ئیسرائیل و ئەمریکا پەیام بۆ ئێران دەنێرن

6 ساڵ لەمەوپێش



دوێنی دووشەممە سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل، بێنیامین ناتیانهۆ، جارێکی دیکە داوای پێداچوونەوەی بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران کرد، لە کاتێکدا وادەی کۆتایی دۆناڵد تڕەمپ کە بۆ ئێرانی داناوە نزیکدەبێتەوە.
دۆناڵد تڕەمپ لە ساڵی 2015 هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێرانی کرد، سەرۆکی ئەمریکا دوا وادەی بۆ بۆ ئێران داناوە، 12ی مانگی پێنج-ئایاری ئەمساڵ، ئێران دەست لە پڕۆگرامی مووشەکی دورهاوێژ هەڵبگرێت.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، لە ئەل مۆنیتەر لە هەواڵێکیدا ئاماژەی پێداوە، ناتیانهۆ ووتی "ئیسرائیل ڕێگا نادات بە ڕژێمێک، چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت کە ئەو ڕژێمە ئامانجی سڕینەوەی ئێمەیە".
ناتیانهۆ لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند "لەبەر ئەمە دەبێت ئەو ڕێککەوتنە یان بە تەواوی چاک بکرێت یان بە تەواوی لەناوببرێت".
ناتیانهۆ لە سەرەتای رێککەوتنی ئەمریکا و ڕۆژئاوا لەگەڵ ئێران، سوور بوو لەسەر ئەوەی ئەو ڕێککەوتنە ئێران خێراتر دەکات لە پەرەدان بە پڕۆگرامە ئەتۆمیەکەی.
هەر دوێنێ دووشەممە لە جنێف، کریستۆفەر فۆرد، یاریدەدەری سکرتێری گشتی بۆ ئاسایش و ڕێگری چەکی ئەتۆمی لە ئەمریکا، لە میانی کۆبوونەوەی جیهانی داماڵینی چەکی ئەتۆمی ڕایگەیاند، هێشتا پڕۆگرامە ئەتۆمیەکەی "ئێران مەترسی هەیە کە بتوانێت چەکی ئەتۆمی دروست بکات".
ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە سوور بوە لەسەر ئەوەی، ئەوان مەبەستیان نیە کە چەکی ئەتۆمی دروست بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار