ئه‌مریکا ئامانجى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى که‌رکوک ئاشکرا ده‌کات
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵوێستى وڵاته‌که‌ى له‌باره‌ى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى که‌رکوک له رێى هه‌رێمى کوردستانه‌وه بۆ تورکیا ئاشکرا ده‌کات.
هیزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا له تویتێکدا له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسویه‌تى "ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى که‌رکوک پێشهاتێکى ئه‌رێنییه له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌کانمان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى ئێران".
هه‌روه‌ها وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه "ده‌ستخۆشى له هه‌وڵه چڕه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراق و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ده‌که‌ین".
دوێنێ هه‌ینى 16ى تشرینى دووه‌مى 2018، عاسم جیهاد وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند "هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى که‌رکوک بۆ به‌نده‌رى جه‌یهان ده‌ستیپێکردووه‌ته‌وه و رۆژانه 50 بۆ 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌کرێت".