هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: ڕێگه ناده‌ین هیچ که‌سێک به‌بێ ده‌ستکێش و ده‌مامک هاتوچۆ بکات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند به‌رنامه‌ى پێویست و فریادڕه‌سى نوێیان داناوه‌و هه‌رکه‌سێک له‌سه‌ر بنه‌ماى (پاراستنى خۆم؛ پاراستنى هه‌موومانه، پاراستنى خۆت؛ پاراستنى هه‌موو جیهانه)، ڕه‌فتار بکه‌ن و ده‌شڵێت:" ڕێگه ناده‌ین هیچ که‌سێک به‌بێ ده‌ستکێش و ده‌مامک هاتوچۆ بکات".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى ئۆپه‌راسیۆنى باڵا له‌سلێمانى:
به‌ناوى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپراسیۆنه‌کانى پارێزگاى سلێمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا، سوپاسى خۆپارێزیى و پابه‌ندیى و خۆڕاگریى و گیانى به‌رپرسیارانه‌ى هه‌موو هاونیشتمانیانى هۆشمه‌ندو دانشمه‌ندى پارێزگاى سلێمانى و کوردستان و داموده‌زگاکانى ده‌وڵه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌کان و که‌رتى تایبه‌تى نیشتمانیى و مێدیاکان و ڕێکخراوه ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌که‌ین.
به‌رنامه‌ى پێویست و فریادڕه‌سى نوێمان وه‌ک پارێزگاى سلێمانی، په‌ره‌پێدانى که‌لتورى خۆپارێزیى و تاکپارێزییه، به‌و مانایه‌ى هه‌ریه‌کێکمان ببینه پزیشکى خۆمان و له هه‌ر کات و دۆخ و شوێن و کارێک‌دا بین، هه‌رکه‌سه‌مان له‌سه‌ر بنه‌ماى (پاراستنى خۆم؛ پاراستنى هه‌موومانه، پاراستنى خۆت؛ پاراستنى هه‌موو جیهانه)، ڕه‌فتار بکه‌ین.
بۆئه‌وه‌ى ژیان ئاسایى بکه‌ینه‌وه‌و ژینگه‌ى کار‌و چالاکیى ڕۆژانه ده‌ستپێبکاته‌وه، واده‌خوازێت، تاک به هۆشیاریى و هه‌ستیارییه‌وه، خۆى خۆى بپارێزێت، ده‌وروبه‌رو کۆمه‌ڵگایش سه‌رزه‌نشت و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رکه‌سێکدا بکات، که سه‌رپێچى و سه‌رکه‌شیى و بێباکیى له خۆپارێزیى خۆیدا ده‌کات و، ڕێگه نه‌ده‌ین هیچ که‌سێک به‌بێ ڕێکارو ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان، به‌بێ ده‌ستکێش و ده‌مامک، گوزه‌ر بکات، کار بکات.
ده‌بێت خۆمان له دروستکردنى قه‌ره‌باڵغى و به‌ریه‌ککه‌وتن و تێکه‌ڵاوبوون، بپارێزین، بۆئه‌وه‌ى خۆمان و مرۆڤایه‌تیش بپارێزین.
هه‌ر لێره‌وه، داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین، له‌م په‌یام و پلانه ته‌ندروستییه مرۆییه نیشتمانییه‌دا پشتیوانمان بن و هانى ئه‌ندام و لایه‌نگرو هه‌وادارو هه‌ڵسوڕاوه‌کانیان بده‌ن بۆ (خۆپارێزیى و تاکپارێزیی)و پابه‌ندبوونى ته‌واو به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کانه‌وه.
پابه‌ندبوونى ئێوه، ڕێگاى دوورى ده‌ربازبوون له‌م په‌تایه، کورت ده‌کاته‌وه‌و مه‌ترسییه‌کانى سه‌ر ژیانى هاووڵاتیان، بۆ ده‌رفه‌ته‌کانى ژیانه‌وه‌و بوژانه‌وه‌و ئاساییبوونه‌وه‌ى بارودۆخه‌کان ده‌گۆڕێت.
به‌هه‌مان شێوه داوا له هه‌موو ده‌زگاو که‌ناڵه‌کانى ڕاگه‌یاندن ده‌که‌ین پشتیوانیى ته‌واوى ئه‌م په‌یامى (خۆپارێزیى و تاکپارێزیی)یه بن، بۆئه‌وه‌ى به هه‌موومان ژیان له مردن ڕزگار بکه‌ین.
له به‌شداریى و پشتیوانیى هه‌مووتان دڵنیاین،
چاوه‌ڕوانى هیممه‌تى مه‌ردانه‌تانین.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر
پارێزگارى سلێمانی
سه‌رۆکى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپراسیۆنه‌کانى پارێزگاى سلێمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا
٥ / ٤ / 2020