جێگرى بەڕێوەبەری گشتیی په‌روه‌رده‌ى سلێمانى بۆ ‌هاوڵاتى:

گۆڕانکارییه‌ نوێیه‌کان به‌دیراسه‌یه‌کى زۆر چڕوپڕ نه‌کراوه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: هاوڵاتى

مامۆستا عومهر محهمهد ئهمین، جێگرى بهڕێوهبهرى گشتیى پهروهردهى سلێمانى، رایدهگهیهنێت: له سنوورى پهروهردهکانى پارێزگاى سلێمانى پێویستیان بهدامهزراندنى پێنج ههزار مامۆستاو 750 بینای قوتابخانه ههیهو  بهپێویستیشى دهزانێت: حکومهتى ههرێم گرنگى زیاتر بهکهرتى پهروهرده بدات.

لهم چاوپێکهوتنهى هاوڵاتى-دا، مامۆستا عومهر محهمهد، دهڵێت» گۆڕانکارییهکانى بوارى پهروهرده بهتهنیا بڕیارى وهزیر نهبوون، بهڵکو ئهنجومهنى  وهزارهتى پهروهرده دیراسهى کردووهو پاشان بڕیارى گۆڕانکاریی دراوه«.

هاوڵاتى: تاچهند کهرتى پهروهرده پێویستى به گۆڕانکارى و نوێبوونهوهو ههیه؟

عومهر محهمهد: ئهگهر ههر کاتێک گۆڕانکارى بهلاوه بنێین، ئهو کاته کۆتایى ژیان دێت، وهکو پهروهردهش نابێت هیچ کاتێک له گۆڕانکارى بترسین، چونکه گۆڕانکارى بزوێنهرى گشتاندنى ژیانه لهههموو بوارهکاندا، ئهگهر ههموو سێکتهرهکانى تر لهگۆڕانکارى بوهستن، لهپهروهردهدا نابێت، چونکه کهرتى پهروهرده ساڵانه پێویستى بهگۆڕانکارى ههیه. جاران چهند ساڵ جارێک وهزارهتى پهروهرده کۆنگرهى دهبهست، لهیهک کاتدا ههموو تهوهرهکان،  باسدهکرا، بهوهش تێکهڵییهک دروستدهبوو، نهدهگهیشتینه ئهنجام، ئهوهنده راسپاردهو پێشنیاز ههبوو، لهتواناى حکومهتدا نهبوو جێبهجێی بکات، لهزۆر وڵاتدا لهکوێدا گرفتیان ههبێت، ساڵانه کۆنگره بۆ ئهوه دهبهستن، ناکرێت لهساڵێکدا کۆنفرانس بۆ ههموو کێشهکان ببهستین، بهڵکو دهبێت  ههر جارهو کۆنفرانس بۆ یهک کێشهى پهروهردهیی ببهستین.

هاوڵاتى: ئهو گۆڕانکارییه پهروهردهییانهى که لهچهند مانگى رابردوودا ئهنجامدران، تاچهند پێویست و زهروریی بون؟

مامۆستا عومهر محهمهد: وهزیرى نوێى پهروهرده کارنامهى خۆی ههیهو لهکارنامهکهیدا کۆمهڵێک گۆڕانکارى ئهنجامدا، ئێمه لهنزیکهوه چهند جارێک قسهمان لهگهڵ وهزیر کردووه لهسهر گۆڕانکارییهکان، گۆڕانکارییهکانیش لهبهرژهوهندى سیستمى پهروهردهدان. گۆڕانکارییهکانیش بهتهنیا بڕیارى وهزیر نهبوو، بهڵکو ئهنجومهنى وهزارهتى پهروهرده دیراسهى کردووهو پاشان بڕیارى گۆڕانکاریی دراوه.

هاوڵاتى: دهتوانین بڵێین گۆڕانکارییهکان دهرهنجامى لێکۆڵینهوهو دیراسهکردنن؟

مامۆستا عومهر محهمهد، گۆڕانکارییهکان دیراسهکهیهکى زۆر چڕوپڕ نهکراوه، بهڵام دیراسهکراوه، گۆڕانکارییهکان بڕیارى تاکهکهس نییه، بهڵکو ئهنجومهنى وهزارهت و  بهڕێوهبهره گشتییهکانى دیوان و بهڕێوهبهرى گشتى پارێزگاکانه.

هاوڵاتى: گرنگیدان بهپهروهرده تاچهند گرنگه؟

مامۆستا عومهر محهمهد: ئهگهر حکومهتى ههرێم گرنگى بهکهرتى پهروهرده نهدات، ئهم وڵاته چاک نابێت، ئهو وڵاتانهى کهپێشکهوتوون، لهڕێى گرنگیدان بهکهرتى پهروهردهوه بووه، پهروهرده کارگهیهکه مرۆڤ دروستدهکات، ئهگهر حکومهتى ههرێم میزانییەیەکى باش بۆ وهزارهتى پهروهرده ناتوانێت ژێرخانى پهروهرده ببوژێنێتهوه، بایهخدان بهپهروهرده نیشانهى سهرکهوتنى حکومهته.

هاوڵاتى: وهکو بهرپرسێکى پهروهردهیی، حکومهتى ههرێم لهڕابردوودا تاچهند گرنگى بهپهروهرده داوه؟

عومهر محهمهد: ههندێک گۆڕانکارى کراوه، بهڵام نهتوانراوه گۆڕانکارى بکرێت، توانرا ئهو کتێبانهى که پهیوهندى بهبهعسهوه ههبوو بیگۆڕین، توانیمان کارى هاوڵاتیان رایی بکهین و دواى ئهوه توانیمان لهکابینهى پێنجهمهوه گۆڕانکارى بکهین، تهواوى سیستمهکهى گۆڕى و لهساڵى 2015وه دوباره بههۆى قهیرانى داراییەوه نهیدهتوانى موچهش بدات، جا چۆن دهتوانێت شت بکرێت و گۆڕانکارى بکرێت، پهروهرده بێ کێشهو گیروگرفت نییه، بهڵام ئهم کابینهیه زۆر پێى گهشبینین و لهکۆبونهوهکاندا بهباشى گرفتهکان تاوتوێ کراوهو تهمهناى ههوڵى زیاتر دهکهین.

هاوڵاتى: ههماههنگى وهزارهت لهگهڵ بهڕێوهبهراییهتیهکان چۆنه؟

عومهر محهمهد: بهبهردهوامى باسى دهکهم له کابینهکانى تریشدا ههبوه، کهتوانیویانه دڵى پهروهردهکان رازیی بکهن، ههماههنگى و هاوکارى ههبوه.

هاوڵاتى: کێشهى کهمى بینا کهى چارهسهردهکرێت؟

عومهر محهمهد: کێشهى بینا، یهکێکه لهکێشه سهرهکییهکان و لهڕووى بیناوه وهزعمان زۆر خراپه، پێویسته سود لهدهوڵهمهندهکان وهربگرین و  داوایان لێبکهین بیناى قوتابخانه دروستبکهن. بۆ نمونه لهم رۆژانهدا قوتابخانهمان ههبووه ئهوهنده خوێندکارى پۆلی یهکهمى ههیه لهپۆلهکاندا جێگهیان نهبووهتهوه، خۆم داوام لهچهند شوێنێک کردووه «کابینه«مان بۆ دروستبکهن.

هاوڵاتى: تا چهند کێشهى میلاکتان ههیه؟

عومهر محهمهد: یهکێک لهکێشه جهوههریهکان لهدواى بیناو پرۆگرامهکان، کێشهى میلاکه، لهڕوى میلاکهوه وهزعمان خراپه، ئێمه تهنیا بۆ پار، بۆ ههموو شارهکان کێشهمان ههیهو بهتایبهت لهقهزا زۆر دورهکان کێشهى زۆرمان ههیهو خوێندنگه ههیه لهلادێکاندا داخراوه، کهپێویسته ساڵانه بۆى بچێت، بۆیه لهو کاتانهدا لهزۆر شوێن وانهبێژمان دامهزراندوه، کهمى میلاکمان زۆره، بۆ پار5450 وانهبێژمان دامهزراندووه، واته پێنج ههزار مامۆستامان پێویست بوه، که دوو ههزار مامۆستامان بۆ دامهزرێنن، بچن بۆ شوێنه دورهکان کێشهمان نامێنێت، 1736خوێندنگهمان ههیه، له 90% یان دوو دهوامهو سێ دهوامیشمان ههیه، بهڵام کهمن و تهنیا له دێهاتهکاندا یهک دهواممان ههیه، واته 750بینامان پێویسته، که نهک ئهم کابینهیه، بهڵکو پێنج کابینهى تریش ناتوانێت چارهسهرى  کهمى بینا بکات، دهکرێت کۆنفرانسى بۆبکهین و لهڕێگەی دهوڵهمهندهکان و مزگهوت و مینبهرهکانهوه، بتوانین چارهسهرى ئهوانه بکهین.

هاوڵاتى: بۆچى شێوازى ههڵسهنگاندنى مامۆستایان و دهستهى گارگێڕی قوتابخانهکان گۆڕانکارى بهسهرداهاتووه؟ 

عومهر محهمهد: ههر کاتێک بیرمان لهگۆڕانکارى نهکردووه ئهوکات کۆتاییمان پێ هاتووه، بۆیه پێویسته گۆڕانکارى بکهین، لهههموو سیستمهکان، ئێمه ناکرێت ههر بهو سیستمه بڕۆین و سیستمى (بریج کاوسڵ)  چهند ساڵێکه کارى لهسهردهکهین و کادرمان راهێناوه، لیژنهیهکى باڵامان ههیهو کادرى باشمان دروستکردووه، پێشهوامان دروستکردوه، ساڵى پار لهسنورى ههر بهرێوەبهرایهتیهکدا کهسێک بهبهرنامه کرا بۆ تاقیکردنهوه، ئێمه لهپهروهردهى رۆژههڵات کردمانه بوارى جێبهجێکردنهوهو سیستمهکهش سهرکهوتوو بوو، بۆیه ئهمساڵ وهزارهت بڕیاریدا سیستمهکه سهرتاسهری بێت، بۆ ئهو مهبهستهس بهڕێوهبهرهکان و  سهرپهرشتیارهکان راهێنانیان پێکراوه. لهمساڵهوه شێوازى ههڵسهنگاندن دهگۆڕێت و ئهوهش ههنگاوێکی باشە.

هاوڵاتى: سیستمى داتابهیس

«E – parwarda» که بڕیاره ئهمساڵ لهچوار ههزار قوتابخانهو خوێندنگه جێبهجێ بکرێت، چ سودێکى بۆ پهروهرده ههیه؟

عومهر محهمهد: ههرچی وردهکارییهکى مامۆستاو فهرمانبهرو کارگوزارو قوتابخانه ههیه تۆماردهکرێت و دهبهسترێتهوه بهوهزارهتى پهروهردهو بهڕێوهبهرایهتییه گشتییهکانهوه، رێگاچاره بۆ ئهو کێشهو گرفتانهى هاته بهردهم سیستمهکه دۆزراوهتهوهو ههوڵدهدرێت چارهسهربکرێت.

هاوڵاتى: بهپێى بڕیارێکى جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم، دهبوو ئێستا بهڕێزت وهکو بهڕێوهبهرى گشتیى پهروهرده کارت بکردایه، ئهو بڕیاره بۆچى جێبهجێ نهکرا؟

عومهر محهمهد: له 30/6 هوه بڕیارهکه دهرچووهو تائێستا کارایهو ههڵنهوهشاوهتهوه، من بهوهکالهت به بهڕێوهبهرى گشتیى پهروهردهى سلێمانى دانراوم، بهڵام کهوتووهتهوه سهر گفتوگۆى نێوان یهکێتى و گۆڕان، لهسهرهتاوه من یهک رۆژ وهکو بهڕێوهبهرى گشتیى واژۆم لهسهر نووسراوهکان دهکر، بهڵام وهزارهت پێیانڕاگهیاندم پهلهنهکهم و جارێک بوهستم. بۆیه تائێستاش من وهکو جێگرى بهڕێوهبهرى گشتیى کاردهکهم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار