شای ئینستگرامی عێراق كوژرا

6 ساڵ لەمەوپێش



حەمودی موته‌یری ئەو مێردمنداڵە عێراقییەی بە شای ئینستاگرام ناوبانگی دەرکردبوو، بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا و گرتەی ڤیدۆیی کوشتنەکەشی بڵاوکرایەوە.

بکوژەکانی محەمەد موتێری (حەمودی موتێری) لە شەقامی یەرموک بە چەقۆ سکی هەڵدەدڕن.

دواتر بکوژەکان لێی دەپرسن ناوت چییە؟ ماڵتان لە کوێیە؟ کێ هاوڕێتە؟ ئەویش کاتێک تەماشای ناو سکی خۆی دەکات، لێیان دەپرسێت ئەوەچییە لە سکمەوە دێتە دەرەوە؟ ئەوانیش پێی دەڵێن ئەوە هەناوی تۆیە دێتە دەرەوە.

لەو کاتەدا حەمودی موتێری تەمەن ١٥ ساڵ داوای ئەوە دەکات بیبەن بۆ نەخۆشخانە، دواتر تکایان لێدەکات لە کاتی گیاندانیدا دایکی ببینێت.

بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدۆیی ئەو مێردمنداڵە کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێ کەوتەوە و بەشک لەوانەی قسەیان لەسەر ڕووداوەکە کردووە پێیان وایە، ناسکی و جوانی ڕوخساری ئەو مێردمنداڵە و بڵاوکردنەوەی وێنەکانی بەشێوەیەکی بەردەوام، گومانی ئەوەی لای بکوژەکانی دروستکردووە، کەسێکی هاوڕەگەز بووبێت، بۆیە کوشتویانە و شانازیش بە کوشتنەوەکەیەوە دەکەن و گرتە ڤیدیۆییەکەیان بڵاوکردووەتەوە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کوشتنی چالاکان و کەسایەتییە دیارەکانی بەغدای پایتەختی عێراق ڕووی لە زیادبوون کردووە.

کۆتا ڕووداو، کوشتنی تاره‌ فارس كچه‌ مۆدێلی عێراقی بوو، پێش ئەویش رەفیف یاسری پزیشکی جوانکاری ئافرەتان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار