یەکگرتوو کۆنگرە پێشدەخات و گۆڕانکاریی لە سەرکردایەتیدا دەکات
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بریاریدا کۆنگرەی گشتی حزبە پێشبخات و گۆڕانکاریش بکات لە سەرکردایەتیدا بکات.
لە راگەیەنراوێکدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یەکگرتوو رایگەیاند چوار بریاری داوە کە ئەوانیش بریتین لە :
یه‌كه‌م / جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن بوونێكی كارا و بنیاتنه‌ر و به‌شدارینه‌كردنی یه‌كگرتوو له كابینه‌ی نوێ ی حكومه‌تی هه‌رێم .
دووه‌م / ئه‌نجامدانی چه‌ندین گۆڕانكاری له پۆسته سه‌ره‌كیه‌كانی حزب له‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن .
سێیه‌م / بڕیاردان له‌سه‌ر پێشخستنی كۆنگره‌ی گشتی حیزب بۆ ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ .
چواره‌م / پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ پۆڵێنكردنی به‌شی دووه‌می راسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی و ئاماده‌كردنی پرۆژه و میكانزمی پێویست له‌و باره‌یه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی .
مانگی یەکگرتوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی لە دهۆک ئەنجامدا بەپێی راگەیەنراوەکە بڕیارەکانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی له‌سه‌ر راسپارده‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ببوە كه له (25/10/2018) بەڕێوەچوو.