16 وڵاتى ئه‌وروپى و ئه‌مریکا ئیدانه‌ى به‌کارهێنانى هێز دژى خۆپیشانده‌رانى عێراق ده‌که‌ن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
16 وڵات راگه‌یه‌ندراوێکیان له‌باره‌ى دۆخى عێراق بڵاوکرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن، سه‌رکۆنه‌ى به‌کارهێنانى هێز دژى خۆپیشانده‌رانى عێراق ده‌که‌ن به‌تایبه‌ت له به‌غدا و به‌سره‌و ناسریه.
باڵیۆزانى 16 وڵاتى ئه‌وروپى و ئه‌مریکى له عێراق راگه‌یه‌ندراوێکیان له‌باره‌ى دۆخى عێراق بڵاوکرده‌وه و رایانگه‌یاندووه: "سه‌رکۆنه‌ى به‌کارهێنانى هێز دژى خۆپیشانده‌رانى عێراق ده‌که‌ین له‌وانه‌ش له به‌غدا و ناسریه و به‌سره".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: "هێزه ئه‌منییه‌کانى عێراق ده‌ستڕێژى گولله له خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن و تا ئێستاش ژماره‌یه‌کى زۆر خۆپیشانده‌ر کوژراون".
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له خۆپیشانده‌رانى زیقار کراو خێمه‌ى خۆپیشانده‌رانى ئه‌و پارێزگایه‌یان سوتاند.
ئه‌مڕۆ کۆمیسیۆنى مافه‌کانى مرۆڤى عێراق ئاشکرایکرد، له‌خۆپیشاندانه‌که‌ى چه‌ند کاتژمێرى ڕابردووى به‌غدا و زیقار 12 خۆپیشانده‌ر کوژراون هه‌روه‌ها 225 خۆپیشانده‌رى دیکه‌ش بریندار بوون.
به‌هۆى یه‌کلانه‌کردنه‌وه‌ى کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق تا ئێستا 650 خۆپیشانده‌ر کوژراون و نزیکه‌ى 22 هه‌زارى دیکه برینداربوون.