کەشناسی هەرێم رەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە
4 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
ئاماژە بەوەشکراوە "سبەینێ هەینی 29ی ئازاری 2024 ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 تا 3 پلە بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
- هەولێر : 22
- سلێمانی : 21
- دهۆک : 21
- زاخۆ : 22
- هەڵەبجە : 22
- کەرکوک : 24
- سۆران : 19
- حاجی ئۆمەران : 12
- گەرمیان : 25
بابهتی پهیوهندیدار