قوباد تاڵه‌بانى بریارێکى له‌باره‌ى کاره‌باوه ده‌رکرد
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌بریارى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى راپه‌رین له‌رووى کارگێریه‌وه له کاره‌باى سلێمانى جیاده‌کاته‌وه‌و راسته‌وخۆ ده‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌تى کاره‌با.
به‌پێى نوسراوى ژماره(5393) له 18 تشرینى یه‌که‌مى 2018 ده‌رکراوه‌و کۆپیه‌کى دراوه‌ته هاوڵاتى، تێیدا هاتووه"بریارماندا به دابرین و جیاکردنه‌وه‌ى (به‌رێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شکردنى کاره‌باى راپه‌رین له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شدراوه که بریار دراوه به جیاکردنه‌وه‌ى رێژه‌و به‌شى کاره‌باى ئیداره‌ى راپه‌رین له‌به‌ش و رێژه‌ى پارێزگاى سلێمانى هاوشێوه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار