وه‌زیرى ته‌ندروستى: مه‌ترسى هه‌یه له پرسه‌ى دووه‌م له گه‌ڕه‌کى کارێزان له هه‌ولێر خه‌ڵکى دیکه تووشى کۆرۆنا بوبن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند پرسه‌ى دوومیش له گه‌ڕه‌کى کارێزان هه‌بووه و ده‌بێت به‌شداربووانى په‌یوه‌ندى به تیمه ته‌ندروستییه‌کانه‌وه بکه‌ن و ده‌شڵێت:" مه‌ترسى تووشبونى خه‌ڵک له پرسه‌ى دووه‌میشدا هه‌یه".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 5ى نیسانى 2020 سامان به‌رزنجی، وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا وتى:" له پرسه‌ى یه‌که‌مى گه‌ڕه‌کى کارێزان 32 تووشبوو تۆمار کراون، به‌داخه‌وه دوو رۆژ دواتر پرسه‌ى دووه‌میش هه‌بووه و داوا له هه‌موو به‌شداربووان ده‌که‌ین به خێرایى په‌یوه‌ندى به تیمه‌کانى ته‌ندروستییه‌وه بکه‌ن بۆ پشکنین".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که مه‌ترسى هه‌یه به به‌هۆى پرسه‌ى دووه‌مى گه‌ره‌کى کارێزانه‌وه که‌سانى دیکه تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووبن.
بانگەوازێکی بەپەلە بۆ دانیشتووانی شاری هەولێر:
داوا لەو هاووڵاتیانە دەکەین کە سەردانی پرسەی خوالێخۆشبووان( فتاح حمد صالح ) و ( فاطمە رحمان حسین) لەگەڕەکی کارێزان لەڕۆژی شەممەی ۲۱‌ی ۳‌ی ۲٠۲٠ یان کردووە بەزووترین کات سەردانی سەنتەری چارەسەری کۆڕۆنا(فریاکەوتنی ناوند) یاخود پەیوەندی بەتیمەکانی فریاگوزاری 122 بکەن بەمەبەستی دڵنیابوون بەئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی تایبەت بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
لەپەراوێزی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لەپەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەرواری ۲ی ۳‌ی ۲٠۲٠ لێژنەی باڵای فەتوای هەرێم و وەزارەتی ئەوقاف و ژووری ئۆپەڕاسیۆن بڕیاریدا بەڕاگرتنی ڕێوڕەسمی پرسە بۆ کەمکردنەوەی بەریکەوتن، بەڵام بەداخەوە پێچەوانەی هەموو ڕێنماییەکان دوو بنەماڵەی شاری هەولێر هەڵسان بەدانانی ڕێوڕەسمی پرسە لەگەڕەکی کارێزانی شاری هەولێر لە ڕۆژی شەممەی ۲۱‌ی ۳‌ی ۲٠۲٠ بووە هۆی ئەوەی ۳۲ کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە ببن، تاوەکو ئەمڕۆ ٥ی ۳‌ی ۲٠۲٠ کەدەکاتە ڕێژەی نزیکەی ٪۳٥ی کۆی تووشبووانی شاری هەولێر، لەبەربەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان بڕیارماندا بەهەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی ڕووبەڕووبوونەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای هەولێر لەڕێگای داواکاری گشتی ڕێککاری یاسای لەبەرمبەر هەردووبنەماڵەی ئاماژەپێکراو دەگرینەبەر.
داوا لەهاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست دەکەین پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن.
د. بژار موسی علی
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
٥ی نیسانی ۲٠۲٠