وردەکاری ئاگرەکەی شاری هەولێر

4 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێوارەی ئەمڕۆ  لەسەر رێگەی قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاگر لە شەش کۆگا کەوتەوە و تاوەکو ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامی هەیە.

کاروان عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە هاوڵاتی راگەیاند "کاتژمێر ٦:٤٨ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٤ تیمەکانمان ئاگادارکرانەوە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەسەر رێگەی قوشتەپە کە لە شەش کۆگا کەوتبووەوە".

ئاماژەی بەوەکرد "کۆگان کلێنس و مادەی تەنە رەقەکانی تێدایە و دووانیان هی کەسێکە و چوارەکەی دیکەش لەلایەن کەسێکی دیکەوە خاوەندارێتی دەکرێت و ئاگرەکە لە کۆگای یەک و دووە تەشەنەی سەندووە بۆ کۆگاکانی دیکە".

وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو "١١ تیمان لە شوێنی رووداوەکە و تاوەکو ئێستا ئاگرەکە بەردەوامی هەیە، بەڵام بەرەو کوژرانەوە دەچێت".

لەبارەی زیانەکانەوە کاروان عەلی وتی "هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری مادی هەیە، تاوەکو ئێستاش هۆکاری ئاگرەکە دیار نییە و لیژنە پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار