100 ملیۆن دۆلاری هاوڵاتیان ده‌بردرێت

6 ساڵ لەمەوپێش



ره‌نجده‌ر رزگار. هه‌ولێر

ژمارهیهک بهڵێندهر لهشارى ههولێر بهناوى پڕۆژهى نیشتهجێکردنهوه نزیکهى 100 ملیۆن دۆلار لههاوڵاتیان وهردهگرن و پارهکه بۆخۆیان دهبهن، بهشێک لهو بهڵێندهرانه لهههرێمى کوردستاندا دهستگیرکراون و بهشێکیشیان بۆ دهرهوهى وڵات ههڵاتوون.

ژمارهیهک بهڵێندهرى تر کهپارهیان لهژمارهیهک هاوڵاتیان وهرگرتووه لهشارى ههولێر، پارهکهیان بردووهته شارهکانى ترى خوارووى عێراق و کارى سهرمایهگوزاریی دهکهن.

ئهو هاوڵاتیانهى بهنیازبوون، بهرامبهر بڕێک پاره، خانوو یاخود شوقهیهکیان لهلایهن بهڵێندهرانهوه بۆ دروستبکرێت، بهڵام ئێستا ئاسهوارى ژمارهیهک شوقه دهبینرێت و پڕۆژهکان تهواو نهکراون، ههندێکیشیان بهبێ ئهوهى هیچ ئاسهوارى پرۆژهیهکى نیشتهجێبوون ههبێت، بهڵێندهرهکان پارهکانیان بۆخۆیان بردووه.

لهپرۆژهى دهشتى بهههشتى د.روشدى نزیکهى هەزارو 600 خێزان زهرهرمهندبوونه، ژمارهیهک له هاوڵاتیان شوقهو خانوو ڤێلایان کڕیوه، ههیه به ڕێژهى لەسەدا ٦٠،  ههیانه لەسەدا ٧٠و ههشیانه لەسەدا ١٠٠ پارهى پرۆژهکهى داوه، بهڵام تائێستا تهواو نهبووە.

بهوتهى ئهو کهسانهشى پارهیان داوه بهپرۆژهکه، هیچ ئومێدێکیان نیهو دهڵێن زۆر ههوڵیانداوهو خۆپیشاندانیان کردووه ئهنجامى نهبووه، دهشڵێن تهنها ئهگهر سهرۆکى حکومهت وهبهرهێنهرێک راسپێرێ پرۆژهکهیان بۆ  تهواوبکات.

سامان عارهب، بهڕێوەبهرى گشتى وهبهرهێنان به ‌ وت «ئهو وهبهرهێنهرانه خاوهنى گرێبهستى خانووبهرهبوون لهگهڵ هاوڵاتیان و لهسهر سکاڵاى هاوڵاتیان چوار وهبهرهێنهریان دهستگیرکراون، سێ وهبهرهێنهرى تریش فهرمانى دهستگیرکردنیان هەیە، بهڵام ههرێمى کوردستانیان جێهێشتووه«.

وتیشی «ئهو پرۆژانهى پارهى هاوڵاتیانیان بردووه، جیاوازه، کۆى پارهکه ١٠٠ ملیۆن دۆلاره، ئهو وهبهرهێنهرانه ههموو لهبوارى نیشتهجێبون کاریانکردووهو کهمتهرخهمبوونه لەکارهکانیان».

بهڕێوەبهرى گشتى وهبهرهێنان ئهوهشى وت «بهپێى بڕیارى دادگا، ئهو وهبهرهێنانه سزادهدرێن، بهپێى زانیارى ئێمه، لهخوارووى عێراق ئهو پارانه لهپرۆژهى تر خهرج کراوهو پڕۆژهى ترى پێ جێبهجێ دهکهن».

لهساڵى ٢٠١٢وه هیچ مۆڵهتێک بهپرۆژهى وهبهرهێنان نهدراوه که لهبوارى نیشتهجێبوون کاردهکهن، ئهو پرۆژانهى ئێستا کاریان تێدادهکرێت، پێشتر مۆڵهتیان پێدراوه، ههندێک پرۆژهش بههۆى قهیرانى دارایى و هاتنى داعش سستییهکیان پێوه دیاربوو، ئێستا دهستیان بهکارکردووهتهوه، بهڵام ئهو پرۆژانه بهپهنجهى دهست دهژمێردرێن.

بهڵام بهوتهى  سامان عارهب، ئهو پرۆژانهى سکاڵایان لهسهره، کاریان تێدا دهستپێنهکراوهتهوهو وهستاوه، ئهو وتى «ئێمه بڕیارى دادگامان ههیه دهست بهسهر پرۆژهکاندا دهگرین، بهپێى یاساى ژماره ٤ی ٢٠٠٦ بهنیازین بیدەین بهوهبهرهێنهرى تر بۆ تهواوکردنى پرۆژهکان».

بهشێک لههاوڵاتیان گرێبهستیان لهگهڵ کۆمپانیاکانى نیشتهجێبوون مۆرکردبوو، کهشوقه یاخود خانوویهکیان بۆ دروستبکرێت، بهڵام ئێستا هیچ ئاسهوارێکى شوێنى نیشتهجێبوون نابینرێت و خاوهن کۆمپانیاکان فێڵێان لێکردوون.

بهرپرسانى یاسایی ئاماژه بۆ ئهوهدهکهن، کێشهى ئهوهى کهئهو بهڵێندهرانه دهستگیرناکرێن، ئهوهیه رادهکهنه دهرهوهى وڵات، یان دهچنه ژێر باڵى حزبێکهوهو ناتوانن دهستگیربکرێن.

مافپهروهر حسامهدین سهردارى، به ‌ راگهیاند «ئهو کۆمپانیایانه گرێبهستیان لهگهڵ هاوڵاتیان کردووه ئهو خانووانهیان بۆ دروستبکهن، بهڵام ئیشهکانیان نهکردووهو ههڵاتوون».

وتیشى «ئهو خاوهن کۆمپانیایانه ئهگهر پارهى نهبێ بیداتهوه، بهند دهکرێت سهڕهراى ئهوهى سزادهدرێ دهبێ قهرهبووى ئهو کهسانهش بکاتهوه، بهڵام ئهگهر بچێته بن باڵى حزبێک ئهوه هیچ ناکرێ«.

ئهو کهسانهى زهرهرمهندبوونه لهو پرۆژانهى نیشتهجێکردن و تهواونهبوونه، تهنها ئهوکهسانه نین، داواى شوقهو خانوویان کردووه، بهڵکو ژمارهیهکى زۆر خاوهنکارو وهستاى کاریش زهرهرمهندبوونه پارهیان خوراوه.

توانا نهشئهت فهتاح، یهکێک لهو خاوهنکارانهى  لهپرۆژهى دهشتى بهههشت زهرهرمهندبووه به ‌ وت»  لهپڕۆژهى دهشتى بهههشت کارى فلینى دیکۆرات (فوگه)م کردووهو ٣٠ دهفتهر دۆلار کهدهکاته ٣٠٠ ههزار دۆلارم رۆیشتووه«.

توانا ئاماژه بۆ ئهوهدهکات یهکێک لهو کهسانهى کهحکومهت نهیتوانى دهستگیرى بکات، من پاسپۆرت و بهڵگهکانم لێوهرگرت و سکاڵاشم لهسهرى تۆمارکرد. ئهو وتى «مانگى دووى ٢٠١٧ دادگا بڕیارى غیابى چوار ساڵ حکومى لهسهر سکاڵاکهى
من له
دادگا دا، ئهو بڕیاره بهبهرید رهوانهى  بهڕێوبهرایهتى پۆلیسى ههولێر کراوه لهمانگى ٢\٢٠١٧ بهڵام ونیان کربوو».

ئهو خاوهنکاره کهبڕێک پارهى زۆرى براوه جهختی لهوهشکردهوه «دوباره من لهدادگا نوسراوهکهم وهرگرتۆتهوه، ئهمڕۆ تهسلیمى بهرێوبهرایهتى پۆلیسى ههلێرم کردۆتهوه، بهڵێنیان داوه رۆژى چوارشهممه کهدهکاته ئهمڕۆ رهوانهى خاڵه سنورییهکان و فڕۆکهخانهکان بکرێت«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار