نه‌شته‌رگه‌ریی جوانکاری بووه‌ته مۆدێل
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن-لاڤین مه‌حمود
شێنێ محه‌مه‌د، ته‌مه‌ن ٢٧ساڵ، هه‌رچه‌نده روخسارى خۆى به‌دڵ بووه، به‌ڵام بۆ جوانکردنى لێوه‌کانى نه‌شته‌رگه‌ریی جوانکاری کردووه‌و ئێستاش ده‌یه‌وێت نه‌شته‌رگه‌ریی جوانکارى بۆ برۆکانى بکات.
شێنێ کهدهرچووى زانکۆیه، پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ش روخسارى خۆى به‌دڵ بووه، به‌ڵام ئێستا پێی وایه جوانتره«من پێشتریش ڕازیبوم بهڕوخسارى خۆم، خۆشم پێ جوان بوو، به‌ڵام هه‌ستمکرد لێوم که‌مێک باریکه له‌ئێستاشدا باوى لێوى گه‌وره‌یه له‌به‌رئه‌وه هه‌ستمکرد جوانتردهبم».
وتیشى»حه‌زیش ده‌که‌م له‌داهاتودا جوانکارى بۆ برۆکانم بکه‌م و که‌مێک به‌رزیان بکه‌مه‌وه، هه‌ر شتێک وا‌بکات کهمورتاح نه‌بیت بیکه‌یت باشه، چونکه ژیان شایه‌نى ئه‌وه‌یه دڵخۆش بین تیایدا».
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێکه نه‌شته‌رگه‌ریی جوانکارى له‌کوردستان بره‌وى سه‌ندووه، خه‌ڵکێکى زۆر که‌زۆربه‌یان له‌کچان و کوڕانى گه‌نج پێکدێن ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییانه ده‌که‌ن تا روخساریان جوانتر بکه‌ن.
نه‌شته‌رگه‌رییه‌کان سه‌رجه‌میان له سه‌نته‌رو نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌کان ده‌کرێن که‌ساڵ له‌دواى ساڵ ژماره‌یان له‌هه‌رێمى کوردستان له زیادبوندایه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، نرخى نه‌شته‌رگه‌رییه‌کان جۆراوجۆرن و له 300 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ستپێده‌کات تا ملیۆن و نیوێک دینار. زۆرترین ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ش ده‌کرێن نه‌شته‌رگه‌ریی جوانکارى لوته، دواى ئه‌و نهشتهگهرییهکانى دیکه دێن.
شادیار ئه‌کره‌م، پسپۆرى جوانکارىو نه‌خۆشیه‌کانى پێست له سلێمانى، بۆ هاوڵاتى وتى»ڕێژه‌ى ئه‌وکه‌سانه‌ى جوانکارى ئه‌که‌ن به‌به‌راورد به‌ساڵانى ڕابردوو زیادیکردووه به‌تایبه‌تى دواى که‌مبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایی».
ئه‌م پزیشکه هۆکارى زۆرى نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانى بۆ به‌کارهێنانى زۆرى سۆشیال میدیا‌و سه‌فه‌رکردنى خه‌ڵک بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، وێنه‌گرتنى زۆر، گه‌ڕانده‌وه که به‌وته‌ى ئه‌و وایکردووه زیاتر خۆیان ببینن و شتى جوانتریش ببینن.
شادیار وه‌ک پزیشکێکى جوانکارى به‌شێوه‌یه‌کى گشتى له‌مانگێکدا ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ جوانکارى لهسهنتهرهکهیدا ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێى وه‌رزه‌کان و مانگه‌کان و بۆنه‌کان ئه‌گۆڕێت.
خواسته‌کان له‌سه‌ر نه‌شته‌رگه‌ریی جوانکارى به‌پێی ته‌مه‌نه‌کان ده‌گۆڕێت، ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان زیاترهداواى توندکردنه‌وه‌ى پێست ئه‌که‌ن یان ڕێکردنهوهى له‌شولار چه‌ورى زیاده‌و لابردنى چرچ و لۆچى، به‌ڵام گه‌نجه‌کان ئه‌وانه‌ى تهمهنیان٣٠-٣٥ساڵه زیاتر داواى بۆتۆکس و فیله‌ر ده‌که‌ن.
شادیار ئه‌کره‌م وتى»خه‌ڵک هه‌بووه داواى جوانکارى بکات و پێویستى نه‌بێت، ڕێنماییمان کردووه‌و هه‌بووه په‌شیمان بۆته‌وه‌و که‌سى واش هه‌یه که‌سور بووه له‌سه‌ر کردنى و جوانکاریهکهى کردووه«.
پیاوانیش وه‌ک ئافره‌تان جوانکارى ده‌که‌ن
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا له‌ئێستادا پیاوانیش وه‌ک ئافره‌تان جوانکارى ده‌که‌ن «ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادبوونى رۆشنبیرى تاک، چونکه پێشتر خه‌ڵک واتێدهگهیشت جوانکارى تایبه‌ت بهئافرهتانه به‌ڵام کارى جوانکارى ئێستا بۆ ڕازیکردنى خودى که‌سه‌که له‌خۆیى و زیادبونى متمانه به‌خۆى ده‌کرێت».
پیاوان زیاتر داواى جوانکارى لابردنى چرچ و لۆچى، لابردن و ڕێکخستنه‌وه‌ى ڕیش، ڕێکردنى لوت، لابردنى په‌ڵه‌ى پێست له‌سه‌ر ڕوخسار‌و ده‌رخستنى خه‌تى شه‌ویلگه ده‌که‌ن.
شادیار پێیوایه، هه‌ر جوانکاریه‌ک به که‌ره‌سته‌ى گونجاو به‌جوانى بکرێت، که‌سه‌که سودى لێوه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و که‌سى شاره‌زا و پسپۆر نه‌یکات بێگومان زیانى ته‌ندروستیشى ده‌بێت بۆ که‌سه‌که.
به‌پێی ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، له‌هه‌رێمى کوردستان، نزیکه‌ى هه‌شت هه‌زار پزیشک هه‌یه، که 50 یان پزیشکى پسپۆڕى جوانکارین.
به‌پێی ئاماره‌کان، له‌و ژماره‌یه 3 هه‌زار و200 پزیشکیان له‌هه‌ولێرن که 30 پزیشکیان پسپۆڕى جوانکارین، له‌سلێمانیش نزیکه‌ى 3 هه‌زار و 604پزیشک هه‌یه که 20 پسپۆڕى نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى تێدایه.
هه‌ریاد جه‌زا، ته‌مه‌ن 28ساڵ، که‌جوانکارى بۆ لوتى کردووه وتى» زۆر قه‌له‌ق و بێزاربوم بهلوتم، زۆر ناشرین بوو، بۆیه لێم ببووه واهیمه که نه‌ده‌چومه ده‌ره‌وه‌و ناو هاوڕێکانم، نه هیچ وێنه‌یه‌کم ده‌گرت».
ئه‌م کوڕه باسى ئه‌وه‌ى گێڕایه‌وه که یه‌که‌م جار هاوڕێیه‌کى پێی وتووه لوت گێزه‌رو ئه‌مه‌ش هه‌ستى ئه‌وه‌ى لادروستبووه که لوتى گه‌وره‌یه‌و پێویستى به‌نه‌شته‌رگه‌رییه، به‌ڵام دواى نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ش هه‌ریاد له‌قسه‌ى هاوڕێکانى رزگارى نه‌بووه «پێشتر له‌ناو هاوڕێکانمدا بووه نوکته‌و بۆ یه‌کیان ده‌گێڕایه‌وه، که‌ئێستاش جوانکاریم کردووه هه‌ر بهزمهکهیهو ده‌یگێڕنه‌وه کهجوانکاریم کردووه، خه‌ڵک لاى ئێمه ئازادى که‌مه‌و له‌ڕێگه‌ى توانج لێدانه‌وه ئازادییه‌کان کۆت ده‌کرێت».
به‌شى زۆرى ئه‌و که‌سانه‌ى نه‌شته‌رگه‌ریی جوانکارى ده‌که‌ن له‌کچان و ژنان پێکهاتوون، که نه‌شته‌رگه‌ریی جۆراوجۆر ده‌که‌ن بۆ جوانکردنیان.
سه‌رمه‌د نورى، پسپۆڕى نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى له‌هه‌ولێر، له لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتى «مانگانه 30 بۆ 35 نه‌شته‌رگه‌رى جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌ده‌م و به‌پێی کات و وه‌رزه‌که‌ش ده‌گۆڕێت، ئه‌وانه‌ى سه‌ردانم ده‌که‌ن ته‌مه‌نیان له‌نێوان 17 بۆ 55 ساڵیدان و ئافره‌ت زیاتر نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى ده‌کات وه‌ک له پیاوان».
وتیشى «هه‌ندێک جار داواکاریه‌کان زانستى نین و ڕه‌تده‌کرێنه‌وه و به‌شێوه‌یه‌کى جوان که‌سه‌که تێده‌گه‌یه‌نین بۆ ئه‌وه‌ى په‌نا بۆ پسپۆرى بیانى نه‌بات و متمانه به پسپۆڕى خۆماڵى بکات».
پسپۆڕانى ده‌رونى و پزیشکى به‌رده‌وام رێنمایی ده‌ده‌نه هاوڵاتیان له‌باره‌ى نه‌شته‌رگه‌ریی جوانکارییه‌وه، به‌و پێیه‌ى هه‌ندێکجار نه‌شته‌رگه‌رییه‌کان کاریگه‌ریی پێچه‌وانه له‌سه‌ر جه‌سته‌ى که‌سه‌که جێده‌هێڵن.
حسێن حه‌مه‌د، توێژه‌رى ده‌رونى، بۆ هاوڵاتى وتى »زۆر پێویسته مرۆڤ له‌ڕوى ده‌رونیه‌وه ئاسوده بێت، بۆئه‌وه‌ى له‌ژیانیدا سه‌رکه‌وتوو بێت و به‌بڕوا به‌خۆبونه‌وه هه‌نگاو بنێت».
له‌ئێستادا نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى زۆربه‌ى بۆته مۆدیل و بیر له‌کاردانه‌وه‌کانى دواى نه‌شته‌رگه‌رى ناکه‌نه‌وه
پێشیوایه له‌ئێستادا نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى زۆربه‌ى بۆته مۆدیل و کچان ته‌نیا بۆ مۆدیل ده‌یکه‌ن «کچان به‌تایبه‌تى و کوڕانیش ته‌نیا بۆ مۆدیل جوانکارى ده‌که‌ن و بیر له‌کاردانه‌وه‌کانى دواى نه‌شته‌رگه‌رى ناکه‌نه‌وه‌و زۆرجار پێش جوانکاریه‌که که‌سه‌که جوانتره«.
وتیشى زۆر که‌س له‌ته‌مه‌نێکى گه‌نجیدا نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى بۆ شوێنێکى ده‌کات له‌ڕوى ده‌رونیه‌وه زیاتر کاریگه‌رى له‌سه‌رى ده‌بێت و « له‌دواى نه‌شته‌رگه‌ریه‌که زیاتر هه‌ست به‌ئه‌وه ده‌کات که شتێکى کردووه‌و له لایه‌نى ده‌رونیه‌وه به‌رده‌وام هه‌ست ده‌کات که نهقسێکى هه‌بووه بۆیه کردویه‌تى و ئاسوده نابێت».