جه‌میل بایک: تورکیا گورزێکى گه‌وره‌ى به‌رده‌که‌وێت
"له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جه‌نگى جیهانى سێیه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى کۆما جڤاکێن کوردستان- که‌جه‌که، هێرشى تورکیا بۆ سه‌ر باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا وه‌ک که‌وتنى تورکیا بۆ ناو بیرێکى قوڵ پێناسه ده‌کات و ده‌شڵێت: "له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جه‌نگى جیهانى سێیه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت".
جه‌میل بایک له به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تى ستێرک تیڤى ڕایگه‌یاند "دوو لایه‌نى سه‌ره‌کى ئه‌م شه‌ڕه هه‌یه، لایه‌نه‌ک بۆ جیهانه و لایه‌نه‌کیش بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌ک هه‌رێمه‌کانى دیکه‌ى جیهان نییه، خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیه‌که، هه‌موو شتێک له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ستیپێکرد".
هه‌روه‌ها بایک وتیشی:" ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ناو شه‌ێ و تێکۆشانێکى گه‌وره‌دایه، گۆڕ‌انى زۆر دروست بوو و زیاتریش دروست ده‌بن، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، گه‌لانى هه‌رێمه‌که، ده‌سه‌ڵاته‌کانى هه‌رێمه‌که وه‌ک پیشووتر نابن.
هاوسه‌رۆکى کۆما جڤاکێن کوردستان- که‌جه‌که ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کردووه ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێک به ناوى کورد و کوردستان له‌ناوببات، ده‌یه‌وێت کورد نه‌مێنێت، ئه‌وانه‌ى که ئێستا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سه‌رکێشى سیستم ده‌که‌ن، نایانه‌وێت کورد به ته‌واوى له‌ناو بچێت، به‌و هۆیه‌ى ده‌بینن کورد له‌ناو ناچێت، پێشتر سیاسه‌تیان پشتگیری‌کردن بۆ له تورکیا، به‌ڵام له ئێستادا گۆڕاوه، کورد تێگه‌یشتوون و تێده‌کۆشن، به‌و هۆیه‌وه وه‌ک تورکیا له‌گه‌ڵ کورد هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن.
هاوسه‌رۆکى که‌جه‌که ده‌شڵێت:" ئه‌مریکا پیشه‌نگایه‌تى سیستمى مۆدێرنیته‌ى کاپیتالیست ده‌کات، ئه‌مریکا ده‌یویست به‌ته‌نها له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گۆڕانکارى دروست بکات، به‌ڵام نه‌یتوانی، له‌به‌رئه‌وه‌ى نه سیستمى کاپیتالیست و نه پێشه‌نگایه‌تى ئه‌مریکا بۆ سیستمه‌که وه‌ک جارانه، به‌و هۆیه‌وه چین و ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ستیان به کار کرد.
هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌ئه‌مریکا هه‌وڵیدا هه‌م تورکیا و هه‌م کورد له سوریا بۆ خۆى به‌کاربهێنێت به‌م شێوه‌یه سوریایه‌ک به‌دڵى خۆى دروست بکات،" ئه‌مریکا هیچ کاتێک ده‌ستى له تورکیا هه‌ڵنه‌گرت، له‌به‌رئه‌وه‌ى تورکیا ئه‌ندامى ناتۆیه، په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ کوردیش به‌ست، به‌ڵام درێژه‌ى به په‌یوه‌ندیه‌کانى له‌گه‌ڵ تورکیادا، ئه‌مریکا هه‌وڵیدا کورد و تورکیا له‌پێى به‌رژه‌وه‌ندى خۆی، به‌پێی به‌رنامه‌ى خۆى به‌کاربهێنێت و نزیکى خۆیانى بکات، به‌ڵام تورکیا قبوڵى نه‌کرد، له‌به‌رئه‌وه‌ى تورکیا دوژمنایه‌تى کورد ده‌کات، ده‌یه‌وێت کورد له‌ناو ببات".
جه‌میل بایک پێشیوابوو "هه‌رچه‌ندێک له‌نێوان ڕووسیا، تورکیا و ئێران دا رێککه‌وتن هه‌بێت و ڕووسیا تورکیا په‌یمان ببه‌ستن، به‌ڵام تورکیا ده‌ست له داگیرکه‌رى به‌رنادات، ره‌وایه‌تى پێدا، به‌لام تا کۆتایى به‌رده‌وام نابێت، دیاره، سوریا، ئێران و ڕووسیا تا کۆتایى ئه‌م دۆخه په‌سه‌ند ناکه‌ن و ئه‌مه ده‌بێته کێشه له‌نێوانیاندا، له‌وانه‌یه تا ئاستى شه‌ێ بروات، ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش هه‌یه.