هه‌زارو 369 ده‌رچوى یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌مى زانکۆ‌و په‌یمانگاکان داواى دامه‌زراندن ده‌که‌ن
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هه‌زارو 369 ده‌رچووى یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌کانى زانکۆ‌و په‌یمانگاکانی هه‌رێم داواى دامه‌زراندن له سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت ده‌که‌ن.
له‌نامه‌یه‌کى کراوه‌دا که به‌ناوى ئه‌و ژماره زۆره ده‌رچووه‌ى زانکۆ‌و په‌یمانگاکان بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و کۆپیه‌کى ده‌ست"هاوڵاتى" که‌وتووه، ئاماژه به‌وه‌کراوه خوێندکارانى ده‌رچووى ساڵى خوێندنى 2015-2016 ى زانکۆ و په‌یمانگا حکومیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان که‌وا پله‌کانى (یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م) به‌ده‌ست هێناوه له‌سه‌ر ئاستى به‌شه‌کان و ژماره‌یان 1369ده‌رچووه، داواده‌که‌ن ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دامه‌زراندنیان بدرێت.
ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یه...
نامه‌یه‌کى کراوه بۆ:
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
ئێمه خوێندکاران و قوتابیانى ده‌رچووى ساڵى خوێندنى 2015-2016 ى زانکۆ و په‌یمانگا حکومیه‌کانى هه‌رێمى کوردستانین که‌وا پله‌کانى (یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م)مان به‌ده‌ست هێناوه له‌سه‌ر ئاستى به‌شه‌کانمان و ژماره‌مان 1369ده‌رچووه، له‌ساڵانى ڕابردوودا له‌هه‌مان ئه‌و ساڵه‌ى که‌وا ده‌رده‌چووین له به‌شه‌کانى خۆمان داده‌مه‌زراین به‌ڵام ئێمه که‌وا زیاتر له 2 ساڵه دامه‌زراندنمان دواکه‌وتووه به‌بیانویى قه‌یرانى دارایی!.
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م زانکۆ و په‌یمانگاکان له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا پێویستى خۆیان بۆ دامه‌زراندنى ئێمه ڕاگه‌یاند و سه‌رجه‌م ناوه‌کانمان له زانکۆ و په‌یمانگاکانه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت به‌رزکرایه‌وه که پێویستین بۆ به‌شه‌کانمان، پاشان له به‌روارى (23/7/2018) وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى به نووسراوى ژماره (9413) داواى دامه‌زراندنى ئێمه‌ى ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کرد و له ئێستادا ته‌نها ڕه‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ماوه بۆ دامه‌زراندنمان که‌چى تاوه‌کو ئیستا دواى چه‌ندین چالاکى له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن و چه‌ندین جار سه‌ردان و داواکارى هیچ وه‌ڵامێک نه‌بووه و ئه‌نجومه‌ن له‌ئاست داواى ئێمه و داواى زانکۆکان و خوێندنى باڵا بێده‌نگه هه‌رچه‌نده به‌ڕیز سه‌رۆکى حکومه‌ت رایگه‌یاند (دامه‌زراندنمان له ئه‌وله‌ویه‌تى کاره‌کانیانه!).
دانه‌مه‌زراندنى ئێمه زه‌برێکى کوشنده‌ى به پێشبڕکێى زانستى له‌نێوان فێرخوازان داوه له‌ماوه‌ى دووساڵدا نه‌توانرێت هه‌لى کار بۆ یه‌که‌مینه‌کانى زانکۆ و په‌یمانگا دابین بکرێت ئومێدى چیان به خوێندن هه‌بێت...؟!
له ئێستادا که‌وا چه‌ند ڕۆژێکمان ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنى حکومه‌تێکى نوێى هه‌رێم ئایا کوردستانێکى به‌هێز چۆن بنیات ده‌نریت ئه‌گه‌ر ده‌رچوانى زانکۆ و په‌یمانگاکان بێکاربن و هه‌لى کاریان نه‌بێت و پێشه‌نگ و زیره‌که‌کانى زانکۆ و په‌یمانگاکان پشتگوێ بخرێن وتواناکانیان نه‌خرێته‌کار ئیدى ئێمه چۆن متمانه بکه‌ین و بتوانین حکومه‌تێکى نوێ هه‌ڵبژێرین که‌له‌ڕابردوودا پشتگوێ خرابین و چ ئومێدێکمان به ئاینده هه‌بێت....!؟
بۆیه داواکارین له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران که وه‌ڵامى داواکاریمان بداته‌وه که‌وا له‌ئێستادا ده‌وامى فه‌رمى زانکۆکان ده‌ستى پێکردووه و ده‌بوایه ئێستا ئێمه ده‌ستبه‌کاربین بابه‌تى دامه‌زراندنى ئێمه دوانه‌که‌وێت به‌بیانووى هه‌ڵبژاردنه‌وه.
به‌ناوى 1369که‌س له یه‌که‌مه‌کانى زانکۆ و په‌یمانگا حکومه‌یه‌کانى هه‌رێمى کوردستان