سەرۆکی ئەمریکا ره‌تیكردۆته‌وه مەسرور بارزانی ببینێت
4 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
هەشت ئەندامی کۆنگرێس نامەیەکیان ئاڕاستەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەو وڵاتە کردووە داوا لە بایدن دەکەن پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق نەکات کە بڕیارە مانگی چوار سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا ئەنجام بدات بەهۆی ئەوەی بینینی مەسرور بارزانی ڕەتکردۆتەوە.
دوای ئەوەی نووسینگەی سوودانی ئاشکرایکرد بڕیاره رۆژى 15ـى نیسان، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى ئه‌مریكا بكات و له كۆشكى سپى له‌گه‌ڵ جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا كۆبێته‌وه دوێنێ پێنجشه‌ممه 28ى ئازار، هەشت سیناتۆری ئەمریکی نامه‌یه‌كى هاوبه‌شیان ئاراسته‌ى جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا كردووه کە داوادەکەن سه‌ردانه‌کەی محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كه بڕیاره 15ـى نیسان به‌ڕێوه‌بچێت هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه, به‌بیانووى ئه‌وه‌ى، حكومه‌ته‌كه‌ى سودانى له‌ژێر كاریگه‌ریی ئێراندایه.
له به‌شێكى نامه‌كه‌دا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى مانگى رابردووى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمدا بۆ ئه‌مریكا ئاماده نه‌بووه بیبینێت و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكات.
هاوکات له نامه‌كه‌دا باس لە ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه كراوه و ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، پێویسته سه‌رۆكى ئه‌مریكا به زووترین كات هه‌وڵه‌كانى چڕبكاته‌وه به ئاراسته‌ى پشتیوانیكردنى دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان.
ئەو نامەیەی لەلایەن سیناتۆرەکانەوە نێردراوە بۆ سەرۆکی ئەمریکا:
سەرۆک بایدن: ئێمە نیگەرانی قووڵی خۆمانتان بۆ دەردەبڕین سەبارەت بە میوانداریکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی لە کۆشکی سپی لە مانگی نیساندا.
حکومەتی عێراق هێشتا لەژێر کۆنترۆڵی بەرچاوی ئێراندایە و حکومەتی عێراق سێ ملیار دۆلار بۆ هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێرانەوە دابین دەکات کە 4 گروپی تیرۆریستی لەژێر سزاکانی ئەمریکادا لەخۆدەگرێت. ئەم گرووپە تیرۆریستییانە لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە بە تەنیا زیاتر لە ١٨٠ جار هێرشیان کردووەتە سەر بوونی ئەمریکا لە کوردستان و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سێ سەربازی ئەمریکی و زیاتر لە ١٠٠ بریندار. سەرەڕای ئەمەش ئیدارەی ئێوە بەردەوامە لە پێدانی ئیستسنای حکومەتی عێراق بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غازی سروشتی ئێران و هەموو ئەمانەش بە گواستنەوەی دۆلار لە یەدەگی ئەمریکی بۆ عێراق ڕوودەدەن.
لە کاتێکدا بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەیت بۆ سەردانی واشنتۆن، ئێوە ڕەتتان کردەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کوردستان مەسرور بارزانی کۆببنەوە، کە هاوبەشێکی گرنگە و میوانداری زۆرترین هێزەکانی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا.
حکومەتی عێراق بە هێزێکی تەواوەوە لەگەڵ تاران دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان کاردەکات و ئەمەش بڕینی بودجە بۆ کوردستان و داخستنی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا دەگرێتەوە کە نوێنەرایەتی زۆربەی سەرچاوەکانی ئابووری کورد دەکات. دەبوو سەرنجتان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی دەستێوەردانی ئێران لە عێراق و کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ هاوپەیمانەکانمان لە کوردستان بکردایە. پێویستە پێشمەرج بۆ سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی سودان دابنێن، کە دەستبەجێ کردنەوەی بۆری عێراق-تورکیا، بەمەش کوردستان بتوانێت نەوت هەناردە بکات. هەروەها پێویستە داوای ئەوە بکەن کە حکومەتی عێراق دەست بە دابینکردنی بودجەی هەرێمی کوردستان بکاتەوە. لە کۆتاییدا نابێ ڕێگە بە گواستنەوەی دۆلاری ئەمریکی بۆ عێراق نەدەیت تا وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا پشتڕاستی نەکاتەوە کە ئەو گواستنەوەیانە هیچ سوودێکی بۆ ڕێژیمی ئێران و بریکارەکانی لە عێراقدا نابێت.