه حکومییه‌کاندا به‌هانه به‌کارمه‌نده‌کان ده‌گرن که ئه‌ندام و لایه‌نگرى پارتین و به‌هانه به‌مامۆستاکان ده‌گرن، له‌به‌رئه‌وه بڕیارمانداوه لهئیدارهى داهاتووى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌دا ئێمه به‌شدارى ته‌واو له‌حکومه‌تى خۆجێیى بکه‌ین و به‌ته‌وافوق له‌گه‌ڵیاندا رێکبکه‌وین له‌گه‌ڵ یه‌کێتى و پشکى پارتى دیارى بکرێت، ئێستا پارتى له‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ساحێبى فه‌راشێکیش نین.
هاوڵاتی پێتوانییه پارتى خۆى ئه‌وه‌ى ره‌تکرده‌وه که به‌شدارى حکومه‌ته خۆجێییه‌کانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین نه‌کات؟
عارف ته‌یفور: له رابردوودا که گفتوگۆ کراوه له‌سه‌ر به‌شدارى کردنى پارتى، براده‌رانى ئێمه نه‌گه‌شتونه‌ته ئه‌نجام له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا و ره‌تیانکردۆته‌وه، به‌ڵام وه‌کو عارف ته‌یفور که قسه‌م له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بى سیاسى پارتى کردووه که ده‌بێت به‌شدارى بکه‌ین له‌هه‌موو جومگه‌کانى حکومه‌تى خۆجێیدا، نیازى ئه‌وه‌مان هه‌یه.
به‌هانه‌یه‌ک هه‌یه که‌ده‌وترێت له‌دهۆک بوارمان پێ‌نادرێت بۆیه ئێمه‌ش بوار ناده‌ین پارتى به‌شداربێت، سلێمانى به‌رانبه‌رى هه‌ولێره، له‌هه‌ولێردا یه‌کێتى به‌رێوه‌به‌رى گشتى و پۆستیان زۆره، به‌ڵام ئێمه له‌سلێمانى هیچ که‌سێکمان نییه، ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن با له‌دهۆک به‌شدار بین، دهۆک له‌به‌رانبه‌ر گه‌رمیاندایه، ئێمه چیمان ده‌ستکه‌وت له‌گه‌رمیان ئه‌وه‌ش ده‌درێته یه‌کێتى له‌دهۆک.
بۆیه به‌جدى ئیشى له‌سه‌ر ده‌که‌ین به‌شدارى بکه‌ین له‌حکومه‌تى خۆجێى ئاینده‌ى پارێزگاى سلێمانیدا.
هاوڵاتی خه‌ڵکى سلێمانى گله‌ییه‌کیان له پارتى هه‌یه که چۆن له هه‌ولێر خزمه‌تگوزارییه‌کان جێبه‌جێ کراوه‌و ده‌کرێت، له‌سلێمانى نه‌کراوه؟ تا چه‌ند پارتى له‌مه به‌رپرسیاره که له‌لوتکه‌ى حکومه‌تدا بووه؟
عارف ته‌یفور: ئێمه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات نه‌بووین له‌پارێزگاى سلێمانى، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ژێر ئیرهابیى فکریداین، ناتوانین بڵێین فڵان شت بکه‌ین، هه‌ربۆیه ده‌مانه‌وێت له حکومه‌تى خۆجێیدا به‌شداربین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خزمه‌تێک به‌خه‌ڵکى شارى سلێمانى بکه‌ین.
که پارتى دیموکراتى کوردستان دامه‌زراوه له‌سه‌رشانى سلێمانى دامه‌زراوه‌و سلێمانى بربڕهپشتى پارتى بووه و شه‌هیده‌کانى که داویه‌تى روون و دیاره، ئێمه سلێمانى ئیهمال ناکه‌ین و زۆر هه‌وڵده‌ده‌ین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوکارو خزمه‌تگوزارییه‌کان بکه‌ین، به‌ڵام بوارمان نییه.
ئێمه له‌ساڵى 1997 بۆ خۆم له لیژنه‌ى ئاشته‌وایى نێوان پارتى و یه‌کێتى بووم که سه‌دو شه‌ش کۆبونه‌وه‌مان کرد‌و گه‌یشتینه ئه‌نجام و رێکه‌وتین که شه‌ڕى ناوخۆمان به‌یه‌کجارى له میلله‌ته‌که‌مان دورخسته‌وه، له‌وێ میزانییه‌مان دابه‌شکرد، بودجه‌ى کوردستان‌مان به‌ش کرد، له‌سه‌دا 53ى بۆ سنورى پارتى و له‌سه‌دا 47ى بۆ سنورى یه‌کێتى که پارێزگاى سلێمانى و گه‌رمیان و راپه‌ڕینه.
له‌وکاته‌وه تا ئێستا پارتى هه‌ڵسوکه‌وتى به‌پشکى بودجه‌ى هه‌ولێرو دهۆکه‌وه کردووه‌و خزمه‌تى ئه‌و دوو پارێزگایه‌ى پێکردووه‌و توانیویه‌تى چى پێکرابێت کردویه‌تى و درێغى نه‌کردووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى نه‌بووه ئه‌و پشکى بودجه‌یه‌ى بۆ پارێزگاى سلێمانى و گه‌رمیان و راپه‌ڕین دراوه‌ته یه‌کێتى هه‌ڵسوکه‌وتى پێوه‌بکات و بودجه‌که ته‌سلیمى یه‌کێتى کراوه جا باشى تێدا کردبێت یا خراپى تێدا کردبێت واقعه‌که دیاره.
له‌ڕاستیدا ئێمه وه‌کو به‌رپرسانى پارتى دۆخى سلێمانى ده‌بینین که له‌دۆخێکى زۆر خراپدایه‌و بێ خزمهتگوزاریهو کێشه‌ى زۆره، هه‌تا له رووى ئه‌منییه‌وه دۆخى باش نییه، پارتى ده‌بێت چیتر ئه‌و دوورکهوتنهوهیهى نه‌مێنێت له‌گه‌ڵ سلێمانى و ده‌بێت له‌گه‌ڵیاندا بێت تا ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌کان باش بکه‌ین وه‌ک هه‌ولێرو دهۆک، ناکرێت پاره به کاش ته‌سلیم بکه‌ین و بڕوات و نه‌زانین ئه‌و پاره‌و بودجه‌یه چى لێده‌کرێت، نیازمان ئه‌وه‌یه له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا به‌هاوکارى براده‌رانى یه‌کێتى و گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خزمه‌ت به سلێمانى بکه‌ین.
پارتى ئه‌مجاره په‌یوه‌سته به‌وه‌ى له‌پارێزگاى سلێمانى له‌پۆسته گرنگه‌کاندا خه‌ڵکى شارى سلێمانى دابنێت، له کابینه‌ى نۆیه‌مدا که‌دانراوه تائاستێک چه‌ند وه‌زیرێک خه‌ڵکى سلێمانین خزمه‌ت به‌شاره‌که بکه‌ن.
هاوڵاتی چیتان کردووه بۆ که‌سوکارى شه‌هیدانى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه که به‌شێکیان گللهیتان لێده‌که‌ن؟
عارف ته‌یفور: هه‌رچى بکه‌ین بۆ شه‌هیدانى پارتى وه‌ک ئه‌وه وایه هیچمان بۆیان نه‌کردبێت، به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم له‌سنورى پارێ.گاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه یه‌ک ماڵه شه‌هید نه‌ماوه خانووى وه‌رنه‌گرتبێت و هه‌مووى وه‌ریگرتووه، ته‌نها له‌ناوچه‌ى قورهلهیسى 500 خانومان هه‌یه ئیشى تیا ده‌که‌ن و له‌سه‌دا 70ى ته‌واوبووه‌و ئومێده‌وارین تاکۆتایى ساڵ له‌سه‌دا 30یه‌که‌ى دیکه‌ى ته‌واو بکرێت.
له رانیه‌و قه‌ڵادزێ و چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان، له‌ناوشارى سلێمانى و شارباژێر هیچ که‌سێک نه‌ماوه خانووى وه‌رنه‌گرتبێت.
شه‌هیدى ئێمه هه‌رچیه‌کیان بۆ بکه‌ین هه‌ر که‌مه، ئێمه له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و مه‌کته‌بى سیاسى پارتییه‌وه هاوکارى بۆ نه‌خۆش و په‌ککه‌وته‌کانیان ئه‌وه‌ى له‌توانادا بێت هاوکارى ماددیشیان کراوه‌و درێغیمان بۆ نه‌کردووه، ئه‌گه‌ر گللهیش بکه‌ن مافى خۆیانه چونکه ئه‌وان ئازیزترین که‌سیان له‌ده‌ستداوه‌و ده‌بێت ئێمه شوێنێکى تایبه‌ت بۆ که‌سوکارى شه‌هیدان دابنێین و هه‌تا جه‌نابى کاک مه‌سعود فه‌رمانى کردووه که نابێت هیچ ماڵه شه‌هیدێک بمێنێته‌وه بێ خانوو بێت.
هاوڵاتی کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم لاى پارتى درێژکراوه‌ى کابینه‌کانى پێشترن که نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکایه‌تى کردووه؟
عارف ته‌یفور: هه‌مان کابینه‌ن و درێژکراوه‌ى کابینه‌کانى پێشترن، به‌ڵام کاک مه‌سرور پرۆگرامێکى هه‌یه که ده‌یه‌وێت ئه‌مجاره زیاتر ته‌رکیز له‌سه‌ر ئهوهد هکات که گه‌نده‌ڵى نه‌هێڵێت، سیستم و رێکخستنێکى باش دابنرێت له‌حکومه‌ت بۆ ئیداره‌دانى ته‌واوى حکومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌کان، ئومێده‌وارم سه‌رکه‌وتوو بێت گه‌لى کورد‌و هه‌موو لایه‌ک هاوکارى بن، نیه‌تى جددى هه‌یه بۆ باشکردن و چاککردنى هه‌موو کێشه‌کان.
ئه‌گه‌ر لێى تێک نه‌ده‌ن بڕیاروایه له‌کابینه‌کانى پێشتر کارى باشتر بکات، چه‌ند په‌رله‌مانتارێک له‌به‌غدا که ئێمه به‌خۆفرۆش هه‌ژماریان ده‌که‌ین، ئه‌وانه به‌هه‌موو هه‌وڵێک ده‌یانه‌وێت حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌زێت بده‌ن وا ده‌زانن ئه‌م کوردستان و حکومه‌تى هه‌رێمه ته‌نها پارتییه، له‌کاتێکدا حکومه‌تى هه‌رێم چه‌ند لایه‌نێک تێیدا به‌شداره، له‌لایه‌ک هه‌وڵده‌ده‌ن خه‌ڵک موچه‌ى بۆ نه‌یات و بودجه‌ى ببڕدرێت، بۆ خۆشیان خه‌ڵکى سلێمانین و پێش هه‌موو شوێنێک سلێمانى موچه‌ى ده‌بڕدرێت، ئه‌مان توشى قه‌یران ده‌بن، له‌به‌رئه‌وه ئه‌وانه ئه‌و رۆڵه خراپه ده‌بینن له‌به‌غدا، به‌ڵام ئومێدمان ئه‌وەیە عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق گوێ له‌وانه نه‌گرێت بۆ خۆى به‌شاره‌زایى بڕیار بدات له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم تا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
هاوڵاتی په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان له‌که‌رکوک ئه‌نجامبدرێت، بۆچى فراکسیۆنى پارتى کشانه‌وه‌و ده‌نگیان پێنه‌دا؟ له‌کاتێکدا پارتى و یه‌کێتى رێکه‌وتوون له‌سه‌ر دانانى پارێزگاری که‌رکوک، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان کاریگه‌رى نابێت؟
عارف ته‌یفور: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین له‌که‌رکوک هه‌ڵبژاردن بکرێت، پارێزگارى که‌رکوک له‌سه‌رى رێکه‌وتووین و کێشه‌ى تێدا نییه کاتێکى گونجاو دروست ببێت پارێزگارى که‌رکوک داده‌نرێت و ده‌که‌وێته کار، وه‌کو پارتى بۆچونمان وایه که پارێزگارێک هه‌رچه‌نده به‌هێز بێت ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به‌هێز بێت له‌م کاته‌ى که‌رکوکدا ناتوانێت رۆڵى خۆى ببینێت، چونکه ئه‌مڕۆ له که‌رکوک حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق حکوم ده‌کات، داوامان ئه‌وه‌یه دۆخى که‌رکوک چاره‌سه‌ر ببێت و بیگهیهنینهوه دۆخى پێش 2014 ئه‌وسا ئه‌وکاته رێکبکه‌وین و به‌شداریش بکه‌ین له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگادا.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى فراکسیۆنى پارتى که رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو وه‌رمانگرت عه‌ره‌به‌کان تهپکهیان بۆ کورد ناوه‌ته‌وه که کێشه‌ى زۆرى ده‌خه‌نه رێگا بۆ ئه‌وه‌ى نفوسى کورد که‌م بکه‌نه‌وه‌و هه‌ست ده‌که‌ین غه‌در له‌کورد ده‌کرێت، بۆیه فراکسیۆنى پارتى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان وه‌رگرتووه، مه‌سه‌له‌ن نوێکردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران که بزانرێت له 2003وه کێ هاتۆته‌وه که‌رکوک، خه‌ڵک له‌دواى 2003 گه‌ڕاونه‌ته‌وه که‌رکوک، بۆخۆم نفوسم که‌رکوکه له2003 وه گه‌ڕاومه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت 65 هه‌زار عه‌ره‌بى دیکه هاتونه‌ته که‌رکوک که هه‌ژمار بکرێن بۆ کاتى ده‌نگدان له‌هه‌ڵبژاردندا، ئێمه دادپه‌روه‌ریمان تێدا نه‌دى و بڕیارى سه‌رکردایه‌تى ئاراسته‌ى فراکسیۆنى کردبوو بکشێنه‌وه.
باره‌گاى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق له‌ناو که‌رکوکدان و ئێمه تائێستا نه‌مانتوانیوه باره‌گاکانمان بکه‌ینه‌وه ته‌نانه‌ت نابێت ئاڵاى کوردستان له‌سه‌ر باره‌گایه‌ک هه‌ڵبکرێت یان ده‌بێت به‌دزییه‌وه ئه‌گه‌ر بهێڵن ئاڵایه‌کى کوردستان هه‌ڵبکه‌یت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک سوودى نابێت به‌و دۆخه‌وه بچینه‌وه که‌رکوک.
هاوڵاتی ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له‌که‌رکوک ئه‌نجام بدرێت، پارتى به‌شدارى ده‌کات؟
عارف ته‌یفور: جارێ نازانم به‌شدارى ده‌که‌ین یان نا، ئه‌گه‌ر لیستێکى هاوبه‌ش پێکبهێندرێت ته‌وافوقى له‌سه‌ر بکرێت به‌ته‌کید ره‌نگه به‌شدارى تێدا بکه‌ین.
هاوڵاتی نه‌جمه‌دین که‌ریم رایگه‌یاندووه که لیستى ده‌بێت بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک، به‌شێک له‌چاودێرى سیاسى ده‌ڵێن لیسته‌که‌ى لیستى سێبه‌رى پارتییه که‌ئێستا نزیکه له‌پارتییه‌وه؟
عارف ته‌یفور: نه‌جمه‌دین که‌ریم وه‌کو پارێزگارى که‌رکوک به ره‌سمى ماوه‌و ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیه و ئیمتیازاتى خۆى هه‌یه، بۆیه زۆر به حه‌قى خۆى ده‌زانین تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه لیستێکى به‌جیا هه‌بێت بۆ که‌رکوک، ئێمه پیرۆزبایى لێده‌که‌ین سه‌رکه‌وتوو بێت، مه‌رج نییه به‌هاندانى پارتى بێت. ئه‌مڕۆ نه‌جمه‌دین که‌ریم به‌پاڵپشتى ریفراندۆم داده‌نرێت هه‌رچه‌نده هه‌موو پارتیان کردووه به‌خاوه‌نى ریفراندۆم له‌کاتێکدا هه‌موو ده‌نگیان بۆداو پاڵپشتیان کرد، به‌ڵام که‌ئه‌م دۆخه هات هه‌موو لێى دورکه‌وتنه‌وه‌و خۆیان لێ بێبه‌رى کردووه، پارتیش مایه‌وه به‌ته‌نها تا ئێستاش به‌رگرى له ریفراندۆم ده‌که‌ین، نه‌جمه‌دین که‌ریم به‌جددى به‌رگرى له ریفراندۆم کردووه، دژى 16ى ئۆکتۆبهرهو خهرنجهرێک بوو له‌پشتى کورد دراو ئه‌نجامه‌که‌شى دیاره، بۆیه پشتگیرى هه‌موو که‌سێک ده‌که‌ین که خاوه‌نى ئه‌و بیروبۆچونانه بێت و که‌رکوک به‌کوردستان بزانێت.
هاوڵاتی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا داواى لهههولێرو به‌غدا کرد که به‌هاوبه‌شى ئۆپه‌راسیۆن دژى په‌که‌که ئه‌نجام بده‌ن، پێتوایه تورکیا ئه‌م داوایه لهپارتى ده‌کات؟
عارف ته‌یفور: ئه‌م داوایه‌ى تورکیا زۆر ده‌مێکه‌و تازه نییه و زۆر هه‌وڵیانداوه پارتى به‌شداربێت له‌و ئۆپه‌راسیۆن و عهمهلیانهدا، به‌ڵام پارتى و به‌تایبه‌ت کاک مه‌سعود بڕیاریداوه که شه‌ڕى کورد نه‌کات، هه‌رچه‌نده په‌که‌که هاتووه ته‌عداى کردووه‌و ره‌نگه خه‌ڵک لاى ئێمه هه‌بێت که بڵێت با ده‌ریانبکه‌ین و چه‌ند جارێکیش ده‌رمانکردوون، به‌ڵام جه‌نابى کاک مه‌سعود رازى نییه به‌وه، به‌ڵام داواى ئه‌وه‌مان کردووه کهبچنهوه شوێنى خۆیان و دووربکه‌ونه‌وه له وه‌زعى کوردستان.
زیاتر له 500 تا 700 گوند به‌هۆى بوونى په‌که‌که‌وه چۆڵکراون، چونکه فرۆکه‌ى تورکیا تا دوو رۆژى رابردوو سنورى ئامێدى بۆردومان کردووه، له‌به‌رئه‌وه په‌که‌که ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کوردایه‌تى ره‌سه‌ن کارده‌کات، هه‌رچه‌نده خۆیان ده‌ڵێن ئێمه مه‌سه‌له‌ى کوردایه‌تیمان واز لێهێناوه‌و عاله‌م رزگار ده‌که‌ین له‌سه‌ر حسابى میلله‌تى کوردى قوڕبه‌سه‌ر، بابچنهوه شوێنى خۆیان ئێمه ده‌ستخۆشیان لێده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا ته‌عدا کردنه لهمیللهتى کورد ئه‌م وه‌زعه‌ى له‌کوردستاندا دروستبووه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌یانه‌وێت له‌ناوى به‌رن و ده‌ستى تورکیا رابکێشن و تورکیا زاتر بهێننه ناو کوردستانه‌وه.
هاوڵاتی ئه‌م په‌یامه‌ى ئێوه به روونى به‌په‌که‌که گه‌یشتووه؟
عارف ته‌یفور: نه‌ک په‌یامیان بۆچووه، رجایان لێکراوه دووربکه‌ونه‌وه‌و ئیستغلالى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى کاک مه‌سعود بارزانى مه‌که‌ن که‌ده‌ڵێت شه‌ڕى کورد و کورد ناکه‌م، بۆخۆتان بڕۆنه‌وه شوێنى خۆتان و کارى خۆتان بکه‌ن، نه‌ک له‌سه‌ر حسابى هه‌رێمى کوردستان دژایه‌تى تورکیا بکه‌ن.
هاوڵاتی ئه‌و روداوه‌ى کوشتنى جێگرى کونسوڵى تورکیا کاریگه‌رى سلبى دروستکردووه له‌نێوان هه‌رێم و تورکیا؟
عارف ته‌یفور: کاریگه‌رى ده‌بێت، ده‌یانه‌وێت بڵێن هه‌رێمى کوردستان تیرۆرى تێدایه‌و خه‌ڵک ده‌کوژرێت بۆ ئه‌وه‌ى بەرژەوەندی کۆمپانیاکان و هه‌رێمى کوردستان تێکبده‌ن واى لێبکه‌ن و کۆمپانیاکان ئارامى و ئاسایش نییه، بۆیه ئه‌و کرده‌وه‌یه‌یان کردووه، ئامانجێکى دیکه بۆ ئه‌وه بووه که بۆ تێکدانى نێوان تورکیا و پارتییه ببێت به هۆکارى ئه‌وه‌ى تورکیا وا لێبکه‌ن تاکو هه‌ولێرى بهێنن سبه‌ینێ وا له تورکیا بکه‌ن هێزى سه‌ربازى بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى لهکونسوڵیهتى وڵاته‌که‌ى بکات له‌هه‌ولێر.
باوه‌ڕناکه‌م ئه‌و روداوه کاریگه‌رى نه‌رێنى له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و تورکیا دروستبکات، چونکه تورکیا تێدەگات له رووداوه‌که.
هاوڵاتی له‌ئه‌داى نێچیرڤان بارزانى له‌سه‌رۆکایه‌تى کابینه‌کانى حکومه‌ت رازین وه‌ک مه‌کته‌بى سیاسى پارتى؟
عارف ته‌یفور: وه‌کو مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌ئه‌داى کاک نێچیرڤان تا حهدێکى زۆر رازیبووین، به‌تایبه‌تى دواى ریفراندۆم تووشى قه‌یرانێکى زۆر گه‌وره‌بووین، کاک نێچیرڤان توانى رۆڵى سه‌ره‌کى ببینێت له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و هه‌ستانه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا، توانى به‌ماوه‌یه‌کى زۆر که‌م په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بینابکاته‌وه، په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق باشبکاته‌وه، به راستى نێچیرڤان بارزانى ئه‌ندازیارێکى زۆر گرنگ بوو له هه‌ستانه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقدا، خۆتان ده‌زانن دواى ریفراندۆم دوژمنانى کورد هه‌تا هه‌ندێ له دۆسته‌کانمان مامه‌ڵه‌یان خراپ بوو، نێچیرڤان بارزانى هه‌مووى رێکخسته‌وه‌و کارى زۆر باشى کردووه و سه‌رکه‌وتوو بووه تا ئه‌و رۆژه‌ى حکومه‌تى جێهێشتووه‌و ده‌توانێت وه‌ک سه‌رۆکى هه‌رێم رۆڵى زۆر باش ببینێت و بوارى هه‌یه په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بباته ئاستێکى باش و چووه فه‌ره‌نساو له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا کۆببێته‌وه که‌یه‌کێکه له‌وڵاته گه‌وره‌کانى جیهان.
هاوڵاتی ماوه‌یه‌کى زۆر له‌به‌غدا بوویت و ئه‌زمون هه‌یه، هه‌رێمى کوردستان نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکات باشتره یا خۆى بیفرۆشێت و چاوه‌ڕێى به‌غدا نه‌کات بۆ دابینکردنى بودجه‌و موچه؟
عارف ته‌یفور: ئێمه زۆرمان پێباشه ئه‌گه‌ر حکومه‌تى عێراق ده‌چێته ژێر ئه‌و باره‌ى میزانییه‌ى هه‌رێم به ته‌واوى بنێرێت له‌سه‌دا 17% به‌ڕێکوپێکى بنێرێت له‌هه‌موو روویه‌که‌وه ته‌حه‌مولى قه‌رزه‌کان و کێشه‌کانى کورد بگرێته ئه‌ستۆ، ئه‌و قه‌یرانه‌ى که حکومه‌تى عێراقى بۆى دروستکردووین که مالیکى بودجه‌ى هه‌رێمى بڕى، تائێستا 24 ملیار دۆلار قه‌رزاری شوێنهکانین، ئه‌گه‌ر حکومه‌تى عێراق هه‌ژمارى ده‌رهێنانى نه‌وتى هه‌رێم بکات له 2014وه که‌چه‌ند نه‌وت فرۆشراوه ناگاته 10 ملیار دۆلارێک، که‌واته حکومه‌تى عێراق 14 ملیار دۆلار قه‌رزاره، حکومه‌تى عێراقى ده‌بێت بیداته هه‌رێم و ته‌حه‌مولى به‌رپرسیارێتى خۆى بکات کهکۆمپانیا نه‌وتییه‌کان کارده‌که‌ن و ئیشیان تێداکردووه‌و ئیستحقاقهکانیان بداته‌وه، وه‌کو پارتى رازى ده‌بین.
به‌ڵام چاره‌سه‌رى کێشه‌ى بنه‌ڕه‌تى دۆسیه‌ى نه‌وت له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق ئه‌وه‌یه یاساى نه‌وت و غاز ده‌ربکرێت له‌ئه‌نجومه‌نى په‌رله‌مانى عێراق، ئێمه ئه‌وکاته‌ى که له‌وێ بووین زۆر هه‌وڵمان بۆداو خه‌ریکى بووین، به‌ڵام کوتله شیعییه‌کان کشانه‌وه لێى و نه‌توانرا یاساى بۆ ده‌ربکه‌ین و نه‌گه‌شتینه ئه‌نجام.
حه‌یده‌ر عه‌بادى رۆڵى خراپى هه‌بوو لهدهرنهکردنى یاساى نه‌وت و غاز، بۆیه نه‌مانتوانى یاساى بۆ ده‌ربکه‌ین که رێکخستنى ده‌رهێنانى نه‌وتى کوردستان که‌حه‌ق ده‌دات به‌میلله‌تى کورد که بۆخۆى نه‌وت ده‌ربهێنێت بیفرۆشێت.