خوێندنى باڵا خولى په‌ره‌پێدانى زمان بۆ کاندیده‌کانى ده‌کاته‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند، ئاماده‌کارى ده‌کرێت بۆ کردنه‌وه‌ى خولى په‌ره‌پێدانى زمان بۆ کاندیده‌کانى خوێندنى باڵا له پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان و ئامانجه‌که‌شى خستته‌ڕوو.
به پێى هه‌واڵێکى ماڵپه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، وه‌زاره‌ته‌که له‌گه‌ڵ ڕێکخراوى ئیمیدیست ئاماده‌کارى ده‌کات بۆ کردنه‌وه‌ى خولى په‌ره‌پێدانى تواناى زمانى ئینگلیزی، به‌تایبه‌ت بۆ کاندیده‌کانى خوێندنى باڵا.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یشدا خولى په‌ره‌پێدانى تواناى زمانى ئینگلیزى بۆ فه‌رمانبه‌رانى دیوانى وه‌زاره‌ت کراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌که گفتوگۆ کراوه ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌کانى کردنه‌وه‌ى ئه‌و خولانه له پارێزگاکانى (هه‌ولێر، هه‌ڵه‌بجه، سلێمانى ودهۆک)، هاوکات باس ئاماده‌کارییه‌کانى ڕێکخراوى ئیمدیست کرا بۆ کردنه‌وه‌ى سێنته‌رى تاقیکردنه‌وه‌ى (TOEFL iBT) له زانکۆ حکومیه‌کان.
ڕێکخراوى ئیمدیست له ساڵى ١٩٥١ دامه‌زراوه و ئۆفیسى سه‌ره‌کیان له واشینتۆنى پایته‌ختى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکایه و ئه‌زمونى نزیکه‌ی٧٠ ساڵ کارکردنیان له بوارى خولى په‌ره‌پێدانى تواناى زمانى ئینگلیزى هه‌یه و له ئێستادا لقیان له ده‌یان وڵات هه‌یه.