یەکێتی داوا لە گۆڕان دەکات گەردنی ئازاد بکات

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی نیتشتیمانی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە پەیامی جەژنی قورباندا لێبووردن و گەردن ئازادیی" کرد لە بزووتنەوەی گۆڕان دەکاتی بەهۆی رووداوی تەقەکردن لە گردەکە لە شەوی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

لەو پەیامەدا، مەکتەبی سیاسی کە ئاراستەی گۆڕان کردووە و دەڵێت "هه‌ر له‌م جه‌ژنی لێبوورده‌یی و گه‌ردن ئازادییه‌شدا رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ داوای لێبووردن و گه‌ردن ئازادیی له ‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین، كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر رووداوێك، له‌ ده‌ره‌وه‌ی بڕیاری ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نیگه‌رانی كردبێتن، به‌تایبه‌ت له‌و رووداوه‌ی كه‌ به‌هۆی كۆی كێشه‌كانی شه‌وی ته‌ته‌ڵه‌كردنی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی رابردوودی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.

 لەشەوی ‌(12/5/2018)دا هێزێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە فەرماندەیی شێخ جەعفەر لێپرسراوی هێزەکانی ٧٠ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەوڵی هەڵکوتانە سەر گردەکەی گۆرانیان داو بۆ ماوەی چەند خولەکێک گردەکەیان گولەباران کرد.

 مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت "ئه‌م په‌یامه‌شمان له ‌هه‌ستی به‌رپرسیارێتمان به‌رامبه‌ر به‌چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سیاسی، ئابوریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌، هه‌ڵده‌قوڵێت".

مەکتەبی سیاسی یەکێتی راشیگەیاندووە "به‌ئومێدەوه له ‌هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌ڕوانین، كه‌ له‌م بۆنه‌ نیشتمانی و ئایینییه‌دا، به‌ئامانجی یه‌كڕیزیی و یه‌كهه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌مان، له‌ به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌ و هه‌لومه‌رجی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق، كه‌ پابه‌ندبێت به‌ته‌واوی مادده‌ و بڕگه‌كانی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێبكات، كێشه‌ی ئابووری خه‌ڵك و خزمه‌تگوزارییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، تێبكۆشن"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار