خه‌ونى په‌ڕینه‌وه‌ بۆ به‌هه‌شت به‌سه‌ر ده‌ریاکاندا شه‌پۆلێکى نوێ ده‌دات

کۆچکردن له‌هه‌رێمه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌وروپا له‌پێش وه‌رزى سه‌رماو سۆڵه‌ ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌ به‌هۆى ناجێگیریی دۆخى هه‌رێمه‌وه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

محهمهد فهرهیدون تهمهن 20 ساڵ لهماوهى نزیکهى مانگێکدا دووجار ههوڵیدا لهڕێگهى تورکیاوه خۆى بگهیهنێته یۆنان تا لهوێوه خۆى بگهیهنێته وڵاتانى دیکهى ئهوروپا، بهڵام چارهنوسى گهڕانهوهى بوو بۆ ههرێمى کوردستان.

محهمهد که لهپۆلى شهشى ئامادهیی وازى لهخوێندن هێناوهو ئێستا بێکاره، ماوهیهک لهمهوبهر کهڵکهڵهى چوون بۆ ئهوروپا کهوته مێشکییهوه، بڕیاریدا بۆ دۆزینهوهى ژیانێکى باشتر روو لهوڵاتانى ئهوروپا بکات.

بۆ ئهو مهبهسته لهگهڵ قاچاخچییهک رێککهوت تا به (3) ههزارو چوارسهد دۆلار  (34 وهرهقه) بیگهیهنێته یۆنان و لهتورکیا بیپهڕێنێتهوه. محهمهد بهڤیزهو بهشێوهى یاسایی لهفڕۆکهخانهى نێودهوڵهتى سلێمانییەوه فڕى بهرهو ئهستهنبوڵ و لهوێ قاچاخچییهکه لهچاوهڕوانیدا بوو، پاش ماوهیهک مانهوه لهناوچهى ئهکسهراى بهڤانێکى بچوک لهگهڵ زیاتر له 20 کهسى دیکهداو بهڕێگاى وشکانى بهرهو سنورى یۆنان بهڕێککهوتن.

محهمهد بۆ هاوڵاتى وتى «بهناو دارستاندا بهڕێکهوتین بۆ ئهوهى لهسنورى تورکیا دهربچن، بهڵام لهلایهن جهندرمهوه دهستگیرکراین، بههۆى ئهوهى خۆمان بهئێرانى لهقهڵهمدا دیپۆرت نهکراینهوهو  پاش چهند رۆژێک ئازاد کراین».

دواى دوو ههفته مانهوه، جارێکى تر محهمهد چووه ناو کاروانێکى دیکهوه بۆ ئهوهى خۆى بگهیهنێته ئهوروپا، بهڵام ئهمجاره قاچاخچییهکه ژمارهیانى کهمتر کردهوه بۆ ئهوهى بتوانن لهدهست جهندرمهکان رزگاریان بێت.

محهمهد وتى «یهکى شهو بهڕێککهوتین و تاههشتى سهرلهبهیانى بهبێ وهستان رۆیشتین، دواتر قاچاخچییهکه وتى پشوویهک بدهن، بۆیه زۆربهمان خهومان لێکهوت، لهپڕ جهندرمه داى بهسهرماندا، بهڵام من و 10 کهسی دیکه توانیمان ڕابکهین».

داوى دورکهوتنهوهیان له شوێنهکه، محهمهدو ئهو کهسانهى دیکه ویستیان لهڕێگهى ئاوییهوه خۆیان بگهیهننه یۆنان، بێئاگا لهوهى جهندرمه چاودێرییان دهکات.

«جهندرمهکان لهودیو ئاوهکهوه بهدوربینى شهو چاودێرییان دهکردین، کاتێک ههموومان پهڕینهوه دهستگیریان کردین، لهکاتێکدا تهنها 20 خولهکى مابوو که بیبڕین بۆ ئهوهى خۆمان بگهیهنینه یۆنان».

دواى دهستگیرکردنیان جهندرمهکان ههموو شتێک له محهمهدو کۆچبهرهکانى دیکه دهسهنن و چوار رۆژ لهزیندان دههێڵرێنهوهو دواتر ئازادکران.

محهمهد بهنیاز بوو کۆڵنهدات و بۆ جاری سێیهم ههوڵى دهربازبوون بدات بهرهو ئهوروپا، بهڵام لهبهر راگرتنى دڵى دایکى که بهپهرۆش بوو بۆ کوڕهکهى، دهستبهرداری رێگهى کۆچکردن بوو گهڕایهوه ههرێمى کوردستان.

ئهو گهنجه یهکێکه لهو دهیان ههزار کهسهى شهپۆلێکى نوێی کۆچکردن کهدهیانهوێت خۆیان بگهیهننه وڵاتانى ئهوروپا، بهئامانجى گهیشتن بهژیانێکى باشتر.

بهپێی ئامارهکانى دهزگاى لوتکه بۆ کاروبارى ئاوارهو پهنابهران، دهیان ههزار کۆچبهر لهمساڵدا لهئیجهوه خۆیان گهیاندووهته یۆنان و دهیان ههزارى دیکهش دهستگیرکراون.

ههروهها بهپێی ئامارهکانى رێکخراوه نێودهوڵهتییهکانى تایبهت بهکۆچ، لهمساڵدا ژمارهیهکى زۆر کۆچبهر خنکاون و بێسهروشوێن بوون، که بهشێکیان له رێگهى گهیشتن بووه بهئهوروپا لهڕێگهى دهریاى ئیجهوه.

ئارى جهلال سهرۆکى دهزگاى لوتکه بۆ کاروبارى ئاوارهو پهنابهران به هاوڵاتى ڕاگهیاند «شهپۆلێکى نوێی کۆچ بهرهو ئهوروپا دهستیپێکردووهتهوه، پێش ئهوهى وهرزى باران و سهرماو سۆڵه دهستپێبکاتهوه، کۆچبهران دهیانهوێت پێش هاتنى زستان خۆیان بگهیهننه ئهوروپا».

ساڵانه لهگهڵ هاتنى وهرزى زستاندا کۆچکردن بۆ ئهوروپا له رێگهى تورکیا ئهستهم دهبێت، بههۆى دۆخى سهختى کهشوههواى تورکیا لهو وهرزهدا و بارینى بهفرێکى زۆر کههاتوچۆ ئهستهم دهکات.

ئارى جهلال وتى «بهشێکى هۆکارى دهستپێکردنهوهى شهپۆلى کۆچ بارودۆخى ههرێم و ئهوهیه کهخهڵک هێشتا دڵنیا نییه، بۆیه خهڵکێکى زۆر دهستیانداوهتهوه کۆچکردن».

بهوتهى ئارى جهلال، زۆربهى ئهوانهى دهیانهوێت کۆچ بکهن، رێگهى ئاوى ههڵدهبژێرن، وهک له رێگهى وشکانى.

باسى لهوهشکرد، کهتیمهکانیان سهردانى چهند کهمپێکیان کردووه لهیۆنان بهمهبهستى هاوکارى و کارئاسانى بۆ راگیراوانى عێراقى لهگرتوخانه دهستبهسهرهکانى کۆرنتۆس و ساڵۆنیک و دورگهکانى یۆنان بهگشتی.

بهوتهى ئهو، سهرپهرشتیارانى گرتوخانهکان رایانگهیاندووه کهوڵاتهکهیان رێژهیهکى بهرچاو لهچاو ساڵانى رابردوو کۆچبهرى بۆ هاتووهو فشارێکى زۆر لهسهر ئهو وڵاتهیهو بههاوکاریهکانى رێکخراوه نێودهوڵهتیهکان و ئهوروپا ناتواندرێت درێژه بهمانهوه و هاوکاریکردنى پهنابهران بدات.

ئهحمهد رهحیم تهمهن 19 ساڵ و دانیشتووى سنورى بازیان یهکێکه لهو کهسانهى که بیرى لهوهکردووهتهوه که رێگهى کۆچکردن بگرێتهبهر، بهڵام گهشتهکهى دواخستووه بۆ کاتێکى تر، دواى ئهوهى ههواڵى سهختى رێگهکهى لهو کهسانهوه بیستووه که رێگهکهیان تاقیکردووهتهوه، سهربارى ئهوهى که رێگهکه پێویستى بهتواناى دارایی ههیه.

ئه‌حمه‌د به‌ هاوڵاتى وت «لێره‌ گه‌نج دڵنیایی نییه‌، گره‌نتى ئه‌وه‌ نییه‌ کارى باشی ده‌ستبکه‌وێت ئه‌گه‌ر کاره‌که‌ت له‌ده‌ستدا، بۆیه‌ گه‌نجێکى زۆر بیر له‌ رێگه‌ى هات و نه‌هات ده‌کاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر کاربکرێت بۆ باشکردنى دۆخى گه‌نج، که‌س بیر له‌ رۆیشتن ناکاته‌وه‌«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار