له‌کاتى زیادکراوی ئاڵتونیدا؛ کێ یاریه‌که‌ ده‌باته‌وه‌؟

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کێبڕکێکانى یهکێتى و پارتى لهسهر بهدهستهێنانى پۆستى سهرۆک کۆمار چڕبوونهتهوه، ههر بهو هۆیهشهوه کاتى دهنگدانى پهرلهمان بۆ ههڵبژاردنى سهرۆک کۆمار دواخرا کهبڕیاربوو ئهمڕۆ سێشهممه ئهنجامبدرێت. ههردوولا بهدوو تیم لهگهڵ هیزه عێراقدا لهپهیوهندیدان بۆ ئهوهى ببنه براوهى یاریهکه.

دواى چوونى شاندهکهى پارتى بۆ بهغداو نهجهف، لهئێستادا وهفدێکى یهکێتى لهبهغدایهو بهدواى هاوپهیمان و کۆکردنهوهى پشتیوانیدا دهگهڕێت بۆ کاندیدهکهى، بهڵام هێشتا دیار نییه ململانێکه تا کوێ درێژهدهکێشێت و کامیان بهبراوه لێی دهردهچێت.

کێبڕکێکه خهریکه دهبێته ههڕهشه بۆ سهر ئهو یهکڕیزییهى کهئهو دوو لایهنه ههوڵیان بۆ دهدا کهکورد پێکهوه بچنه بهغدا، بهڵام ناکۆکییهکان سهرهتاى ئهم ههفتهیه قۆناغێکى نوێی بهخۆوه بینى کهدواخستنى ههلبژاردنى پۆستى سهرۆک کۆمارى لێکهوتهوه.

عیراقیهکان دوای چواری ساڵی خوێناوی شەڕی داعش و هەڵبژاردنێکی ماندوکەر، تەماشاکەری دوو تیمی کوردن تا لەیاریەکدا سەرۆکێکی نوێیان بۆ هەڵبژیرن، هەروەهاچاوهڕوانى ئهوهن حکومهتێک ببینن بۆ وڵاتهکهیان که دواى ههڵبژاردنێکى پێ لهململانێ چاوهڕێى دهکهن، بهڵام هێشتا کورد لهسهر پۆستى سهرۆک کۆمار لهناو خۆیدا ناکۆکه، دواکهوتنى دهنگدانهکهش دهبیته هۆى دواکهوتنى پێکهێنانى حکومهت.

ئهو پۆسته لهساڵى 2007 به رێکهوتن لهنیوان یهکێتى و پارتیدا بهر یهکێتى کهوت، لهبهرامبهریشدا پارتى پۆستى سهرۆکى ههرێمى وهرگرت، بهڵام ئیستا یهکێتى هێشتا بڕواى به رێکهوتنهکه ههیهو پارتى دهڵێت کۆتایى هاتوه.

ههشت کۆبوونهوهى نێچیرڤان بارزانى له ٢٤ کاتژمێردا

شهممهى رابردوو نێچیرڤان بارزانى لهسهردانێکى کتوپڕدا لهههولێرهوه گهیشته بهغدا دواى ئهوهى له ههولێر محهمهد حهلبوسى سهرۆکى پهرلهمانى بینی، لهبهغدا هێزه براوهو کاریگهرهکانى ههڵبژاردنهکانى بینی، لهشهوهکهیدا لهگهڵ مایک پۆمپیۆ وهزیرى دهرهوهى ئهمهریکا به تهلهفۆن قسهى کرد، رۆژى دواتر گهیشته نهجهف و لهگهڵ موقتهدا سهدر کۆبووهوه. بهم شێوهیهش له ماوهى ٢٤ کاتژمێردا ههشت کۆبوونهوهو پهیوهندیهکى تهلهفۆنى ئهنجامدا، ئهمهش نیشانهى جدیبونى پارتى دهردهخات لهمهسهلهکه، ههروهها رێکخستنى ههشت کۆبوونهوه لهماوهى ٢٤ کاتژمیرداو ئامادهبوونى لایهنه عێراقیهکان لهو ماوهیهدا ئاماژهیه بۆئهوهى پرسهکهش بهلاى ئهوانهوه شتێکى سهرپێى نیهو بهههندیان وهرگرتووه.

تیمى یهکێتى لهبهغدا

دوابهدواى ئهوه شاندێکى یهکێتى گهیشتنه بهغدا تا دواى ٢٤ کاتژمێر هیچ لهبارهى ئهو شاندهوهو کۆبوونهوهکانیان بڵاونهکرایهوه جگه لهوهى ماڵپهرى فهرمى یهکێتى ئاماژهى بهسهردانهکه دابوو بهبێ ناوهێنانى ئهندامانى شاندهکه.

دواتر شهوى رابردوو نوسنیهگهى راگهیاندنى محهمهد حهلبوسى سهرۆکى پهرلهمان راگهیهنراوێکى بڵاوکردهوه لهگهڵ چهند وێنهیهکدا لهناو وێنهکاندا ئهم کهسانه دهرکهوتن (لاهور شێخ جهنگى کهسهرۆکى شاند لهگهڵ حهلبوسى دهرکهوتبوو، ئاڵا تاڵهبانى ئهندامى سڕکراوى سهرکردایهتى یهکێتى و پهرلهمانتارى هاوپەیمانێتی بەغداد، خالد شوانى پهرلهمانتارى پێشووى یهکێتی، جوان ئیحسان ئهندامى سهرکردایهتى یهکێتى و سهرۆکى لیستى یهکێتى بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمانى عیراق).

بهپێى راگهیهنراوهکه باسى پرسى سهرۆک کۆمار کراوه، حهلبوسى بهباشى زانیوه به سازان کاندێدیک دیاری بکرێت بۆ ئهو پۆسته.

بهپێی زانیارییهکانى هاوڵاتی، جگه لهو راگهیهنراوه فهرمیهى سهرۆکى پهرلهمانى عێراق که بهئاشکرا باسى کۆبوونهوهکهى کردوه، شاندهکهى یهکێتى له بهغدا چاویان بهچهندین لایهنى سیاسى تر کهوتوه دوور لهچاوى کامیرا، لهوێ بهڵێن دراوهته شاندهکه که متمانه بهبهرههم ساڵح بدرێت پۆ وهرگرتنى پۆستى سهرۆک کۆمار.

ههر بهپێى زانیاریهکان هاوڵاتی بڕیاره بهم زوانه باڤڵ تاڵهبانیش سهردانى بهغدا بکات بۆ ههمان پرس.

میران محهمهد، پهرلهمانتارى فراکسیۆنى یهکێتى لهبهغدا به‌‌هاوڵاتی وت «وهفدێکى یهکێتى بهسهرۆکایهتى دکتۆر بهرههم ساڵح، لاهور شێخ جهنگى  لهبهغدان بۆ گفتوگۆکردن لهگهڵ لایهنه سیاسییهکانى عێراق لهسهر پۆستى سهرۆک کۆمار».

باسى لهوهشکرد، ئهمڕۆ له ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق کۆبونهوه ئهنجامدهدرێت ئهندامانى لیژنهکان دیارى دهکرێن «پاش ئهو کۆبونهوهیه ئێمه وهکو فراکسیۆنى یهکێتى لهبهغدا گفتوگۆ لهگهڵ فراکسیۆنه جیاوازهکاندا دهکهین لهسهر پۆستى سهرۆک کۆمار، چونکه ئهو پۆسته ئیستحقاقى یهکێتییه رێکهوتنى لهسهرکراوه لهگهڵ پارتیدا».

پهرلهمانتارهکهى یهکێتى ئاماژهى بهوهشکرد، فراکسیۆنى یهکێتى لهبهغدا دهنگى داوهته بهشیر حهداد بۆ جێگرى دووهمى سهرۆکى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق، وهک پابهند بوون بهتهوافوقى نێوان پارتى و یهکێتى «ئێمهش دهمانتوانى کاندیدیمان ههبێت و کارى بۆ بکهین، بهڵام لهبهر نهشکاندنى تهوافوق ئهوهمان نهکردووه«.

پارتى کۆبوونهوهى لهگهڵ یهکێتى رهتکردۆتهوه

لهدواى زیادبوونى ناکۆکییهکانی نێوان پارتى و یهکێتى لهسهر پۆستى سهرۆک کۆمار، تا ئێستا هیچ کۆبوونهوهیهک لهنێوان ئهو دوو حزبه ئهنجامنهدراوه، لهکاتێکدا چهند ههفتهیهک لهمهوبهر ئهو دوو لایهنه چهندین کۆبونهوهیان ئهنجامدا بۆ تاوتوێکردنى پرسی چون بۆ بهغدا بهکارنامهیهکى هاوبهش.

بهپێى زانیارییهکانى هاوڵاتی، دوێنێ وهفدێکى یهکێتى بهسهرپهرشتى کۆسرهت رهسوڵ و چهند ئهندامێکى مهکتهبى سیاسى و باڤڵ تاڵهبانى چونهته ههولێرو بڕیار بووه دانیشتن لهنێوان پارتى و یهکێتیدا بکرێت، بهڵام پارتى دانیشتنهکهى رهتکردووهتهوه بۆ گفتوگۆکردن لهسهر پۆستى سهرۆک کۆمارى عێراق.

یهکێتى و پارتى ناکۆکن لهسهر ناوهڕۆکى رێکهوتنى ٢٠٠٧

سهعدى پیره وتهبێژى یهکێتى 23ى ئهم مانگه لهلێدوانێکى رۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند، وهک یهکێتى ڕاشکاوانه بهپارتییان ڕاگهیاندووه دهبێت پۆستى سهرۆک کۆمار لاى یهکێتى بمێنێتهوه، «لهگهڵ پارتى له تهمموزى ساڵى 2007 ڕێککهوتنمان ههبووه کهپۆستى سهرۆک کۆمار لهلاى یهکێتى بێت و پۆستى سهرۆکى ههرێم لهلاى پارتی بێت».

وتیشى «ئێستا پارتى پۆستى سهرۆک کۆمار بههى خۆى دهزانێت و لهههمان کاتدا تهواوى دهسهڵاتهکانى سهرۆکى ههرێمیش لهدهستى سهرۆکى حکومهتدایه کهجێگرى سهرۆکى پارتییه«.

لهبهرامبهردا هۆشیار سیوهیلی، بهرپرسى مهکتهبى پهیوهندییهکانى دهرهوهى پارتی، بهماڵپهڕى فهرمی پارتى ڕاگهیاندووه، «بهداخهوه یهکێتى بهبێ ئهوهى لهگهڵ پارتى لهسهر کاندیدى سهرۆک کۆمار رێکبکهوێت، د.بهرههمیان بۆ ئهو پۆسته دیاریکردووه، پارتییش ههرزوو باسى لهوهکردووه کهئهو پۆسته ئیستحقاقى ئهوانه، یاخود بهلایهنى کهمهوه لهسهر کاندیدێک رێکبکهون».

باسى لهوهشکرد، چوونى وهفدى پارتى بۆ بهغدا بهتهنیا بۆ ئهوه دهگهڕێتهوه، که یهکێتى تاکلایهنه کهسێکى بۆ پۆستى سهرۆک کۆمار دیارى کردووه، که پارتى بهوه ڕازى نییه.

بۆچى پۆستى سهرۆک کۆمار بۆ پارتى گرنگه؟

ههنگاوهکانى پارتى بهئاڕاستهى وهرگرتنى پۆستى سهرۆک کۆمار، جدیهتى ئهو حزبه دهردهخات لهو بارهیهوه و پێدهچێت ئهو حزبه نهیهوێت مل بۆ هیچ فشارێکى دهرهکى بدات تهنانهت ئهگهر لهلایهن ئهمریکا و ئێرانیشهوه بێت، وهک چۆن ساڵێک لهمهوبهر لهپڕۆسهى ریفراندۆمدا هۆشدارییهکانى ئهو وڵاتانهى پشتگوێخست.

پۆستى سهرۆک کۆمار ئهگهرچى له عێراق زیاتر دهسهڵاتێکى تهشریفاتى ههیه، بهڵام به رهمزى وڵات و پارێزهرى دهستور دادهنرێت، ههروهها ههر کهسێک ببێته سهرۆک کۆمار دهتوانێت پهیوهندییهکى دیبلۆماسی فراوان دروستبکات، پێدهچێت پارتیش لهڕێگهى وهرگرتنى ئهو پۆستهوه بیهوێت قهرهبووى ئهو پهراوێزخستنه بکاتهوه که لهدواى ریفراندۆمهوه روبهڕووى ههولێر بووهو سهرکرده و شانده دیبلۆماسییهکان زیاتر روو لهبهغدا دهکهن تاوهکو ههولێر.

کاندیدکردنى فوئاد حسێن سهرۆکى دیوانى سهرۆکایهتى ههرێم لهلایهن مهسعود بارزانى-یهوه پێدهچێت لهههمان ئەو چوارچێوهیهدا بێت بهوپێیهى پێشتر فوئاد حسێن لهگهڵ بارزانیدا لهپێشوازى شانده بیانیهکان بوو لهههولیر، ئهمه جگهلهوهى پارتى وهکو رکابهرى بهرههم ساڵح سهیرى دهکات بهوپێیهى هاوشێوهى بهرههم ساڵح چهند زمانێک دهزانێت و پهیوهندییهکى فراوانى دیبلۆماسی ههیه.

ناکۆکى بهتامى یهکڕیزیی

تائێستا دیار نییه ئاڕاستهى کێبڕکێکانى پارتى و یهکێتى لهسهر پۆستى سهرۆک کۆمار بهکوێ دهگات، بهتایبهت که دیار نییه کهى پهرلهمانى عێراق کهى یهکلایکرنهوهى پۆستهکه دهخاته بهرنامهى کارى دانیشتنهکانییهوه، بهڵام دورنییه ئهو ناکۆکییانه مهترسی لهسهر ئهو کارنامه هاوبهشهش دروستبکات که پارتى و یهکێتى دواى ههڵبژاردنى پهرلهمانى عێراق ئامادهیانکرد، بۆ ئهوهى پێکهوه بچنه بهغدا.

مهحمود عوسمان سیاسهتمهدار پێیوایه، ئهو کێبڕکێ و ناکۆکییه، زۆر زهرهر لهیهکڕیزى کورد لهبهغدا دهدات، شیعهکان و سوننهکانیش ئهوهیان پێخۆشه «بهکورد دهڵێن ئێوه ههوڵدهن یهکبن یهک کاندید پێشکهش بکهن، ئهگهر دوو کاندید بن ئێمهش دهنگ بهههردوکیان دهدهین و دهنگهکان دابهش دهبن».

بهوتهى ئهو سیاسهتمهداره، سهرۆک کۆمار پۆستێکى گرنگ نیه، وتى «ناوێکى زل و دێى وێرانه، هیچ دهسهڵاتى نیهو ببێ یان نا هیچ سودێکى نییه، پارتى و یهکێتى ههڵهن لهسهر ئهو پۆسته بێدهسهڵاته ههرا دهکهن، ئهوان دهیانوت ئێمه لهسهر کارنامهیهک رێککهوتوین و دهچینه بهغدا بهڵام ئێستا شهڕیانه لهسهر پۆستێکى بێ دهسهڵات».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار