‌پێکه‌نین و بیرچوونه‌وه‌  مێژوویه‌کى دووباره‌ى کورده‌کان له‌ کورته‌ فیلمێکدا

کورته‌ فیلمه‌که‌ ڕووداوێکى مێژوویى به‌چیرۆکێکى خه‌یاڵى ده‌گێڕێته‌وه‌

6 ساڵ لەمەوپێش



ناسک ناسيح

کورته فیلمى (پێکهنین و بیرچوونهوه)  که باس لهسهرهتاى ساڵانى بیستهکانى سهدهى ڕابردوو ئهوکاتهى دهوڵهتى عێراق دروستدهکرێت دهکات و ماوهکهى ١٢ بۆ ١٤ خولهک دهبێت، نزیکهى شهست کهس تیایدا بهشدار بووهو لهسلێمانى وێنهى گیراوه، مانگى داهاتوو بهشدارى ڤیستیڤاڵى نێودهوڵهتى سلێمانى دهکات.

ئهم فیلمه (پێکهنین و بیرچوونهوه) کورته فیلمهکه ژانرێکى کۆمیدی، سیاسی، مێژوویى ههیهو باس لهسهرهتاى ساڵانى بیستهکانى سهدهى ڕابردوو دهکات،  ئهوکاتهى دهوڵهتى عێراق دروستدهکرێت و ویلایهتى موسڵ کهههرێمى کوردستانیش بهشێک بوو لهو ویلایهته دهلکێنرێت بهعێراقهوه. بهپێى ناوهڕۆکى فیلمهکه ئهوهى لهم کاره بهرپرسیاره، هێزى داگیرکارى بهڕیتانیا بوو، که پاش جهنگى جیهانى ئهو ناوچهیهى کۆنتڕۆڵ کردبوو.

 چیرۆکى فیلمهکه باس لهخهڵکى شارێک دهکات که بههۆى نهخواردنهوهى چاوه بۆ ماوهى چهند مانگێک، تووشى ژانهسهربوون، ئهویش بههۆى بۆمبارانى فڕۆکهکانى بهڕیتانیاوهیه که چا نایاته ئهو شارهوه، بهڵام دوایى ههر خۆیان دێن، دهڵێن ئهوه ئێمهین چامان بۆ هێناون، به مهرجى ئهوهى بچنه سهر دهوڵهتێکى تازه.

ههوراز محهمهد، دهرهێنهرى فیلمهکه بە ‌ وت «بیرۆکهى ئیشهکهى ئێمه ئهوهیه که دهڵێین ڕۆژئاوا خۆیان چهرمهسهریهکه دروستدهکهن و پاشان ههر خۆیان دێن دهڵێن چارهسهرهکهمان بۆ هێناونهتهوه«

وتیشى "فیلمهکه چهندێک ڕهخنهیه لهکۆڵۆنیاڵیزم، ئهوهندهش ڕهخنهیهکى ناوخۆییه لهبارودۆخه کۆمهڵایهتیهکهی خۆمان که خهڵکى ئێمه ههمیشه ئهوى ترى پێ گرنگتره لهخۆی، ههمیشه کابرایهکى چاو شینى پێ گرنگتره لهخۆی، بۆیه فیلمهکه چهندێک ڕهخنهیه لهو بارودۆخه دهرهکیهى سهپاوه بهسهر کورددا، هێندهش ڕهخنهیه له دۆخى ناوخۆى خۆمان"

ئاماژهى بۆ ئهوهش کرد "ئهگهر دهنگێکى جدیش ههبێت بڵێت، نا. ههمیشه  ههوڵى سڕینهوهى دراوه. ئهمهیه دیوى ئهو دیوى فیلمهکه".

کورته فیلمهکه ڕووداوێکى مێژوویى بهچیرۆکێکى خهیاڵى دهگێڕێتهوه، ههر لهبهرئهوهیه دهرهێنهر ههوڵیداوه کهتیمێک بدۆزێتهوه تاوهکو لهڕووى تهکنیکییهوه ئهو حاڵهته مێژووییه وهک خۆى دروستبکهنهوه.

 ههوراز لهو بارهیهوه وتى"لهڕووى تهکنیکیهوه چهند تیمێکى پڕۆفیشناڵ له فیلمهکهدا کاریان کردووه. دهرهێنهرى هونهرى و سێت دیزاینهر کارى دروستکردنى دیکۆر به سوودوهرگرتن لهو سهرچاوه مێژووییانهى که ههن کاریانکردووهو تهواوى لۆکهیشنهکهیان وهکو ئهو سهردهمه خۆی دروستکردووهتهوه ،  ئهو کهلوپهلانه شێوهى دانان و ڕازاندنهوه و مۆدێل و شتهکان بهتهواوهتى هى ئهو سهردهمهیه"

بانو بههادین، یهکێک لهئهکتهرانى بهشداربووى ئهم کورتەفیلمە به ‌‌هاوڵاتی راگهیاند " لهم فیلمهدا رۆڵى کچێک دهبینم که بهبهردهم چایخانهیهکدا دێم و دهڕۆم ، دهڵێن جوانیهکهم سهرنجى ههمووانى راکێشاوه، کوڕێک لهوێدا پێم دهڵێت ئهگهر ئاوڕێکم لێ بهیتهوه ههموو گیانت لهئاڵتون ههڵدهکێشم، بهڵام دهم و دانێکى ناشرینم هه‌‌یه که وا دهکات ههمویان بترسن».

وتیشى «فیلمهکه باس لهوه دهکات  که شتێک رودهدات ئهوى ترمان بیردهچێتهوه".

لهماوهى چهند ساڵى پێشوودا، بههۆى قهیرانى دارایی و ئهو بارودۆخهى کوردستانى گرتووهتهوه، کهمترین فیلم بهرههمهێنراون، بهڵام وهک ئهکتهرى سهرهکى کورتهفیلمى (پێکهنین و بیرچوونهوه) ئاماژه بۆ کرد، لهم فیلمهدا بهشێوهیهکى خۆبهخشانه بهشداریم تێدا کردووه.

نههرۆ شهوقى، ئهکتهرى سهرهکى فیلمهکه به ‌هاوڵاتی وت "ئهوهى لهههموو زیاتر بۆ من گرنگى ههبوو ئهوه بوو که چۆن خۆبهخشانه فیلمێک بهرههمبهێنین بێ تێچونێکى زۆرو بهپێویستمانزانى که خۆبهخشانه دهست لهناودهست کارێکى فیلمى پڕۆفیشناڵانه بهرههم بێنین".

وتیشى  "بۆ من ئهمه مایهى شانازیه کهپێویسته ئهو لهخۆبوردهییه ههبێ و ئهم کهلتورى خۆبهخشیه بۆ کارى هونهرى ببێته نهریتى هونهرمهندهکان، تا بتوانن ههمو پێکهوه کۆمهکى یهک بکهن و هونهر بهرههمبێنن".

ئهو هونهرمهندە هێماى بۆ ئهوهشکرد "هونهر ماڵهکهى خۆمهو ههمیشه بهدونیاى خۆمم زانیوه، بۆم گرنگ نهبوه کههونهر سهرچاوهى بژێویم بۆ دابین بکا  یان نا، سهرچاوهى ترم ههڵبژاردووه نهوهک هونهر، چونکه وا دهتوانرێ هونهرى ڕاستهقینه بهرههم بێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار