سەركردەی چوار وڵات لەسەر قەیرانی سوریا كۆدەبنەوە

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ڕایگەیاند، كۆتایی ئەم مانگە كۆبونەوەیەكی لوتكەی چوار قۆڵی لەبارەی سوریاوە بەڕێوەدەچێت.

ئیبراهیم كالن ئاماژەی بەوەدا كۆبوونەوەكە ڕۆژی 27ی ئەم مانگە بەبەشداری سەركردەكانی توركیا و ڕوسیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت.

باسی لەوەشكردووە، كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی نوێترین پێشهاتەكانی پارێزگای ئیدلبە كە لەژێر دەستی گروپە ئۆپۆزسیۆنەكاندایە.

بەوتەی ئیبراهیم كالن، هەر لە كۆبوونەوەكەدا پرسی پڕۆسەی سیاسی سوریا و هەوڵەكانی چارەسەری قەیرانەكە تاوتوێ دەكرێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار